کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا هەوادارانی گۆران دەتوانن بەرەنگاری پەڕلەمەنتارە کودەتاچییەکان ببنەوە؟

Sunday, 27/10/2013, 12:00


ئیستا دەرکەوت هات و هاواری ٦ پەرلەمانتاری پێشوی گۆران ، کە دژی موچەی خانەنشین ، وە هەر سێ لیستی گۆران و یەکگرتوو کۆمەل کە یاداشتیان داوا بۆسەرۆکی پەرلەمان , تا موجەی خانەنشینی کەم بکرێتەوە یان نەمینێ ، فرت و فێل و فریودانی خەلک بووە . کاروان سالح ئاسا ، هات و هاوار و مانگرتنەکان ، تەنیا ریکلامی خۆدەرخستن و فرویدانی خەلک بووە ، چو نکە زانیویانە ناکرێ .... ، راستی ئەمەش ئەوا ئەوان ئامادە نین ، موچەی ٦ مانگی پەرلەمانتاری واز لێ ناهێنن ئیتر نۆرەی موچەی خانەنشینیە سەرباری ئەو هەموو رەخنەیەی لێیان دەگیرێ ؟ . هەرچەندە بەرای من تازە ئەو پەرلەمانتارەنە داوای ٤٨ ملیۆنەکەش رەت بکەنەوە ،کەسیتیان ناگەریتەوە بۆ پێش ئەو رەخنانەی ماوەیەکە لێیان دەگیڕی. بەلام هەتا ڕۆژەک زوتر واز لەو پارە دزینە بهینن ، بۆخۆیان باشترە.

گۆران یەکێ لەو خالەی کەتوانی خەلک لەچوارچیوەی خۆی کۆبکاتەوە ، باسکردنی میدیایی و پەرلەمانی بوو لەبابەتی (بەهەدەردانی قوتی خەلک) . بەلام ئەگەر بوار بدرێ ، پەرلەمانتارانی ئەو پارەیە وەربگرن ، ئەوا واتای ئەو گوتارەشیان لێ وەردەگیرێتەوە و کۆدەتایە بەسەر دروشمەکانی گۆران ، ئەوەش مانای وایە ، دەبێ فاتیحای سیاسی بۆ گۆران بخوێنینن ، جونکە مسداقیەتی جەماوەریان ، لەو گوتارەیان کۆتایی دێ کەلەسەری گەشەیان کردوە . وەئەوا لە ٣١ پەرلەمانتاری خۆیان (٦یان دانیشتن) تەنیا ٢وانیان ئامادەن دەست بەرداری ئەو دزیە یاسایە بن ... هاوکات ئەوان ئیمتیازیشیان وەک پارتی ویەکیتی نیە ، بیدەنە خەلک تالێیان کۆببیتەوە ؟
بۆیە ئیستا دەپرسین ئایا هەوادارانی گۆران تاچەند داکۆکی لەو دەنگانەیان دەکەن کەئاوا نوێنەرانیان ناردە پەرلەمان تا مافەکانیان بۆ بەدەست بهێنن کەچی کەوتنە ژێر کاریگەری پەرلەمانتارانی دەسەلاتەوە !؟ وە ئایا نەوشیروان مستەفا ، لەکۆتاییدا ئامادەیە ئەو رەفتارەی بەرامبەر کاروان سالحەکان ئەنجامی دا بەرامبەر ئەو پەرلەمانتارانەشی ئەنجام بدات ؟ یان هەوادارانی گۆران و نەوشیروان ، بوار دەدەن ئەو پەرلەمانتارەیان کۆتایی بەگۆتاری داکۆکی لەقوتی خەلک بهێنن ؟
بەکورتی گۆران ئیستا لەتاقیکردنەوە دایە ، ئایا ئامادەیە داکۆکی لەباوەرەکانی بکات ؟ یان ئەو ئەندامانەی دژی دەوەستنەوە تەسلیمیان دەبن و گۆران دەبتە پارتی و یەکیتیەکی تر ؟

وێنەی بەکۆمەلەکە هی لیستەکانی ئۆپزسیۆنە کەمانگرتنیان لەسەر قوتی خەلک کردبوو لەپەیجی کاک ئارام جەمال وەرم گرتووە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە