سەعدى پیرە بوەستە ته‌مه‌نی درۆکانت کورتن..
Thursday, 15/10/2009, 12:00
لەم ڕۆژانەدا سەرجەم كەناڵًە ڕوو زەردەكانى یەكێتى كردیانە هەڵڵا گوایە ئەو نوێنەرانەى لە سویدەوە هاتونەتە كوردستان بەناوى چاودێرى نێو دەوڵەتیەوە نوێنەرى حیزبە سویدیەكان نەبون و بەڵگەنامەى ساختەیان پێشكەش بە كۆمیسیۆن كردوە ,ئیتر ئەگەر سەد جار ئەم قەوانە درۆینە لێ درابێتەوە یەك جار بوە و ڕۆژنامە ڕوو زەردەكەى كوردستانى نوێش بڵاوى كردەوە , بەڵام پەتى درۆ كورتە و زوو دەپچڕێ , ئەو نامەیەى ئەوان بڵاویان كردوە كە ((ماگنوس یۆهانسۆن
كارگێڕی سه‌ركردایه‌تی پارتی ژینگه‌ی سویدی)) بۆى نوسیبوو دیارە ماگنۆس وەكو خۆى دەڵێ من پەلەم كرد و لێكۆڵینەوەم تیا نەكرد ,ئەمەیان كرد بە خاڵێكى گەورە و وایان دایە قەڵەم ئەو نوێنەرانەى كە لیستى گۆڕان هێنابونى ساختە بوون , ئەم نامەیە چونكە لە بەرژەوەندى خۆیان بوو بڵاویان كردوە , بەڵام دوایى ئەوەى ماگنۆس ئەو نامە پڕ لە ساختەكارییەى بینیبوو كە كوردستانى نویێ ڕوو زەرد بڵاوى كردبوەوە ئیتر ماگنۆس نامەیەكى تر ئەنێرێ بۆ سەعدى پیرە بەڵام ئەم نامەیە چونكە لە بەرژەوەندى سەعدىو حیزبەكەیدا نیە هەر باسیشیان نەكرد , دیارە سەعدى ئەیەوێت سویدیەكانیش فێر ى درۆ بكات و ئەشیەوێ بەم درۆ كردنانە پاساوى دۆڕاندنى خۆیان بدەنەوە , نازانن پەتى درۆ كورتە و هەرزوو بە درۆ ئەكەونەوە دیارە كاك جەبار ئەمین ڕوون كردنەوەیەكى لە سایتى ئاوێنەبڵاو كردۆتەوە و سەرجەم درۆكانى سەعدى وكەناڵە ڕوو زەردەكانى بەدرۆ خستۆتەوە من لێرەدا تەنها ئەو نامەیە بڵاو دەكەمەوە كە جارى دووەم بۆ سەعدى هاتوە , بەڵام نا‌وێرن بڵاوى بكەنەوە بۆئەوەى خەڵك ئەم دوو نامەیە بەراورد بكات و ئەو كاتە بە سەعدى و ڕاگەیاندنى یەكێتى بڵێ ڕووتان ڕەش بێت
نامەكەى ماگنۆس جارى دووەم كە سەعدى ویەكێتى خەجالًەت بار كرد
بۆ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره روونكردنه‌وه! پێش ماوه‌یه‌ك به‌نامه‌یه‌ك پرسیاری ئه‌وه‌تان لێكردین كه ئایا پارتی ژینگه‌ی سویدی هیچ چاودێرێكی ناردبوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له 25\7\2009دا.رۆژی 11\8\2009 من وه‌ڵامم دانه‌وه كه پارتی ژینگه‌ی سه‌وز نه‌خێر هیچ چاودێرێكی نه‌ناردۆته كوردستان، به‌ڵام پاشتر بۆم ده‌ركه‌وت كه من لهوهڵامهكهمدا تیژپهڕبووم وه ده‌بوایه له‌و مه‌سه‌له‌یه بكۆڵمه‌وه پێش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێوه.پاش به‌دواداچوون بۆم ده‌ركه‌وت كه پارتی ژینگه‌ی سه‌وزی سویدی شاندێكی ناردۆته كوردستان كه پێكهاتبوو لهجهبار ئه‌مین بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.ئه‌و شانده به‌نوێنه‌رایه‌تی پارتی ئێمه هاتبووه كوردستان بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه راپۆرتێكی پێشكه‌ش به‌پارتی خۆمان‌و په‌رله‌مانی سوید‌و چه‌ند لایه‌نێكی تر كردووه. له‌گه‌ڵ رێزم ماگنوس یۆهانسۆن كارگێڕی سه‌ركردایه‌تی پارتی ژینگه‌ی سویدی. كەسێكى وەكو سەعدى قەت تەریق نابێتەوە پیاوێك تەریق ئەبێتەوە كە جاسوسى نەكردبێت بەسەر میللەت و هاوڕێ و حیزبەكەیەوە سەعدیەك فایلەكەى بە قەد قورسایى خۆى بەڵگەى بەعسى بونى تیا بوبێت ئێستا گوێ بە درۆ ئەدات , ئەمەش فاوڵ سەعدى پیرە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست