فراکسیۆنی گۆڕان له نێو په‌رله‌ماندا دیسان شه‌رمه‌زارییان کردیین..
Monday, 19/10/2009, 12:00
ئه‌و زانیارییه که‌مه‌ی که له په‌لکێشکردنی گه‌وره‌ترین دز بۆ نێو هۆلی په‌رله‌مان به‌ده‌ست ئێمه و خه‌ڵکی کوردستان گه‌یشت ، جۆرێک له بێئومێدییه‌کی قووڵ شه‌قامی ورژاوی کوردستانی گرته‌وه.
ئاشتی هه‌ورامی نه‌ک ته‌نها راگه‌یاندنه‌کانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان باس له دزی و تاوانی گه‌وره‌ی له داهاتی خه‌لکی کوردستان و نه‌وه‌ی دادێ ،کردووه ، به‌لکو هه‌موو راگه‌یاندنه به ناو ده‌نگه‌کانی دنیاش به تێروته‌سه‌لی باسیان لێوه‌کرد.
فراکسیۆنی گۆڕان ، ئینجا فراکسیۆنی چاکسازی ئه‌وه‌نده به لاوازی وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به کاره‌ساتێکی ئاوا گه‌وره که جۆرێک گوومان دورست ده‌کات له ئۆپزسیۆن بوونیان.
ده‌بووایه دزێکی ئاوا که ده‌ستی بردووه بۆ قووتی خه‌ڵکی کوردستان و نه‌وه‌کانی کوردستان بۆ سوودی خۆی بێبه‌شیکردوون و تالانییه‌کی بێسێوودووی ئه‌نجامداوه ، وای لێکرابایه و رێزی نه‌گیرابایه‌وه و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان ده‌ستیان بخستبایه ریباته‌که‌ی و که‌رامه‌تیان بشکاندایه ، ئه‌و که‌سه بێ ئابڕووه که که‌سێکه خیانه‌تی له ئه‌مانه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی کردووه و بۆته دارده‌ستی که‌سیکی موراهیقی وه‌ک نێچیر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بن و خه‌لکی کوردستانیش هه‌ژار ، ده‌بوایه ئابڕووی ببردرایه ، نازانم ئه‌و بی ده‌سه‌ڵاتییه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی فراکسیۆنی گۆڕان مانای چییه ، و بۆچی ئه‌وه‌نده خه‌مساردن و به ته‌مای چیین ؟!..
فراکسیۆنی گۆڕان ده‌بوایه بێ گوێدانه سه‌رۆکی په‌رله‌مان که سه‌رۆکێکی ته‌زویره، یاخه‌ی ئه‌و دزه‌ی بگرتایه و به بێرێزلیگرتنی که‌رامه‌تی نه‌بووییان خه‌ڵتانی ترسێکی گه‌وره‌یان بکردایه ، چونکه مانه‌وه‌ی ئه‌و فراکسیۆنه له چوارچێوه‌ی ئه‌و قاڵبه‌ی په‌رله‌مانی زۆرینه‌ی ده‌نگه ناشه‌رعییه‌کان ، گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ر له ئومێد و هیواکانی خه‌ڵکی ده‌دا.
فراکسیۆنی گۆڕان با ئومێده‌کان به‌تاڵ نه‌کاته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی مافیاش سه‌رله‌نوێ خۆی زیندوو نه‌کاته‌وه..به ورژاندنی سێ پرسیاری ساده و ساکار دزییه‌کی ئاوا گه‌وره له کۆیله دزێکی وه‌ک ئاشتی هه‌ورامی هیچ له ئومێد و کارنامه‌ی خودی فراکسیۆنه‌که نایه‌نه‌ته‌دی.
ئاشتی هه‌ورامی گه‌وره‌ترین فێڵی له بۆرسه‌ی ئۆسلۆ کرد به درۆییه‌ک که جه‌لال و مه‌سعود سوکانی رۆیشتنی نه‌وته‌که‌یان بادا ، پشکه‌کانی که پێشتر به نرخی خۆڵ کریبوو فڕاندییه 8 دۆلار ، به مه‌ش بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی خیانه‌تکار نه‌ک هه‌ر زه‌ره‌ریان له بۆرسه‌ی ئۆسلۆدا ، به‌ڵکو گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌ش بوو به ناووده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان. ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا هیچیان پێ گرنگ نییه جگه له گیرفانیان ، بۆیه پێویست به رێزلێگرتنیان نییه ، نازانم که‌سی ته‌زویرچی و دز له هیج کۆمه‌ڵگایه‌ک رێزی لێ ناگیری !، بۆچی فراکسیۆنی ده‌نگه شه‌رعییه‌کان ئه‌وه‌نده به خه‌مساردییه‌وه رێز له دز و ته‌زویرچی ده‌گرێت؟! ، ئێوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه بالاکانی خه‌ڵکی له‌وێن، ئێوه نه‌چوونه‌ته نێو په‌رله‌مان بۆ جوانکردنی ده‌سه‌ڵات، ئیوه چوونه‌ته ئه‌وێ تا شه‌ڕ بکه‌ن ، شه‌ڕی مان و ژیانی به که‌رامه‌ت ، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاره ئێوه‌ش ته‌نها بۆ مووچه و چه‌ند ئیمتیازاتێک و ناوهێنانتان به ئۆپزسیۆن که بۆ جوانکردنی ده‌سه‌ڵاته ، به‌مه گه‌وره‌ترین تاوان دژی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ن ، زۆر له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات گه‌وره‌تر.
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=20999&cat=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست