کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەهید رەئوف یەکەم شەهیدی ئازادی بیروڕای ژێر دەسەلاتی کوردییە

Saturday, 25/08/2012, 12:00
















یەکێک لەومرۆڤانەی هەرگیز لەیادم ناچی شەهید رەئوف ئاکرەییە . زۆر جار قسەم لەسەر کردیە و نامەوێ دوبارەی بکەمەوە بەلام ئەمڕۆ ٢٠یەمین سالیادی تاوانێکی تری پارتی ویەکیتیە کەبەبریاری (بەرپرسی ئاسایشی هەولێر (قورشید شێرەی پارتی) و (عەمید سمکۆی جێگری یەکێتی) ئەنجام درا کەلەم لینکەی خوارەوە کۆی چیرۆکی تاوانەکە هەیە کەبۆیەکەم جار دەسەلاتی کوردی بەگولە وەلامی خۆپیشاندەرانی دایەوە کە2 شەهید و چەندین بریندارو هەلەنەبم 11 زیندانی لێ کەوتەوە




http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=da9fe09b

..بەلام ئەوکات میدیا و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و ئۆپزسیۆن بەو شیوە نەبوو بیکاتە هاوشیوەی ١٧ شوبات ئەگەرنا هەولیر لەم رۆژ و لەرۆژی 1994/05/07 لەپێناو پێشگرتن لەشەری ناوخۆ ، خەلکی قوربانیدەری ئەو شارە خەلتانی خوێن کرا کە ئەوکاتیش دوو شەهید چەندین بریندارمان دا


http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=cb4b513d

..ئاخر ئێمە ئەوکات باش دەمانزانی شەر واتا ماڵویرانی وکارەسات بۆهەموو گەل بەگشتی و هەولێریەکان بەتایبەتی.

ئەوەی لێرەدا دەمەوێ ئئاماژەی پێ بکەم:
1/ ماوەیەکە دۆسیەی تیرۆر بەگشتی و ڕۆژنامەنوسان بەتایبەتی ، بوۆتە بابەتێکی گەرم و گوڕی میدیایی ، بەلام بەداخەوە تەنیا دۆسیەکانی دوای ٢٠٠٧ لە شەهیدکردنی (شیخ ستار . سۆران ، سەردەشت) بە شەهدی ئازادی پێنوس لەقەلەم دەدەن . بێ ئەوەی کۆی دۆسیەکانی تریدوای راپەرین و تیرۆر هەلبدەنەوە کەئەمانیش مافیان بەسەرمانەوە هەیە و ناکرێ بەهیچ پاساوێک دۆسیەکانیان دابخرێ لای دەسەلات و میدیاکانیش کاری لەسەر نەکەن .
2/ ئەوەندەی بیزانم و پرسیبێتم ، یەکەم تیرۆری سیاسی لەبادینان دەستی پێکرد سەرەتای مانگەکانی ٩٢ بوو (حاکم تەحسین و سادق سندی) پارتی نیمچە ئاشکرا تیرۆری کردن .....دواتر لەسالی 1993/05/26 شەهید رەئوف ئاکرەیی وڕێناسی زەحمەتکێسان و نەزیر عومەری کۆمنستی کارگەری و ئەبو نەسیر ی شوعی و یوسف تۆمای ئاشوری بوو کۆی ئەمانە پارتی لە ماوەی یەک سالدا (١٩٩٣) ئەنجامی دا و یەکیتیش هەرلەسەرەتای راپەرین کەسایەتی ناسراوی سلێمانی عەلی بۆسکانیان تیرۆرکرد

3/ شەهید رەئوف بەدەر لەوەی کەسایەتیەکی سیاسی و چەپی کوردستانی بوو هاوکات ئەوەی لەکۆی ئەو کەیسە تیرۆرانەی جیا دەکاتەوە ، ئەو سەرنوسەری ڕۆژنامەی ڕیگای رەنجدەرانیش بوو لەکاتی تیرۆرکردنەکەی ، وەخاوەنی سێ  کتێبی نایابە به‌ زمانی عه‌ره‌بی، بۆیە ئەو دەکڕی وەک یەکەم شەهیدی رۆژنامەنوسیش بناسرێ. ئەمەش لەبەهای بەژن و بالای کەسایەتی و تاوانکردن بەرامبەر شەهیدانی پێنوس (سۆران و سەردەشت) کەم ناکاتەوە، چونکە لەدوا دەرەنجامدا مێژوو بەپێی فاکت و بەروار و نەوەک هاوسۆزی و میزاج دەنوسرێتەوە. وەک چۆن هەموو کوردایەتی و قارەمانێتی شێخ مەحمود ناتوانێ تیرۆری جەمال عیرفانی لەکۆل بکاتەوە و وەئەو بەیەکەم شەهید بیروباوەر لەژێر دەسەلاتی حوکمەتی کوردستان (شیخ مەحمود) لەقەلەم دەدرێ، ئیتر خەمساردی لەدۆزینەوەی تاوانباران کردبێ یان دەزگا ئەمنیەکانی ئەوکات بوبێ ...... بۆیە ئەگەر کەسێک رۆژنامەنوسێک دەناسێ کەتیرۆرکراوە لەهەر پلەیەک بوبێ، هەقە ئەو بەیەکەم شەهیدی رۆژنامەنوسی دوای راپەرین لەقەلەم بدەین بەلام ئەوەی بزانم شەهید رەئوف یەکەمە لەم بوارەدا، کەئەگەر بەشیک لە هۆکارەکەی داخوازی میت بۆ پارتی بوو، کە تیرۆری بکات ئەو بەشێکی تری کاریگەری نووسین و ئاخافتنەکانی بوو  لەسەر گەنجان و خەلکی بادینان.



4/ هەر لێرەشدا دەمەوێ بڵێم بەشێکی گرنگیی کاری رۆژانەی شەهید رەئوف لەهەولیر دەیبردە سەر بۆسەرپەرشتی کردنی سیاسی ڕیکخراوەکەی (تێکۆشانی رەنجدەرانی کوردستان) و رۆژنامەی ڕێگای رەنجدەران ... بۆیە لەو سەروبەندەدا کۆمەلێک روداو رویداوە بەگرنگی دەزانم باسی بکەم کەئەو ڕۆلی هەیە لەو سەروەریانە بۆ شاری هەولێر ،چونکە ئەوەی دوێنی ئاگر و ئازار دەبێ سبەی دەبێتە سەروەری
1: یەکەم خۆپیشاندان کەدەسەلاتی پارتی ویەکێتی تەقەیان لەخەلک کرد وقوربانی لێ کەوتەوە خۆپیشاندانی ٢٦/٠٨/١٩٩٢ بوو کەدژ بەکۆمەلکوژی شەرناخ ئەنجام درا
2: یەکەم شەهیدی ژێر دەسەلاتی کوردی لەهەولێر دراوە (نەژبیر ژنە کادیرێکی پکک ، وە کوردستانی تەمەن ٤ سال) لەهەمان خۆپیشاندان بوو
3:  یەکەم گروپی زیندانی سیاسی هەر لەهەولێر بووە کە زیاتر لە ٦ مانگ زیندانی کران بەهۆکاری ئەوەی خۆپیشاندانیان کردوە " خەلکیان بەکوشت داوە "!
4: یەکەم راپۆرتی ڕیکخراوی نێودەوەلەتی لەسەر پێشێلکاری دەسەلاتی کوردی ، لەدوای ئەو روداوە بوو کەباشم لەبیرە شەهید رەئوف هەمووی کردە راپۆرت چۆن ئازاردراون و دای بە هانیە موفتی (ئامنستی) و محەمەد ساڵح ئامدی کە ئەوکات سەرپەرشتی ڕێکخراوەکی داکۆکی لە مافی مرۆڤی دەکرد. دوای تیرۆرکردنەکانی بادینانیش ، ئامنستی لەراپۆرتی سالانەی خۆی بلاوی کردەوە ..بیرمە ئەوکات تالەبانی هاتە سەر تەلەفزیۆن کردیە هەلا گوایە کورد ئابروی چووە کە ناوی لە پێشیلکارییەکانی راپۆرتی مافی مرۆڤی جیهانی هاتووە کەچی دواتر بە ئەمری ئەو (حەمە حەلاق و هاورێکانی و مامۆستا ئەمینی جوتیاران شەهید کران.
دیارە وەک ئەمانەتێکی مێژویی بلێم هەولێر جگە لەو سەروەریانە هاوکات.

١/ یەکەم شاربوو لەدژی شەری ناوخۆ و لە رۆژانی یەکەمەوە هاتە سەرشەقام و دوو جار خۆپیشاندانی ئەنجامدا، کە دواینی لە ١٩٩٥/٠٥/٠٧ بوو کە دووشەهیدی بۆ ئاشتی دا لەگەل چەندین برینداردا
٢/ لەهەولێر یەکەم خۆپیشاندان و مانگرتنی و نارەزایەتی کرێکارانی دەواجنی ئەحمەد ئیسما عیل لێ هاتە ئاراوە کە برواناکەم لەهیچ شار و شارۆچکەیەکی کوردستان بەرلەو مانگرتنی وا دریژ خایەن و نارەزایەتی وا بەرفراوانی لێ هاتبێتە ئاراوە ٢٢ رۆژی خایاند و لەمانگرتن بۆ خۆپیشاندان و کەمپینی لی هاتە ئاراوە


٣ هەولێر یەکەم شاربووە خۆپیشاندانی دژ بە ناعەدالەتی کۆمه‌ڵایه‌تی بەرەی کوردستانی ئەنجام داوە لە دیسێمبەری ١٩٩١

http://archive.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hemereng&Jimare=1909

ئەم سەروەریانە کۆمەڵێک لە شانازی و مێژوی هەولێرن، کە دلنیا ئەگەر مرۆڤ بەدوایدا بچیت زۆر سەرەوەری زیاتر هەیە، بەڵام ئەوەی وا ئەمرۆ لەخەباتی جەماوەری لاوازی کردووە.
شەری ناوخۆ کە زۆرترین شەر و قوربانی تیا ئەنجام درا، 31ی ئاب تاوانی زۆر گەورە لەم شارە رویدا و کاریگەری زۆری کردە کۆچ پێکردنی هەلسوراوانی بۆ سلێمانی وئەورپا
ئیرهابی پارتی، کە دەسەلاتێکە لە سەر تۆقان و ترس دەژی لە کوێ خەباتی مەدەنی و جەماوەری و دیموکراسی هەبێ هەوڵ دەدات وەک چۆن کولە بەناو دەغل و دان بکەوێ ویرانی دەکات ئەویش بەهەمان شیوە دوژمنی نارەزایەتی دەنگی ئازادیە
لە کۆتایش بەهیوام ڕۆژنامەنووسان و دادوەران دۆسیەی گست تیرۆرەکانید وای راپەرین بکەینە بابەتی گەرما و گەرم و پلە و قۆناخی بۆ دانەنێنن، بێدەنگی کردن لەو دۆسیانە، لای دەسەلات مانای داخستنی دێت و درێژە بەو تیۆرەی دەدات هەرچی بکات ماوەیەکە و خەلک لەیادی دەچێ ، بۆیە با ئەو هاوکیشەیە بگۆرین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە