کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


درۆزن دوژمنی گەلە

Saturday, 23/11/2013, 12:00



جێگاکەی تەختەپەین کردووە قسەی زل دەکا !
ئاشنایەکی دوورەدەست نامەیەکی کورتی بۆ نوسیم وفەرمویەتی : بۆ باسی دەسەڵاتدارانی باشور دەکەی جار جار لەسەریان دەنوسی؟ گوتم :بۆمن کوردوستان تەوفیری نییە لەهەر کوی سەرگەورەیەکی کورد کار بەدەست بێ قسەی خەڵتهێنەر بکا لێی وەرناگرم .
عارفت تەیمور جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق وپارلمانتار لەسەر شاری کەرکوک لە رۆژی ١٣/١١/٢٠١٣ ئاوا دەفەرموێ :دەبێ دەسەڵاتدارانی بەغدا تەنانەت ئەوانی پێشوش داوای لێبوردن لە خەڵکی کورد بکەن لە باشور چون کورد نەتەوەیەکی ئاشتیخواز بووە زۆری بێبەختی بەسەر هێنراوە .لایەنێکی ئەو فەرمودەیە راستەو وەباڵی وەئەستۆ دەوێ و لەوەش بترازێ داگیر کارانی دیکەش دەبێ لە رێگای نەتەوەیکگرتوەکان بخوازن کەکورد بیانبەخشێ .بەڵام لایەنێکی دیکەی ئەو هەڵویستە چۆنە؟ گوتنێکی کوردی هەیە دەڵێ : بە وشتریان گوت بۆ لە پشتەوەڕا میزی دەکەی ؟ گوتی : کام شتم وەخەڵکی دەچێ ؟
یەک : شۆڕشی مەڕحومی مەلا مستەفا بەرگەی ئامێزێکی سەددام و شای ئێرانی نەگرت ! هەتا ئەو سەردەمەش بنەماڵەی بارزانی داوای لێبوردنیان لەخەڵک نەکرد کە بۆ ؟ بابمان ئاوای بەسەر کوردی هەژار هێنا !
دوو: کەمپ نشینەکانی کۆیەو زڕەگوێز لە کاتی خۆیدا شەڕی کۆمەڵەو دێمۆکڕاتیان (فشە دێمۆکڕات)سەدان منداڵی کوردیان بەدەست یەک بەکوشت دا ! هەتا ئێستەش داوای لێبوردنیان لە کوردی رۆژهەڵات نەکردووە!
سێ : چوار ساڵی ڕەبەق لە باشوور دوو حیزبی دەسەڵات / مامە وکاکە / هەزاران کوردیان لە شەڕی ناوخۆیی بە کوشت دا هەتا ئەوڕۆش هەریەک بەسەر ئەوی دیکەی دادێنێ !لە حاڵی حازریشدا بیر لەوە دەکەنەوە ئەوە نەفتە کە چۆنی بدەن بە قزڵباشەکانی عوسمانی !
چوار : بە زۆرە ملی دەڵێن مام جەلال ماوەو بەزیندوومان بۆ دەقەبڵێنن ، سیاسەتی قەرێ قەرێن وشار هەر ئیمە یە!
پێنج : سیاسەت مەداری کۆیلە ئاوادەبێ ، دەفەر موێ ئەردۆغێن پیاوی چاکە داوای بەخشینی لە کورد کردووە! ئەدی ئەو هەمووە زیندانییە ونەخۆشە زیدانییەکان چییان بەسەردێ ؟
پێنج: مەڕحومی دوکتور قاسملو پێش ئەوەی شەهید بێ سەروەتو سامانی حیزبی بەناوی خێزانەکەی کرد ! هەتا ئەوڕۆش کەس ناوێرێ باسی بکا !؟
شەش : ئێستەش پێمان ناڵێن بۆ لە کەمپەکاندا چەقیون وگەورە گەورە دەئاخفن ، بۆ ناڵێن خەنجەری بەر پشتێندیان بۆ کام رۆژ هەڵگرتووە ؟
حەوت: لە پاتەختی ڕەوشەنبیری وشارە حەیاتەکەی جەلال تاڵەبانی لە غوڕڕابی خەودا بادیگاردەکەی مامە لەبەر چاوەی هاوسەرەکەی ترۆڕ دەکەن !ودەڵین بکوژەکان بۆ پارە ئەوکارەیان کردووە!؟
ئەوانە کورتەیەک بون لە روونیشاندانی گەورەپیاوو سیاسی کاری کورد کە خودای نەخواستە دەخوازن کێشەی نەتەوەکەمان چارەسەر کەن قەت لەوەش نە ترساون کە بیر بکەنەوە رۆژێک وەک قەزافی بیابان بەدەریان کەن ، هەرئەوەندەم ماوە بڵێم : خۆزگە درۆ گوێز بایە جا دەمانزانی داری درۆی ئەو دوۆزنانە رۆژانە چەند گوێزی لێ دەکەوێتە خوارێ !

جەعفەر کەریمی/ ٢٣/١١/٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە