کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


گەورەترین تاڵێنی پارەی گشتی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی کارەبادا روودەدات

Wednesday, 14/03/2012, 12:00



 
خەڵکی بەشەرەفی کوردستان ،هەندێک بوار هەیە گەندەڵیەکەی دەتوانن بەچێو بیبینن بە ئاسانی وەک سێکتەری بیناسازی و جادەسازی،تەندروستی و بازار.بەڵێم لایەنی کارەبا شاراوەیە لەخەڵک چونکە خەڵک دەتوانن تەنها ئەو بزانن کارەبا نیە وە هیچی تر.تاڵێنیەک لە کارەبای کوردستاندا کراوە لە هیچ شوێنێک سەر روی ئەم زەمینە نەکراوە وە ناکرێت.گرێبەستی دامەزراندنی ویستگەی کارەبا ٥٠٠ مێگاواتی هەولێر گەندەڵ ترین گرێ بەستە لە گرێبەستەکاندا کاتی خۆی نوسرا بوو یەک کیلۆ وات لە کاتژمێرێکدا ٢.٩ سنت بەڵێم لە کوتای دەسەلاتی وشیار سیوەیلی دەستکاری گرێبەستەکە کرا بێ ئاگادارئ ئەنجومەنی وەزیران کرا ٣.٢ سنت،لەگرێبەستەکدا هات بوو دەبێت ئە ویستەگە کە ویستگەی گازیە بەشی دەهەمی بخاتە کار کە ویستگەیەکی تری هەڵمی دابنرێت بۆ ئەوەی گەرمی دەرچووی بێ سود لە ویستگە گازیەکدا ب بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی هەڵمی ئاو دروست بکات و تیوربانی تر بسورێنێتەوە بۆ دروست کردنی کارەبا ،بەڵێم ئەوە بەشی فەرامۆش کرا و بەجێ نەهێنرا چونکە حکومەتی هەریم پارەی تێ چونی سوتەمەنیەکەی کەم دەبێتەوە لە بری ئەو برە سوتەمەنیە بدات بۆ ٥٠٠ مێگا ،هەر ئەو برە سوتەمەنیە ٧٥٠ ی بەرهەم دەهێنا وە ژینگەی لکوردستان کەم تر پیس دەبوو.ئێستا وەزیری تازەش کەتوەتە ئەو گێژاوی گەندەڵیەوە کە ئەو بەشەی فرامۆش کردوە و ئەیەوێت ویسگەکەی احمد اسماعیل ویستگەیەکی تر بکاتەوە ١٠٠٠ مێگاواتی بێت .زۆر سەیرە دەستکاری گرێبەستەکە کراوە بەشێکیشی فەرامۆش کراوە !!!!.پاشان ئەو گاز و سوتەمەنیەی دەکردرێت بۆ ئەو ویسگانە لەدەرەوەی وڵێت نایەت بەڵکو لەو پاڵێگانەی کە حکومەتی عراقی دروست کردوە لە کوردستاندا و گروپی کار داگیری کردوە بێ ئەوەی یەک فلس سەرف بکەن لەو پاڵێوگەیەدا داگیریان کردوە بەیارمەتی جەماعەت ، گازەکە دەبەنە ئەو دیو سنوری ئێرانەوە وە دەی گەرێننەوە بۆ ئەم دیو بە سێ قات دەی فرۆشنەوە بە وەزارەت.ساڵی پار بای ٢ ملیار دۆلار گازی لێ کراوە کە خۆی بای ٥٠٠ ملیۆن دۆلار نابێت،و باسی موعاشی خەڵکیش دەکەن دەڵێن پارەی کوردستان بۆ موعاش ئەروات..ساڵێنی رابردوو یەک لیتر گاز بە ١٣٧٥ دینار کراوە لەلایەن وەزارەتی کارەباوە ،بەڵێم لە ناو بازاری کوردستان بە ٧٠٠ دینار بوە.لەم دوایانەشدا چەندین کەس بەبێ یاسا و بێ هیچ تاقیکردنەوەیەک کراون بە خەبیر زۆربەی هەرە زۆری بەرێوبەرە گشتیەکان(هەمویان نا) بەشیان هەیە لەگەڵ کۆمپانیاکاندا .ببورن کە نەمتوانی زیاتر بنوس ،بۆ ئەوەی بەردەوام بتوانم زانیاریتان پێ بگەیەنم.








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە