کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ ئەو نووسەرەى كە مەكتەبى سیاسی بێ ئاگا دەكات لە لابردنى ئەفسەرەكانى لیواى 16

Monday, 10/01/2011, 12:00



ئەو نووسەرە بەرَێزەى  كە دەڵێت دا ئەو نووسینەى لە كوردستان پۆست بڵاوكراوەتەوە پڕە لە چەواشەكارى من خوێنەران و خەڵكە بە ویژدانەكانى ناو لیواكە و فەرماندەى گشتى یەكێتى دەكەم بە شاهید بزانن كامە نووسین چەواشەكارییە, لاى هەموان ئاشكرایە لە پاش پرۆسەى ئازادى عێراق هێزى هاوپەمانان و دواتریش كە ئیدارەى دەوڵەتى عێراق لە لایەن ئەمریكاوە درایەوە دەست عێراقیەكان هەمووتەشكیلات و دانان و لابردنێك بە پێی میلاكى پارتە سیاسی یەكانى ناو حكومەتى عێراقە بووە من لێرەدا تەنها باسى وەزارەتى بەرگرى و فرقەى چوار و لیواى سلێمانى و هەولێر ئەكەم , لە وەزارەتى بەرگری فەریق بابكر زێبارى كە پارتى بوو دانرا بە سەرەوكى ئەركانى لە بەرامبەر ئەو پۆستەدا ئیدارەى وەزارەتى بەرگرى ئیستغباراتى سەربازى و فرقەى چوار درا بە یەكێتى كە سێ لیواى هەبوو لە تكریت كەركوك سلێمانى .
بۆ ئیدارەى وەزارەت لیوا عوسمان كەپێشتر لە سوپاى عێراق بوو دانرا ئیستغبارات لیوا جەمال كە پێشتر لە دەزگاى زانیارى بوو دانرا لیواعزیز موفتیش كرا بە فەرماندەى فرقەى چوار لە مانگى 10 /2004 پاش ڕاوێژ لە گەڵ فەرماندەى گشتى فەوجى (I N G ) ى سلێمانى كە ئەویش بە ڕاوێژى فەرماندەى گشتى یەكێتى ئەمریكی یەكان لە فەرماندەى قەرەداغى یەكێتى پێك هاتبوو كرا بە لیوایەك لە سوپاى عێراق ومیلاكەكەى زیاد كرا دواتر لە فەرماندەى یەكانى سنورى ڕانیە و چەمچەماڵ میلاكى لیواكە پڕ كرایەوە بە هەمان شێوەش بەتالیۆنەكەى هەولێر كرا بە لیواو فەرماندەى لیواكەى و ئەفسەر و سەربازەكانى ترى لە پێشمەرگەى پارتى پێك هاتبوو واتە لیواى سلێمانى بۆ یەكێتى لیواى هەولێر بۆ پارتى هەرچەندە لە لیواى سلێمانى 10- 15 پێشمەرگەى سۆسیالیست و زەحمەت كێشان لە سەرداواى ئەو دوو پارتە لە ئەمریكی یەكان وەرگیران بەڵام بێ پلە بوون , لیوا عزیز لە زۆربەى كۆبونەوەى فەرماندەی گشتى بەشدار دەبوو لە هەموو ئاڵو گۆڕى ناو فرقە و میلاكات ئاگادارى ئەكردن دواتریش كە لیوا سەلاح مولانە كرا بە فەرماندەى فرقەى چوار هەموو ڕاوێژى لەگەڵ فەرماندەى گشتى هەبوو بە بێ ئاگادارى فەرماندەى گشتى هیچكارێكى نە ئەكرد .
بە كورتى ئەم خالانە دەخەمە پێش چاو :.
1. كەس نەى ووتووە ئەو بەڕێزانەى مەكتەبی سیاسى یەكێتی وەزیرى بەرگرى وفەرماندەى فرقەى چوارن ووتراوە ئەوان ئاگادارن و پلانیان گێڕاوە بۆ لابردنى ئەفسەرەكان .
2. تەواو بوونى ماوەى یاساى لە سوپاى عێراق بریتى بوو لە ئاڵوگۆڕى فەرماندەى فەوج و لیواكان لە چوارچیوەى فرقەكەدا یان بە ئومرەى فرقە هێشتنەوەى تا جێگایان بۆ ئەدۆزرێتەوە نەك داگرتنى پلە و پایە و دوورخستنەوەیان .
3. ئەو برادەرانەى فەرماندەى و سەركردایەتى گەر دەسەڵاتیان لە سوپاى عێراق نە بوو بۆ بە ڕاوێژى فەرماندەى فرقەى چوار فەرماندەى لیوا ئاڵوگۆڕ لە نێوان ئەفسەری حەرەكاتى لیوا عقید كمال و فەرماندەى فەوجى چوارى لیواى سێ عقید ئەبو نور كرا بەڕێز محمود سەنگاوى ئاڵوگۆڕكەى هەڵوەشاندەوە و ئەبو نورى كردەوە بە فەرماندەى فەوج .
4. فەرماندەى لیواى 16 ئەنوەر دۆڵانى دەبوو لە فرق جێگاى بۆ دیارى بكرایە یان بە ئومرەى فرقە بمایەتەوە .
5. لە سەر پێشنیارى فەرماندەى گشتى هیوا ڕەش كرا بە فەرماندەى لیواى 16 چونكە ناو براو پێشتر فەرماندەى لیوایەكى سكرتاریەتى مام جەلال بوو لە سووسێ دەوامى ئەكرد هیچ پەیوەندى بە لیواى پارێزگارى سەروەك كۆماریشەوە نەبوو كە لە بەغدادن .
6. گەر ئەو برادەرانە پەیوەندیان بە ئیش وكارى فرقەى چوارەوە نەبووە ئەى سێسەیارەى جۆری لانكرۆزەر كە كورد پێى دەڵێت مۆنیكا لاى ئەم بەڕێزانە بوو مستەفاى سەید قادر , محمود سەنگاوى , مستەفا چاوڕەش دواى چوارساڵ كە مۆدیلیان بەسەرچوو تەسلم بە لیواى 16 یان كردەوە .
7. خۆ فەرماندەى فرقەى چوار سەلاح مەولانە و لیوا عوسمان كە هەردوكیان كۆنە بەعسین هەڵبژێراوى بەڕێزان مام جەلال و هێرۆى خێزانیەتى بۆ ئەیەڵن عەرەبە شۆڤینیەكان ئەفسەرە كوردەكان دووربخەنەوە چونكە ئەوەندەى من بستبێتم ئاڵوگۆڕى ئامر فەسیل و سریە لە دەسەڵاتى فەرماندەى فرقەدایە بۆ سەر و تریش ئاگادارە .
8. ئەگەر فەرماندەى ئەو برادەرانە پەیوەندیان بە لیواى 16 وە نەبووە بۆ مانگانە ئابونەوەى خیزبى لە ئەفسەر و سەربازەكان وەرئەگیراو دەدرا بە مەڵبەندى پێشمەرگە .
9. ئەگەر ئەو ئاڵوگۆڕنە ئەو بەڕێزانە ئاگادارنە بوون چۆن لە ڕۆژی گۆڕینى عمید ئەنوەر دۆڵانى فەرماندەى لیواى 16 و هیوا رەش تەكەنولەكەى تاڵەبانى ئامادەبوون محمود سەنگاوى ووتارى هەبوو .


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە