کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لادێکی گه‌وره‌ی ئه‌نفال (حه‌جاج) له‌ته‌نیشت به‌رپرسانی یه‌کێتی وپارتی ‌ ده‌مرێت ...

Wednesday, 30/12/2009, 12:00


ئه‌مشه‌و هه‌والی مردنی یه‌کێک له‌گه‌وره‌ جه‌لادانی کورد(حه‌جاج) که‌له‌نوگره‌ سه‌لمان دۆزه‌خی له‌ناو دۆزه‌خ ‌ بۆ قوربانیانی نه‌ته‌وه‌که‌م دروست کردبوو ، که‌چی تامردیش به‌یه‌ک چرکه‌ که‌س به‌دوای دا نه‌چوو بیداته‌ دادگا ، که‌چی هه‌مو تاکی کوردیش سرودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ڵیته‌وه‌ !؟
دڵنیام هه‌موو بنه‌ماله‌ی قوربانیان ئه‌وه‌نده‌ ترس و ڕقیان له‌ حه‌جاجه‌ له‌ سه‌دامیان نیه‌ ، به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شه ‌که‌مه‌ی ‌ڕزگاری بوو ، چونکه‌ ‌ ئه‌وان ده‌زانن به‌ بریاری ئه‌و جه‌لاده‌ ، چه‌ند کچی جوانی گه‌رمیان ، جه‌لادانی باوک وبراکانیان، شه‌وان ده‌یان بردن ،دانس و سێکسیان له‌گه‌ل ده‌کردن ، به‌ڵی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌زانن ، چه‌ند هه‌زار منالی کورد له‌برسا وله‌ ‌تێنووا له‌به‌رده‌م دایکی پڕ له‌ئازه‌ره‌وه‌ ، ده‌مرد و به‌پێش چاوی دایکی و باوکی ده‌سته‌ وردیله‌کانیان هۆڤیانه‌ ڕاده‌کێشا ، تابیکه‌نه‌ خۆراکی سه‌گه‌ ڕه‌شه‌کانی حه‌جاج . به‌لێ به‌هه‌زاران ریش سپی گه‌رمیان که‌له‌بڕی شایسته‌ بون به‌ راوێژ و ڕێزگرتن ، گه‌وره‌ترین سوکایه‌تیان به‌ده‌ستی حه‌جاج پێ ده‌کرا ، هه‌رچی چیرۆکی تاڵ و تاوان هه‌یه‌ لای بنه‌ماله‌ی قوربانیان ناوی حه‌جاجی تیایه‌ . که‌چی حه‌جاج مرد به‌مردنی ئاسایی خۆی!؟ ، له‌وه‌ش کاره‌ساتر ، تامردوه‌ له‌تکریت ژیاوه‌ ، له‌ته‌نیشت بنه‌ماله‌ی قوربانیان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ؟؟
له‌ناخه‌وه‌ به‌م هه‌واله‌ هه‌ژام ، چونکه‌ جه‌لادێک که‌س به‌دوای دانه‌چوو ، ترسێک ،سزایه‌کی پێ بگه‌یه‌نێت له‌تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌کورد کردی .
ئه‌وه‌ی ئازاری به‌نده‌ش ده‌دات ، ده‌می هه‌رکه‌سێک بکه‌یته‌وه‌ باس له‌ که‌رامه‌ت و خۆی پێ رابه‌ر و بیرمه‌ندی ئه‌م گه‌له‌ نه‌گبه‌ته‌یه‌ ؟ له‌هه‌موشی زیاتر زۆرینه‌ی نوسه‌ران خۆیان پێ رابه‌ری سیاسی و بیرمه‌ندی دیموکراسیه‌ ، به‌لام که‌ ره‌خنه‌یه‌کیان لێ بگریت ، ده‌بابه‌ته‌تت له‌سه‌ر بنوسن دلیان ئاو ناخواته‌وه‌ ، به‌لام که‌تاله‌بانی ، خه‌زره‌جی ده‌کاته‌ سه‌رکرده‌یه‌کی نیشتمان په‌روه‌ر ، سولتان هاشمیش له‌بڕی بنه‌ماله‌که‌ی ئازاره‌کانی هه‌لده‌گرێت ، وبه‌ده‌یان فرۆکه‌وانی جه‌لادی نه‌ته‌وه‌که‌شت پێسنیازی میوانداریان بۆ سلێمانی ده‌کات ، بێ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی نوسه‌ران ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی نوسه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی کۆمه‌لکوژی کوردیش ، که‌رامه‌تیان بجولێت بلێن ، تاڵه‌بانی له‌سه‌ر که‌یسی کۆمه‌لکوژی نه‌ته‌وه‌که‌ت تۆ ناپاکێکی مۆدێرنی نه‌ته‌وه‌یی!؟ .
کاتیکێش له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو که‌رامه‌ت شکاندنانه‌ی کورد وبنه‌ماله‌ی قوربانیان . چاک سکالای یاسایی له‌سه‌ر تاله‌بانی تۆمار ده‌کات بۆ رسواکردن و به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی که‌ که‌وتۆته‌ چ خانه‌یه‌ک دژ به‌گه‌له‌که‌ی ، به‌سه‌دان وهه‌زاران کۆنه‌ سرودبێژی کۆمه‌له‌ ، ڕێی خه‌باتمان چه‌نده‌سه‌خت ودور بیت ...... تائێستاش مۆڕه‌مان لێ ده‌که‌ن ووه‌ک ناپاکێک سه‌یرمان ده‌که‌ن ،چونکه‌ له‌سه‌ر داکۆکی کردنی(باوکی ئه‌نفال)سوڵتان هاشم ، سکالامان له‌سه‌ر میری قه‌ڵاچۆلان تۆمار کردوه‌ ؟ سه‌یر بکه‌ن ئه‌وان ناپاکیه‌که‌ی تاله‌بانی نابینن به‌لام سکالا مه‌ده‌نیه‌که‌ی ئێمه ‌ به‌کوفره‌ گه‌وره‌که‌ ده‌بینن . له‌هه‌موی ناخۆشتر بۆ به‌نده‌ له‌به‌رنامه‌یه‌کی رادیۆی نه‌وا یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که‌خه‌لکی بنه‌ماله‌ی قوربانیه‌ و نوسه‌ره‌ که‌چی ره‌خنه‌ی لێگرتم ، که‌چۆن سکالامان له‌سه‌ر تاله‌بانی تۆمار کردوه‌ ، کاتێک پێم وتت ئه‌ی دوای ئه‌و هه‌موشیوازه‌ ره‌خنه‌یه‌ له‌سه‌ر تاله‌بانی گرتمان ، چ رێگایه‌کی ترمان هه‌ڵبژاردایه‌ . بوێرانه!!‌ وتی ، قسه‌مان له‌گه‌ل به‌رهه‌م سالح ده‌کرد که‌قسه‌ی له‌گه‌ل تاله‌بانی بکردایه تا‌ وازی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بهێنایه‌ . که‌ئه‌گه‌ر رادیۆی نه‌وا و به‌ناوی چاک ئاخافتنم نه‌کردایه‌ هه‌ر به‌میکه‌که‌ی نه‌وا ‌و شیخ ره‌زا تاله‌بانی ئاسا پێم ده‌گوت وه‌ی شیڕڕڕ ... ئاخر تاله‌بانی گوێ له‌ به‌رهه‌م راده‌گرێت ، بۆتاله‌بانی هه‌ست ده‌کات جگه‌ له‌خۆی عه‌قل هه‌یه‌ و سیاسه‌ت ده‌زانێت ؟
له‌ته‌ک ئه‌مه‌ش بیرمه‌ سالی 2002 له‌ژوری پێشکه‌وتنخوازان ، بورهان یاسین کۆری بۆ ده‌گێراین ، له‌وته‌کانی دا نه‌یده‌وت به‌ڕیز بارزانی به‌لکو ئه‌ورپی ئاسا ناوه‌که‌ی ده‌هێنا ، کادیڕێکی پارتی به‌ناوی سپێندار زۆر توره‌ بوو وه‌ زۆر به‌توندی پێێ وتت تۆ سوکایه‌تی به‌ مه‌سعود ده‌که‌یت ، چونکه‌ بێ کاک ناوی ده‌هێنێ ، ئه‌گه‌رچی ئه‌و به‌ڕیزه‌ له‌ئه‌مه‌ریکاده‌ژی که‌رۆژانه‌بۆش به‌ناوه‌ڕوته‌که‌ی له‌ڕاگه‌یاندنه‌کان باسی ده‌کرێت !!؟ که‌چی به‌به‌رچاوی هه‌زاران سپێنداره‌ زه‌رده‌کان بارزانی دنیایه‌ک جه‌لاد و ناپاکی وه‌ک عه‌باسی بایز ئاغای له‌ته‌نیشت باره‌گای سه‌ری ره‌ش داناوه‌ که‌ 48 داوای یاسایی بنه‌ماله‌ی قوربانیانی له‌دادگا له‌سه‌ره‌ ، که‌سیان بۆزات ده‌که‌ن به‌خه‌ونیش بلێن ، گه‌وره‌م ئه‌مه‌ ناپاکیه‌ ده‌یکه‌یت . یان له 20 مین ساڵیادی ئه‌نفالدا بارزانی پێشوازی له‌بنه‌ماله‌ی دارای حه‌مه‌ ئاغا ده‌کات و دلنه‌وایان ده‌داته‌وه‌ ، شایه‌نی باسه‌ له‌قه‌بی ئیداری بارزانیش ، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌ !؟
به‌لێ هه‌ر نوسه‌رێک ره‌خنه‌ی لێ بگریت سۆرو شین ده‌بێته‌وه‌ ، هه‌ر هاولاتیه‌ک قسه‌ی ره‌قی پێ بلێی ، یان سلاوێک به‌ جوانی له‌هاوڕێیه‌کت نه‌که‌یت ، 200 دۆلار قه‌رزاری برایه‌کت بیت ونه‌یده‌یته‌وه‌ ، به‌ چاویكی سوک سه‌یری ژنێک بکه‌یت ، نه‌چیه‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌کاتی نه‌ساخیدا ، کوره‌ له‌ته‌لفۆنێک گه‌رم و گوڕ نه‌بیت .... هه‌مو ئه‌مانه‌ شه‌ری واترلۆ و توره‌بونی لێدیته‌ ئاراوه‌ ،چونکه‌ که‌رامه‌تی که‌سه‌که‌ تێک شکاوه‌ ؟ . به‌لام ئه‌گه‌ر جه‌لادی 20 هه‌زار تاکی ئه‌م گه‌له‌ جه‌لاده‌که‌ی مله‌سۆره‌ (فه‌تاح به‌گی جاف) ئه‌وه‌ی که‌ 14.04 به‌تاوانی ئه‌و تاپۆکراوه‌ ، ‌ وه‌ک خۆراک پێشکه‌ش به‌باوکی ئه‌نفال(سولتان هاشم) بکات ، ئه‌ویش بۆ لای هاورێ و هاوخه‌باتی حه‌جاج بۆ نوگره‌ سه‌لمان بنێرێت زۆر ئاساییه‌ ، به‌ڵێ لایان زۆر ئاسایه‌ له‌ که‌لار ، له‌ناو جه‌رگه‌ی بنه‌ماله‌ی قوربانی ئه‌نفالکراو دابنیشێت و موچه‌یه‌کی خه‌یالی له‌لایه‌ن سۆسیال دیموکراته‌که‌ی گه‌رمیان (یه‌کێتی) بۆ ببڕدرێته‌وه‌ و سێ کۆنه‌ به‌رپرسی پێشمه‌رگه‌ی جاف ، دروشمی سێ جیم له‌گه‌ل ئه‌و جه‌لاده‌ به‌رز بکه‌نه‌وه‌ (جاش و جا‌ف و جه‌لالی) زۆر ئاساییه‌ ؟ تخوا خه‌لکینه‌ ناهه‌قمانه‌ بلێین ئه‌وانه‌ ش ناپاکێکن له‌هاوشانی میره‌که‌ی ئه‌نفال
له‌کوردستان پۆست بابه‌تی نوسه‌رێکی به‌ نازناوم خوێنده‌وه‌ دیرێکی جوانی تیا بوو که‌ کورد شه‌ره‌فی له‌ 3 سم گۆشت ده‌بینێته‌وه‌ !!؟
به‌لێ هه‌رچی ده‌که‌یت له‌م نیشتمانه‌ ئاسایه‌ ولات پڕده‌که‌یت له‌جه‌لاد و 260 تاوانباری ئه‌نفال که‌له‌دادگای عیراق ناوی هاتۆته‌وه‌ له‌سه‌ر که‌یسی کۆمه‌لکوژی نه‌ته‌وه‌که‌ت لای میره‌کانی بابان و بادینان ، میرنشینانه‌ ده‌ی‌که‌یته‌ سه‌رۆک و به‌رپرسی ئه‌م گه‌له‌ زۆر ئاسایه‌ .... به‌لام مه‌ڵێ جه‌لال ومه‌سعود ناپاکن ؟ مه‌لێ پارتی ویه‌کێتی دو قوتابخانه‌ی فه‌ساد وتێکشکانی که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کن ؟ . ئه‌وانه‌ خه‌تی سوره‌ نه‌وه‌ک حه‌جاج له‌تکریت دابنیشیت له‌ته‌نیشت سنوره‌ راسته‌قینه‌که‌ی کوردستان .
ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ بلێم ئه‌گه‌ر هه‌له‌ نه‌بم سالی 2005 بوو کاک له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج وتی من و هاوڕییه‌کم له‌سالی 2003 له‌گه‌ل حه‌جاج دیدارمان کردوه‌و وێنه‌که‌یمان هه‌یه‌ . به‌لام وێنه‌و دیداره‌کان لای من نیه‌
چه‌ند جار ته‌له‌فۆنم بۆ کرد و هه‌ولم ده‌دا که‌وێنه‌و دیداره‌که‌ بلاو بکاته‌وه‌ چونکه‌ ئه‌مانه‌ مولکی نه‌ته‌وه‌یه‌کن نه‌وه‌ک که‌سێک بۆخۆی بیشارێته‌وه‌ ، به‌داخه‌وه‌ کاک له‌تیف ده‌یوتت هاوڕیکه‌م ده‌لێت پێتانناده‌م ...بۆیه‌ لێره‌دا ده‌لێم هه‌رکه‌سێک وێنه‌ی حه‌جاجی لایه‌ ، ناپاکیه له‌به‌رمبه‌ر کورد ‌ گلی بداته‌وه‌ لای خۆی ، له‌به‌ر هیچ نا ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سبه‌ی له‌مێژودا خه‌ڵک که‌سه‌دان تاوانی حه‌جاج باس ده‌که‌ ن و ده‌چێته‌ ناو مێژوه‌وه‌ ئه‌و حه‌جاجه‌ ج وێنه‌یه‌کی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی جه‌لادانی کورد له‌زاکیره‌ی نه‌وه‌کانی داهاتومان له‌یاد نه‌چیت .
دوباره‌ ئاساش ناتوانم ئه‌و چیرۆکه‌ باس نه‌که‌م که‌ته‌نیا ژماره‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ست ئاگادری بوین . سالی 2003 بوو ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ هه‌والێکی له‌لاپه‌ره‌ یه‌ک بلاوکرده‌وه‌ ، که‌حه‌جاج له‌شاری موسل پۆلیسه‌ ، به‌په‌له‌ ته‌له‌فۆنم بۆ ستران عه‌بدوللای سه‌رنوسه‌ری کرد ، که‌زانیاریمان پێ بدات له‌م باره‌وه‌ . په‌یمانی دا ، بۆیه‌ له‌ناو چاک ته‌نیا ئاگادری عه‌لی سیاسیم کرده‌وه‌ ، په‌یوه‌ندیم به‌هاوڕێیه‌کی زۆر نزیکی خۆشم کرد که‌به‌رپرسێکی سه‌ربازی یه‌کێتی بوو، که‌ چۆن ده‌توانن هاریکاربن له‌م باره‌وه‌ ، وتی هاوڕیه‌کی خۆم به‌رپرسێکی بالای سه‌ربازی یه‌کێتیه‌ له‌موسل قسه‌ی له‌گه‌ل ده‌که‌م و دوای چه‌ند رۆژێک ئاگادری کردمه‌وه‌ که‌ئه‌و ئاماده‌یی هه‌موشتێکی هه‌یه‌ ، به‌لام ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بوو ئه‌گه‌ر بیهێنینه‌ کوردستان له‌کوێی دابنێن ، نه‌دادگا نه‌حزب و حکومه‌ت به‌قه‌ت یه‌ک زه‌ره‌ له‌که‌نزی که‌سایه‌تی حه‌جاج ناگه‌ن ، که‌له‌ناو زیندانه‌کانی کوردستان ژیان به‌سه‌ر ببات و چیرۆکه‌ پڕ له‌تاوانه‌کانی پێ بکه‌نه‌ مێژویی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ و بۆ چرکه‌یه‌ک ته‌نیا چرکه‌یه‌ک ئازاری شه‌وێکی دایکێکی پۆلێک ئه‌نفالکراو که‌م بکه‌نه‌وه‌ ..به‌ڵی رۆژان هاتو چۆۆۆ 2 جاری تر ته‌له‌فۆنم بۆستران کرد به‌لام وه‌ڵامێکی دروستی پێ نه‌داین ، دواتر هه‌ستم کرد ته‌نیا هه‌واڵه‌ بۆ ڕۆژنامه‌که‌ نه‌وه‌ک مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ لایان .
جارێکی تریش کاک له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج وتی ده‌لێن له‌به‌عقوبه‌ پۆلیسه‌ ، به‌داخه‌وه‌ له‌ به‌دواچونی ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتو نه‌بوین ...
به‌ڵێ جه‌لادێکی نه‌ته‌وه‌یه‌ک مرد بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌یه‌ک ترس و سزای دادگا بکات ،،،،،، ئاخر پێچه‌وانه‌ی هه‌مو ئه‌وانه‌ی ده‌لێن ئێمه‌ نه‌ته‌وه‌کی قاره‌مانین ، ده‌لێم ئه‌مڕۆ گه‌لێکی بێ که‌رامه‌ت و سه‌رکردایه‌تیه‌کی ناپاک له‌باشور هه‌یه. چونکه‌ لایه‌نه‌ ئۆپزسیۆنه‌کانی کۆن و نوێش له‌ گۆران و شوعی و ئیسلامیه‌کان هه‌مان تێروانین و به‌دوانه‌چونیان له‌سه‌ر ئه‌م جه‌لادانه‌ هه‌یه‌ که‌ئه‌گه‌ر نه‌لێێن ئه‌وانیش دالده‌ده‌دری ئه‌نفالچین ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە