کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مافیاکانی کۆسۆڤۆ سێ ملیۆن ئیرۆ له‌ ئوتێلی به‌رشلۆنه‌ ده‌دزن

Sunday, 02/09/2012, 12:00


سەرنجتان ڕا ئەکێشم بۆ سیناریۆی فلیمێکی ئەکشن، موغامەرەی مافیاکانی تاوانی ئەلبانی کوڕی بەتوانای گازینۆکان نەوەکانی یەکێک لە سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یەکێک لە بەناوبانگ ترین هۆتیلەکانی جیهان، ئەم چیرۆکە خەیاڵی نییە و ڕاستیی ڕوداویکە لە دادگای ناوخۆیی بریشتینا.

چوار ئەلبانی کۆسۆڤۆ تاوانبار کراون بە دزینی خشڵ و شتی بە نرخ بە بری نزیکەی زیاتر دوو ملیۆن یۆرۆ لە هوتیێلی بەرشەلۆنەی گشتی لە کوڕی سەرکردەیەکی کوردی عیراقی مەسعود بارزانی

هۆتیلی هونەر ئەو هۆتێلەیە، کە کەسە بەناو بانگەکان سەردانی دەکەن وەک مایک جاگەر، ئیریک کلاپتۆن و سیندی کراوفۆرد، ئەم هۆتیلە دیاری کراوە و دەنگی پێدراوە وەک یەکیک لە بەناوبانگترین شوینەکان بۆ کۆبوونەوەی ئەستێرەکان، بەڵام لە (٢٠-٧-٢٠٠٩) ، هەندیک لە توحفەی تەلارسازی لە شوشە و ستیل، کە بەشیکن لە هۆتێلەکە لە زنجیرە کارەکانی کارلتۆن ، پێشوازی لە سەردانکەریکی زۆری کرد: چوار  دزی ئەلبانی کۆسۆڤۆ دزیان لە کوڕی سەرۆکی هەریمی کوردستان مەنسور بارزانی سەرۆکی هێزی تایبەتی کوردستان (القوات الخاسه‌) کرد.

ڕۆژنامەی ژیانی کۆسۆڤۆ ئاشکرای کرد، که‌ هەریەکە لە چاکی جانوزی و ئارتان جەعفەر تاوانبار کران، که‌ به‌ زۆر خۆیان کردووه‌ به‌ ژووری هۆتێلەکە و ده‌رگایان شکاندووه‌  چونه‌ته‌ ژووری میوان کە دەستەوانە و کاتژمێرو گوارە و ملوانکەو مۆبایلی دەستی تێدا بوو هەموو نزیکی بایی ١.٣ ملیۆن یۆرۆ بووە و پارەش ١.٩ ملێۆن یۆرۆ، لە کاتێکدا هەر یەکە لە سامی مەکۆڵی و شەمسەدین بیناربا پاسەوانیان کردووە لە هۆڵەکە و (مەمەڕ)ەکە و گرنگیان داوە، ئه‌وان سه‌رقاڵی به‌خێرهاتن و میوان به‌ڕێکردن بوون.

هەریەکە لە مەکۆڵی و بیناربا سەردانی بەرشەلۆنەیان کردووە بە پاسپۆرتی تەزویر و هەموویان بەم شێوە جگە لە جانوزی کە دەڵێت لەو کاتەدا لە ئیسپانیا بووە و هاتووە بۆ قومار کردن لە گازینۆکەدا

یەمری و عابدین بیکا خاوەنی هۆتیلیکن بە ناوی قەڵا لە ڤوشتری لەگەل جانوزی
هەروەها یەکیک لە ئەندامانی یەکەی پۆلیسی تایبەتی کۆسۆڤۆ کە برای هاکییە تاوانبار کراوە بە هاوکاریکردنی ئەنجامدەرانی دزییەکە .

لە دانیشتنی گوێ گرتن لە دادگای ناوخۆیی لە مانگی ٧ ، دادوەر هەموو بەڵگەکانی دۆزییەوە کە پشتگیری تەواوی دادگا دەکات بۆ تاوانبارکردنی ناوەکان کە لە لیستی تاونبارانن و پێشبینی کرد دانیشتن بکرێتەوە لە وەرزی پایز ، وە گومان لیکراو سامی مەکۆڵی جیاکرایەوە لە گومانلیکراوانی تر چونکە لە دانیشتنتی گوێگرتن ئامادە نەبوو.

هەریەکە لە ئرهان برنیجانین و دوسان کادیفیتیش و نیبویسیا بۆجۆڤیچ لە سربیاوە ، گومانیان خرایە سەر کە هەوڵیان داوە پارجە دزراوەکان بگات بە دەستیان

دزییەکە :
لە ١٥ ی تەمووز ، یەمری گەیشتووەو پەیوەندی دەکات بە ئارتان (جەعفەر) جەڵقین ، جەڵقین و یەمری دەڵین ئەوان لە بەرشولۆنەوە چوون بۆ ناوجەکانی "سامینا" ، "ئارون" و " هاکینە" و هەروەها دەڵین(شەیم) تازە لە زیندان ئازاد کراوە و یەمری دەڵێت من لە فرۆکەخانەی بریشتینا دەبم بۆ رۆژی دوایی .
فایلەکانی فڕۆکە خانە دەریدەخەن کە یەمری لە بەرشەلۆنە بووە لە ٦ /٧ بەڵام لە ٧/١٦ گەڕاوەتەوە بۆ کۆسۆڤۆ

بەگوێرەی ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنیانە بێت کە لە نێوان یەمری و جەڵقین بووە کە خراوەتە ڕوو وەک بەشێک لە لێکۆلینەوە ، ، جەڵقین هێشتا کە بەرشەلۆنە بووە لە ١٧ - ٧ - ٢٠٠٩
بەگوێرەی ووتەی گومان لێکراوان بێت ، جەڵقین بە یەمری وتووە دزیکردن لە بەرشەلۆنە زۆر قورس بووە و بەرشەلۆنە پڕ بووە لە دز ، دوای ئەوە بۆی ڕونکردووەتەوە کە کە سێ گروپی دزینی جانتای هەیە لە "مێندجێتراش"

یەمری پاشان ووتویەتی بە جەڵقی ' ئەمە پێشبینی نەکراوە لای کەس' ، ' داهاتوومان لەپێشە' وە زیاتر ووتویەتی " ئیمە حاڵمان زۆر باشە سوپاس بۆ خوا" .. "" وا نوسراوە لە پەڕەی گومان""

لە قسە کردنیکی دواتردا یەمری بە جەڵقی ووتووە ئەنێرم بە شوینیاندا سبەینی هەموویان ببینە (مەبەستی گروپی دزیینی جانتایە) ، پاشان جەڵقی ووتوەیەتی " هیچ ترسم نییە بە هەموو شێوەیەک هەموو شتیک باشە" .

بەگوێرەی راپۆرتەکانی پۆلیسی ئیسپانیا بێت ، لە ١٨ ی ٧ ی ٢٠٠٩ هاوڵاتییەکی عێراقی ، مەنسور بارزانی ڕۆشتووە بۆ یەکەی لێکۆڵینەوەی پۆلیس لە (ئیکزامپڵ) لە بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی شەکوا (شکات) بکات کە کاتیک ئەو لە ئۆتۆمبێلیکی کری دابووە لە جانتاکەی زێڕ دزراوە کە بریک پارەشی لەگەڵدا بووە کە ١٥٠،٠٠٠ سەدوپەنجا هەزار یۆرۆ بووە هەروەها کارتی چوونەژورەوەی جەناحی هۆتیلە هونەریەکەی لێ دزراوە

ڕۆژنامەی ژیانی کۆسۆڤۆیی تەئکیدی کردوەتەوە کە ئەو کەسەی لە لیستی پەڕەی گومانلێکراواندا بە ناونیشانی بارزانی ناوی هاتووە کوڕی مەسعود بارزانیە ، سەرۆکی ئێستای هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە .

دوای دوو ڕۆژ بارزانی شکاتیکی تری کرد لەگەل پۆلیس لە ناوچەی ڤیا سیوتات لە بەرشەلۆنە و ئاماژەی بەوە داوە کە کەسانی "نەناسراوە" هەستاون بە تیکدانی ژوورەکەی لە هۆتیلی هونەری بەرشەلۆنە ، زیویان دزیوە لەگەڵ شتی تر کە لەگەڵی بووە کە نرخەکەی نزیکەی ١.٩ ملیۆن یۆرۆ بووە

وێنەکانی کامێرای چاودێریکردنی سەلامەتی لە هۆتیلی هونەر پیشانی دەدات کە پێنج کەس بەشداریان کردووە لە چوونە ژورەوە بە ئاژاوەگێری لە ژووری ٣٠٠٩

جەڵقی و حاکی جانوزی لە ڕاڕەوەکەدا لە دەرەوەی ژووری ٣٠٠٩ بوون و دەرگاکەیان کردوەتەوە کاتیک ماکۆڵی و بیناربا و کەسیکی نەناسراو کۆنترۆڵی ڕاڕەوەکەیان کردووە ، لە نزیک ژووری مەسعەدەکە فەرمانبەرانی نوسینەگەی بەخێرهاتنایان سەرقاڵ کردووە .

جەڵقی و بێناربا دانیان ناوە بەوەدا کە کاتی دزیەکە لە بەرشەلۆنە بوون بەڵام نەفی ئەوە ئەکەن دەستیان لە دزییەکە ببێت و هەردوکیان بە پاسپۆرتی تەزویر سەفەریان کردووە بۆ بەرشەلۆنە پیش دزییەکە ، یەمری لە پەیوەندیدا بووە بۆ دۆزینەوەیە کڕیار بۆ پارجە دزراوەکان لە سربیا .

بەگوێرەی پەڕەی لیستی گومان لە نێوان ٥- ٧ بۆ ١٦ - ٨ - ٢٠٠٩ لە هەوڵدا بوون لە گەڵ خەڵکی جیاواز لە سربیا و ئەلبانیا ، دوسان کادیجیڤیچ و نێبۆسا بۆجۆڤیچ کاریان کردووە وەک دانانی نرخ و فرۆشتنی پارچە دزراوەکان کە زیو و کاتژمێرەکانیان فرۆشتووە بە مودەریبیک لە سربیا کە ناوی نەزانراوە

کۆبونەوە و ڕوداوەکانی هۆتیل قەڵا لە کۆسۆڤۆ کە مافیاکن لەوی کۆبونەتەوە بۆ ساغ کردنەوەی پارجەکان:

لەکۆتایدا کۆبونەوە ئەنجامدرا لەگەلە کریارەکان لە سربیا لە ١٦ی ئابی ٢٠٠٩ دوای مانگیکی تەواو دوای دزیکردنەکە لە هۆتیلی قەڵای ڤوشتری کۆبونەوەکە کرا کە خاوەنی هۆتیلەکە بە گوێرەی پەڕەی تۆمەت باران عابیدین بیکاو کەسیکی نادیارە .

بە گوێرەی ووتەی شاهیدەکان بێت رەمزی جانوزی کە فەرمانبەری بەخێرهاتنە و کەسیکی نزیک لێی حاکیو سایمینە لە گومان لێکراوەکانن ، حاکیو و بێکا لەو کاتەدا لە هۆتیلەکە بوون لەنێوان کاتژمێرەکانی ٢٠:٠٠ بۆ ٢١:٠٠ ، وە وتوویەتی پاش کەمیکی تر هەندیک "میوانی تایبەتی " دێن کە دەچنە ژووریکی هۆتیلەکە دەستنیشانی ئەکات کە برینیجانین ، کادیجیڤیچ و بۆجۆڤیچ میوانە تایبەتەکانن کە هاتوون بۆ هەڵسەنگاندنی نرخی کەل و پەلە دزراوەکە بۆ گەورەکەیان .

یەکیک لە ئەندامەکانی ڕۆسو
ROSU (Regional Operational Support Unit)
یەکیک لە ئەندامانی "ڕۆسو" یەکەی هاوکاری جیبەجیکردنی ناوخۆیی و سایم جانوزی لە هۆتیلی قەڵا بوون بە هۆکاری تایبەت ، ووتی ، وە زیاتر وتی ئەم تەنها ئامادە بووە بۆ خواردنەوەی کوپیک قاوە و جل و بەرگی مەدەنی لەبەر بووە بەڵام کاتیک گەشتم بە بە ئەندامەکانی تر ، ئەندامەکانی چالاکییەکە ، سایمین خۆی ناساند وەک لێکۆڵەرەوەیەک لە کەیسەکەو کارتی پۆلیسییەکی پیشاندا .
وە بانگەشەی کرد کاتیک پۆلیس ویستویەتی رێگری لە خەڵک بکات هەروەها لە گومانلیکراوان بۆ ئەوەی لە هۆتێلەکە نەجنە دەرەوە سایمین تەداخولی کردووەو هەوڵی داوە گومان لەسەریان لابدات ، لیستی پەیوەندی تەلەفۆنییەکان دەریدەخات کە سایمین لە پەیوەندیدا بووە لەگەل براکەی کاتژمێر ٢١:١٤ لەو ئێوارەیەدا و لەو کاتەدا پۆلیس تەداخولی کردووە .

بێکا ی خاونی هۆتێلەکە دەستگیر کراوە لە نزیکی ٢٠٠ مەتر لای هۆتیل قەڵا کە بەپێی خۆیان ڕایانکردبوو ، وە دەستیان گرت بەسەر جانتایەکدا کە هەمووی زیو و کاتژمێرە دزراوەکانی تێدا بووە
حاکی جانوزی دەستگیر کراوە کە دوو مۆبایلی زۆر گران بەهای مارکەی ڤیرچو ی پی بووە کە یەکیان ئەوەی جەڵقین بووە پیی .

هەموویان ئینکاری سەرپێچییەکانیان کردووە :
جەڵقی پێداگری کردووە لەسەر ئەوەی کە شتی گران بەهای کڕیوە لەو کاتەدا کە لە بەرشەلۆنە بووە و یاری پۆکەری کردووە لەگەڵ عەرەبێک بە ناوی عبدول لە لە مانگی ٧ ی ٢٠٠٩ .

حاکی جانوزی بەرپەرچی ئەداتەوەو کە سەردانی ئیسپانیای کردبێت و دەڵێ لە ماوەی مانگی ٧ ی ٢٠٠٩ لە کۆسۆڤۆ بووە و دەڵێت ئەو لە ١٦ ی ئاب لەگەڵ عابیدین پیکێت بووەو رۆشتووە بۆ کۆبونەوە لەگەڵ جەڵقین لە هۆتیل قەڵا .
وە دەڵێ لە ژوورری هۆتێلەکەدا جەڵقی جانتاکەی کردوەتەوە لەگەڵ زەخرەفەکاندا ، حاکی جانوزی دەڵێت ئەو ئەو مۆبیالە مارکەی ڤێرچوە و کیسەکانی تر لە جمهوریەتی چیک کریویەتی ، بە گوێرەی تۆماری فرۆکەخانەی بریشتینا جانوزی لە ٤ ی حوزەیران ٤-٧ کۆسۆڤۆی جیهێشتوەو لە ٢٠ ی حوزەیران ٢٠-٧ گەڕاوەتەوە .

سامی مەکۆڵی دانی ناوە بەوەدا کە ئەو لە بەرشەلۆنە بووە بۆ قومار کردن لە گازینۆکاندا لەو کاتەدا بەڵام دەڵێت ئەو لەو کاتەدا حاکی جانوزی و جەڵقینی نەدیوە و نایان ناسێتەوە ، هەروەها دەڵی کە پاسپۆرتیکی سربی بەکارهێناوە بۆ چونە ناو ئیسپانیاوە بە ناوی " باستری ماکۆڵی"

شەمسەدین بیناربا دانی ناوە بەوەدا کە ئەو لە ماوەی مانگی شەش و حەوتی ٢٠٠٩ لە ئیسپانیا بووە وە دەڵێ کە ئەو لە هۆتیل هونەری بەرشەلۆنە بووە لەگەڵ هاوڕیەکی کچی .
دەڵێ لە گازینۆی هۆتیلەکەدا ئەو چاوی کەوتووە بە حاکی جانوزی و ئارتان جەعفەر جەڵقین و سامی مەقۆڵی دیوە : وەک خۆی دەڵێت ، وە دەڵی کە پاسپۆرتیکی بولگاری بەکارهیناوە بە ناوی محمد حەسەنۆڤ بۆ چوونە ناو ئیسپانیاوە .

یەمری دەڵێت ئەو داوای کردووە لە جەڵقیت کە پەیوەندی بکات با برنیجانین و بۆجۆڤیچ و کادیجێڤیچ بۆ هەڵسەنگاندنی پارجەکان ، وە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو بڕوای شتانە بەشێوەیەکی یاسایی بەدەست هاتوون .
بۆجۆڤیچ و کادیجێڤیچ ئاماژە بەوە ئەدەن کە هاوڕێیەکیان بە ناوی " جوپی" داوای لێکردوون کە بجن بۆ کۆسۆڤۆ بۆ هەڵسەنگاندنی بڕیک ئاڵتون ، بۆجۆڤیچ دەڵێت کە ئەو شارەزای زیوەو کاری خۆیەتی بەشێوەیەکی سەرەکی پەیوەندی هەیە بە دەست نیشانکردنی نرخی زیو ، وە دەڵێت کە ئەم نەیزانیووە لە ڕاستیدا ئەم شتانە دزراون .

برنیجانین دەڵێت کە ئەم پەیوەندی بە گەشتەکەوە تەنها بۆ ئەوە بوو کە هاوکاری هاوڕێیەکی بکات و نەیزانیوە کە کۆبونەوە ئەنجام دەدرێت وە لە دواییدا داوای لێکراوە کە هاوڕێیەتی بۆجۆڤیچ و کادیجێڤیچ لە کۆسۆڤۆ چونکە زۆر سەلامەت ترە بۆیان کە لە کۆسۆڤۆوە گەشتەکە بکەن پێکەوە لە ڕێگەی کەسیکی موسوڵمانەوە.

سایم جانوزی ڕەتی دەکاتەوە هەر جۆرە هەڵسوکەوتیکی تاوانی کردبێت ، وە دەڵێت لە ئێوارەی ١٦ ی ئاب تەنها سەردانی هۆتیل قەڵای کردووە بۆ قاوە خوارنەوە ، نازانێت دەربارەی براکەی "حاکیو" کە ئەو لە هۆتیلەکەدا بووە لەو کاتەدا و هیچ پەیوەندییەک لە نێوانیاندا نەبووە ئەو ئێوارە ، وە زیاتر دەڵێ کاتێک ئەو پۆلیسی دیوە ویستوویەتی هاوکاری بکات وە هەوڵی نەداوە کە ڕێگە بدات تاوانبارەکان بڕۆن .

ئیمپراتۆرییەتی بارزانی
مەسعود بارزانی لە ئێستا سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرۆکی حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستانە
بارزانی لە مەهاباد لە دایک بووە لە ئێران لە ماوەی حوکمی کۆماری مەهاباد ، پینج کوڕی هەیە لە ناویاندا مەسرور بارزانی کە سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگری دەکات و مەنسور کە جەنەڕالە و پێنج کچیشی هەیە .

مەسعود بارزانی جیگەی باوکی گرتوەتەوە کە سەرکردەیەکی کوردی نەتەوەیی بووە مسگفی بارزانی کە شوێنەکەی سەرۆکی حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە ساڵی ١٩٧٩ .
بەگوێرەی برقییەی دیبلۆماسی ئەمریکی کە لە ویکیلیکس ئاشکرا کراوە پیکهاتوون لە خێزانیکی عەشایەری و بەشێوەیەک کاردەکەن وەک " ڕێکخراوێکی مافیا"

بۆ نمونە خاڵی مەسعود بارزانی، هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەیە ، کوڕی براکەی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستانە ، وە کوڕەکەی بارزانی مەسرور سەرۆکی دەزگای هەواڵگرییە.
لە برقییەیەکی دیبلۆماسی تردا ئاماژە بەوە دەدات کە کۆمپانیای دڵنیایی جیهانیی توشی ڕیگری زۆر دەبێت لە جێبەجیکردنی کارەکانی لە ناوچەی خۆ بەرێوەبردنی کوردەکاندا بەهۆی فەسادەوە "گەندەڵی" وە بنەماڵەی بارزانی دەستیان خستووەتە ناو کاری بازرگانییەوە. هەرەوەها زیاتر دەڵێت کە ناوەندی دڵنیایی ناوخۆیی لە حکومەتی هەریمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای دایکەوە (الشركه‌ الأم) ، وە گروپی ستێر ، ڕیگە نادات بە هیچ مونافەسەیەک لەو بوارەدا .
کۆمپانیەکە سەرۆکایەتی دەکرێت لەلایەن مدیری موخابەرات لە حکومەتی هەریم مەسرور بارزانی کە زۆرترین پشک " سەهم" ی هەیە لە گروپی ستار.

سەرچاوەیەکی تر لە گروپی ئاوەدان کردنەوەی هەریم
ERR [Regional Reconstruction Team]
ئاماژە بەوە دەدات کە " گروپی ستێر" خاوەنداری دەکرێت لەلایەن یەکیک لە کوڕەکانی مەسعود بارزانییەوە بەڵام دیاری نەکردووە کامیانە .
ڕۆژنامەکەمان تەواوی هەوڵی خۆیدا بۆ پەیوەندی کردن بە مەسعودەوە لە ڕێگەی نوسینەگەی حکومەتی هەریمی کوردستانەوە لە ئیسپانیا بەڵام وتیان ئیمە هیچ زانیارییەکمان نییە لەو بارەوە ، ناتوانین لە ئێستادا هاوکاریتان بکەین .

تێبینی١/ چەند بەڵگەنامەیەکی رەسمی تر لە دادگای یەکێتی ئەوروپی لە بەردەست دایەو پاشتر دەخرێتە ڕوو

تێبینی٢/ ئەم بابەتە لە ڕۆژنامەی ژیانی کۆسۆڤۆ وەرگیراوە لەو لینکەی خوارەوە دانراوەو لە زمانی ئەلبانییەوە وەرگێڕدراوە بۆ ئینگلیزی و پاشان کوردی بی دەستکاری
لینکی ڕۆژنامە ژیانی کۆسۆڤۆیی بە زمانی ئەلبانی
http://gazetajnk.com/?cid=1%2C979%2C2881&fb_source=message

لەهەر کەم و کورییەک لە وەرگێران و هەڵەیەک ببورن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە