نهێنی سەردانی مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌ڵمانيا!
Saturday, 21/04/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په يوه‌نديه‌كی تهلهفۆنیشهوی رابردوو كه‌سێك له بارزانی يه‌كانی نزيك له دلشاد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی و به‌رپرسی به‌رژه‌وه‌نديه‌كانی بنه‌ماله‌ی بارزانی له ئه‌لمانيا، به ته‌له‌ڤۆن ئه‌وه‌ی پێ گه‌ياندين/ كه مه‌سعود بارزانی له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ بۆڵگارو هه‌نگارو چوونی بۆ ئه‌مه‌ريكا و سويسرا دواجار سه‌ردانی ئه‌ڵمانيايی كردبوو، به‌ناوی چاره‌سه‌ری پزيسكی و پشكنيينی نه‌خۆشيه‌كانی، به‌لام وه‌ك ئه‌و كه‌سه بۆی ئاشكرا كردبووين، كه دلشاد بارزانی گه‌وره‌ترين ساختمانی له شاری بۆن به ١٣٠ مڵيۆن يۆرۆ كريبوو ته‌نها واژوو كردنی گرێبه‌سته‌كه ده‌بوو مه‌سعود بارزانی واژووه‌كه‌ی بكات، هه‌روه‌ها له ئه‌ڵمانيا واژوو ئه‌و بۆنه‌ده‌ی كردبوو بۆ كڕينی گه‌وره‌ترين كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگر به بری ٨٠ ملێۆن يۆرۆ، ئه‌وه‌ش پێويستی به مه‌سعود بارزانی هه‌بوو، تا كه‌شتيه‌كه‌ش ببينيت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه بنه‌ماله‌ی مه‌سعود بارزانی به‌نزيكه‌ی ٦ مليار دۆلار موڵك و سامان و پرۆژه‌ی جۆراوجۆريان له ئه‌ڵمانيا هه‌يه و دلشاد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی سه‌رپه‌رشتيان ده‌كات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست