ئاشکرابوونی خیانەتێکی دیکەی بنەماڵەی بارزانیی
Saturday, 08/12/2012, 12:00
ئه‌وه‌ی بنەماڵەی بارزانیی، که له پاڵ خیانه‌ت و وڵات و نیشتیمانفرۆشێدا نه‌یانبێت ترس و شه‌رمه، ئیستا چۆڕىيـێه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی که ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر رزگاربوون و ئازادیی کورد، مێژووی ئه‌مانه ته‌ژییه له خیانه‌ت به‌رامبه‌ر به کوردی باشوور، رۆژهه‌ڵات، باکوور، وا ئیستا کوردی رۆژئاوا (کوردەکانی باشوری بچووک)یشی هاته سه‌ر، ئه‌مانه په‌یوه‌ندیی تۆکمه‌یان له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی ئه‌و به‌شانه‌دا هه‌یه، سه‌روه‌ریی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی که بڕواناکه‌م هه‌یانبێت، ته‌نها جامانه‌یه‌کی سوور و شه‌ڕواڵێکی خاکیی کوردییه، که وه‌ک وه‌زیفه بۆ کاری خیانه‌تکردن له‌به‌ریان کردووه و به‌کاری ده‌هێنن، ده‌نا فڕیان به‌سه‌ر کوردبوون و کێشه‌که‌یه‌وه نییه! ئه‌وان بازرگانی خوێنن و هیچی تر ، ئێمه له مێژه ده‌رکمان به‌وه کردبوو که بنه‌ماله‌ی بارزانی بۆ تێکدانی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی کوردستانی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ تورکاندا خه‌ریکی چ پلانێکن، ئیستا وا ئاشکرا بوو، که تورکیا و پارتیی و مه‌سعود بارزانی لەگەڵ (لەشکری ئازادی سووری) پێکەوە پەلاماری کوردەکانی باشوری بچووک ده‌ده‌ن. ئەوە بەڵگەیەکی زیندوەو کە تەواوکەری بەڵگەگەی ٢ ی ٩ ی٢٠١٢ وە، کە بریتیە، لە تێکدانی ئەو ئارامی و نیمچە سەربەخۆییەی کە لەو دەڤەرەدا (پەیەدە) بەدەستی هێناوە، ئەمەش درێژکردنەوەی و پەیمان تازەکردنەوەی خیانەتەکانی بنەماڵەی بارزانییە، بۆ دوژمنانی گەلەکەمان، هەرلە سووتاندنی (شەهید ساڵحی خلە) و هەروەها کوشتن و پارچەپارچەکردنی زانا و دانایەکی وەک (مەلا کەریمی کوێرەک).
پاشان کۆمەڵ کوژیەکەی شاری شنۆ، کە هەروەک مەیدانی ئازادی ١٧ لاوی شارەکەیان لە جیاتی پاسدارانی ئێرانی شەهید کرد،تا دەگاتە کارەساتەکەی هەکاری، کەدوای ئاشبەتاڵ شۆڕشێکی دیکەیان ئاشبەتاڵ پێ‌کرد، بە ئاشبەتاڵ پێکردنی شۆڕشێکی ١٢٠٠٠٠ پێشمەرگەی گیان لەسەردەست، تا دەگاتە، تیرۆرکردنی سەدان قارەمانی وەکوو سڵێـمانی موعینی و تا دەگاتە فرۆشتنی سەدان گەنجی و لاوی خوێنگەرم و نیشتیمان پەروەری باکور و خۆرهەڵات. بەتیرۆرکردنی مامۆستا عبدولساتر، سۆرانی مامە حمە، زەردەشت عوسمان، گرتن تۆقاندنی دەیان سەدانی وەک سەید ئەکرەمی بەڕێوەبەری پێشووی گومرگی ئیبراهیم خەڵیل و ڕۆژنامەنووس کارزان کەریم، ئێستاش بنەماڵەی بارزانیی، هەروەک ئەوەی کە قەرزاربن و دەبێت دەستیان بچێتە خوێنی باشووری بچووکیش، ئێستا لەگەڵ دوژمنە سەرسەختەکانی کوردا کە تورکییای فاشیە، لەگەڵ دوژمنە وەحشەکانی وەک ئیخوان ڕێکەوتوە، کە ڕێگە نەدەن کورد قەوارەی سیاسی خۆی لە باشوری بچووکدا بپارێزێت.
ئیتر تۆی نزیک لە بنەماڵی پارتی یان ئەندام لایەنگیرانی بنەماڵە، ئایا تا کەی بێدەنگی، تاکەی لەو خەوە نەفرەتیە بێ‌دار نابینەوە، تۆ ئەی چەکدارە نەگەبەتەکەی بەردەرگای بنەماڵە خاینەکە بارزانیی، تاکەی خۆت دەکەیتە پاسه‌وانی ڕاوی ئەو بنەماڵه خائینە؟ تاکەی ویژدانت بە بێدەنگی مەرگی هاوزمانەکەت دەتاسێنێت؟ ئەمە بەڵگەیەکە، ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەگەر ئێستا ڕەوشەکە لەدەست بچێت، ئیتر تا هەتا هەتایە نابێت کورد بوێرێت باس لە ئازادی و رزگاریی خۆی. ئەوەش دەقی بەڵگەکەیه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست