ماڵ بۆ خۆی ماڵ نه‌بوو، میوانانیش ڕوویان تێ ده‌کرد
Tuesday, 16/06/2009, 12:00
هیچ ڕه‌خنه و سکاڵایه‌ک و گله‌ییه‌ک ئاراسته‌ی داگیرکه‌ر ناکرێت که له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌وه هاتووه به زه‌بری چه‌ک و زۆرداری ئاگر و ئاسن و توانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی دڕندانه‌ی خۆ سه‌پێنی و پاوان خوازی خۆی جێگیر کردووه به ئاشکرا دوژمنی گه‌ل و ووڵاته‌که‌مانه بۆ دزین و تاڵانی سامانه‌که‌ی و قڕکردن و توانه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان هاتووه مه‌به‌ست ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی عه‌ره‌بی بێگانه‌ی مشکه تۆپیوی بێ ده‌رپێی بێ شارستانیه به‌ڵام هه‌ژده ساڵه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بێگانه خوێن تاڵه گه‌لی کورد ڕای ماڵیوه به‌ڕواڵه‌ت و به‌ناو ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌ڵبژادووه و جێگیر کردووه گه‌رچی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش له‌کار و کردار دا هاوشێوه و وێکچووی ده‌سه‌ڵاتی بێگانه‌ی خوێن تاڵه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی ئه‌و ووڵاته. هاو نه‌ته‌وه و هاو ئاین و هاو مرۆڤه‌کانمان برا و دایک و باوک و خوشکانمان که له پارچه‌کانی تری کوردستانه‌وه هاتوون به‌و پێودانگه میوان نین له باشووری کوردستان دا به‌ڵکو خاوه‌نن گه‌رچ لای ده‌سه‌ڵاته بێگانه خوێن تاڵه‌که له خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته خوێن تاڵ ترن ته‌نانه‌ت وه‌ک میوان و په‌نابه‌ری لێقه‌وماویش ڕێزیان لێ نه‌گیراوه چونکه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له کرداردا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گه‌ل و ووڵاته نیه ده‌سه‌ڵاتێکه ناڕاسته‌وخۆ ئیستیخبارات و ئه‌من و مخابه‌رات و ئیتڵاعات و میت و ژیته‌م و ئه‌رگه‌نه کۆن و هه‌ر ده‌زگایه‌کی تری سیخوڕی ده‌ره‌کی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به‌هاوکاری ده‌زگای پاراستن و زانیاری دوو لایه‌نی خێڵه‌کی په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نی و داوسێیهتیش هیچ ئه‌ساس و بنچینه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی نیه هه‌تا لوتی ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌کیه‌کان بشکێنێت، خوشک و براکانی (PKK) شمان له‌سه‌ر سنوره ده‌ستکرده‌کانه‌وه باشووری کوردستانیان پاراستووه له هێرشی تورکان ناڵێن ئه‌و ماڵه تێک دراوه‌ی باشووری کوردستان که به‌عس و پارتی و یه‌کێتی تێکیان داوه ئێمه‌ش ههرتێکمان داوه به‌هۆی شه‌ڕه کورد کوژیهکانمانهوه به‌و تێکدانه‌ش باسی بیر و هه‌ڵوێستی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یش ده‌که‌ن، مام جه‌لالیش یه‌کێتی و میله‌تی خۆی به‌ره‌ڵا کردووه و چۆته پایته‌ختی مشکه تۆپیوه‌کان ناکۆکیه‌کانیان ناهێڵێ و ڕیزه‌کانیان یه‌ک ده‌خاته‌وه لێدوانی یه‌کێتی گه‌ل و خاکی عێراق ده‌دات و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیش به خه‌ون و خه‌یاڵی شاعیرانه ده‌زانێت، کاک مه‌سعودیش نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وایه‌تیمان وه‌ک هه‌وڵوێست پێ ده‌فرۆشێت به پشتیوانی دوو ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کی چه‌واشه‌ی پاشا گه‌ردانی دوو پارچه‌که‌ری باشووری کوردستان ، دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیشم له یه‌ک و دوانه‌وه ده‌بنه چه‌ندان. هه‌ر خه‌ریکی خۆ خۆری و گه‌ره‌لاوژه‌ی شه‌ڕه جنێوی ده‌وڵه‌مه‌ند کردن و به‌هێز کردنی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێرانن له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا، خۆشیهکهش له‌وه دایه که‌س به دۆی خۆی ناڵێ ترشه!! کورد ئه‌وانه‌ی دۆست بن دووژمنی ده‌ره‌کی بۆ چیه؟ کوردانی پارچه‌کانی تری کوردستان له باشووری کوردستان دا کۆیله‌ی ده‌ست به‌سه‌رن هه‌رکات ڕژێمه داگیرکه‌ره‌کانی ئێران و تورکیا وسوریا بخوازن دیاریه‌کی باشن بۆ ڕاده‌ست کردنه‌وه‌یان، که‌واته پێویسته چیتر کوردانی ئه‌و پارچانه ڕوو له ماڵێک نه‌که‌ن که ماڵ نیه و کاوله ئاشی هه‌ژارانی بێ ده‌سه‌ڵاته! تێیدا ناپارێزرێن .
ڕانیه
15-6-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست