1- لەترسى خۆپیشاندان،قوتابیانى پارتى،دەوامى زانكۆى سەلاحەددینیان راگرت...وەزیرى خوێندنى باڵا:دەبێ سەرۆكى زانكۆ سزابدرێ.
2-پارتى و سەرۆكى زانكۆى سەلاحەدین:قوتابیان تامانگى چوار دەوام ناكەن..وەزیرى خوێندنى باڵا ئاگادارنیم دەبێ سزابدرێ.
3-لەترسى خۆپیشاندان،پارتى و سەرۆكى زانكۆ:دەوامى زانكۆى سەلاحەدینیان راگرت...وەزیرى خوێندنى باڵا:دەبێ سزابدرێى.
4-لەترسى خۆپیشاندان،پارتى و سەرۆكى زانكۆى سەلاحەدین:دەوامى خویندنیان راگرت...وەزیرى خوێندنى باڵا:دەبێ سزابدرێى.
ئیسلام پەیك ــتایبەت:
بەپێى زانیارییەكانى ئیسلام پەیك پارتى و سەرۆكى زانكۆى سەلاحەدین و رێكخراوى قوتابیانى پارتى لەترسى خۆپیشاندان دەوامى خوێندنى كۆلێژەكانى زانكۆى سەلاحەددینیان راگرتووە و داوایان لە قوتابیان كردوە تا1/4 دەوامى زانكۆ نییە،لەهەمان كاتیش وەزیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانیستى حكومەتى هەرێم بێ ئاگایى خۆى لەو بڕیارە دەربَرێوەو وتوشیەتى دەبێت سەرۆكى زانكۆ سزا بدرێت.
بەپێى زانییارییەكانى ئیسلام پەیك كەلەچەند سەرچاوەیەكى ناو قوتابیان و زانكۆى سەلاحەددین دەستى كەوتوون،ئەمرۆ پێنج شەممە24/2 پارتى و سەرۆكى زانكۆى سەلاحەدین و رێكخراوى قوتابیانى پارتى داوایان لەقوتابیان كردووە بەهۆى ئەم بارودۆخەى كوردستان تا تا1/4 دەوامى زانكۆ نییە،زانیارییەكانى ئیسلام پەیك ئاماژە بەوەدەكەن پارتى بۆیە ئەم كارەى بەسەرۆكى زانكۆ كردووە ترساوە لەخۆپیشاندانى قوتابیانى زانكۆ نەوەكو ئەوانیش دژى پارتى بێنە سەرخەت و هەڵوێست وەربگرن.
لەلایەكى ترەوە وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاندوە پێویستە بڕیارەكە هەڵبوەشێنێتەوە، یان دەبَت سەرۆكى زانكۆ دەست لە كار بكێشێتەوە یان سزابدرێت چونكە بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەت سەرۆكى زانكۆ بەفەرمانى پارتى و رێكخراوى قوتابیانى سەربەپارتى لەترسى خۆپیشاندان ئەو كارەى كردووە.
لەلایەكى ترەوە یەكێتی قوتابیانی پارتی‌یش پاسى گرتوە بۆ قوتابیانى دەرەوەو بەزۆر داواى لێكردون كە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان.
مامۆستاێكى زانكۆى سەلاحەددینیش زانیارییەكانى ئیسلام پەیكى پیشت راستكردەوەو تایبەت بە(ئیسلام پەیك)ى رایگەیاند:لەسەر داواى یەكێتی قوتابیانی پارتی دەوامى خوێندن لە زانكۆى سەلاحەددین راگیراوە لەترسى ئەوەى قوتابیان بەشدارى خۆپیشاندانى بەیانى رۆژى هەینى نەكەن.
ئەو مامۆستایە وتیشى:"ئێمە بەهیچ كتاب و نوسراوێكى فەرمى ئاگادار نەكراوینەتەوە كە دەوامى زانكۆ نییە،بەڵام رۆژى پێنج شەممە 24/2 كەچوومە دەوام وتیان دەوام نییە".
ئەو مامۆستایە ئەوەشى بۆ ئیسلام پەیك خستەڕوو كە وەزیرى خوێندنى باڵاش ئاگادارى ئەو بڕیارە نەبووە.
----------------------------------------------------------------------
هه‌وڵێر وه‌کو خۆی له چاوی که‌سیکی چاودیره‌وه ..هه‌رئێستا.. وه‌زعه‌كه زۆر هیمن و كش و ماته له هه‌موو شوینه‌كان دوو یان 3 موسه‌لحه‌ی ئاسایش له‌سه‌ره فرعه كشتیه‌كان وه‌ستاون وه جاده‌ی سورجیان جوار ده‌وری كیراوه نزیكه‌ی 15 مونیكای لیكزز له‌به‌رده‌م ئاسایشی هه‌ولیر وه‌ستابون وابزانم كه‌سیكی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود وه‌كو نیجیر یان مسرور بۆ كۆبوونه‌وه له‌ویبوون بیلاانیان داناوه بۆ سبه‌ی هه‌ینی..
دوانزه كۆسته‌ری هه‌مان ره‌نكیش له‌لای ملبه‌ندی 3 ی یه‌كیتی سه‌ر ریكای كركوك بر له زیره‌فانی بۆ لای ملبه‌ند رۆیشت مه‌لبندیش زۆر جۆل و بیهه‌ست دیاربوو.
نزیكه‌ی زیاتر له 10 كۆسته‌ری سبیم بینی به‌دوای یه‌كه‌وه كه به‌تال بوون وادیاربوو كه‌سانیكی غه‌یری هه‌ولیریان هینابوو بۆ ناو هه‌ولیر بۆ تیكدانی موزاهه‌ره‌ی به‌یانی
له‌سه‌ر جسری عنكاوه سه‌یاره‌یه‌كی شۆفه‌رلیت مدنی له‌به‌رده‌م سه‌یاره‌یه‌كی بیئیم سلفه‌ر رایكرت من وامزانی كه‌سه‌كانی ناویشی مده‌نین كه‌جی كه‌هاتنه خواره‌وه جلی ئاسایشیان له‌به‌ر دابوو كلاشنكۆفیان سواركرد له سایقه‌كه من ئه‌و ناوه‌م جیهیشت نازانم دوای من جی رویدا
هیزیكی یه‌كجار زۆری ئاسایش به سیلاحی كه‌وره‌و بجووك ته‌نانه‌ت دۆشكه‌ش؟ وا ده‌سورینه‌وه له جاده‌كانی هه‌ولیر نزیكه‌ی 30 باباهانی كه‌وره‌بوونه كه سه‌ره‌كانیان دۆشكه‌و بیكه‌یسی بوو.
------------------------------------------------------
احمد سه نگاوى بیژه رى وه رزشى له شارى چه‌مجه مال، ئاسایشى چه‌مچه‌مال ته‌بلیغیانكردووه بۆ ده‌ستگیرکردنی گوایه له ناوبازاردا هانی خه‌ڵکی داوه خۆپیشاندان بکه‌ن. .ئێستا ژیانی له مه‌ترسیدایه پیویست ده‌کات ده‌سه‌ڵات کارێک نه‌کات ئه‌وه‌نده‌ی دیکه بکه‌وێته دژی خه‌ڵکی کوردستان..لیره‌وه به ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ راده‌گه‌یه‌نین که کاری له‌و جۆره نه‌کات بۆ بنه‌ماڵه‌ی مافییکان کوری خه‌ڵک ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌کات.
-----------------------------------
مه‌کته‌بی رێکخراوه دیموکراتییه‌کان فه‌شه‌لی هێنا ..
مه‌کته‌بی رێکخراوه دیموکراتییه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت که که‌س ناچێت بۆ لای رێکخراوه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات له پارکی ئازادی بۆیه ئه‌مڕۆ به رێکخراوه‌کانیان وتووه له بچنه ناو گروپی سپی و خۆتان بخزێننه ناو په‌رژینی ئاشتی بۆیه من داوا له کوردستانپۆست ده‌که‌م که داوا له خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ئازادی و هه‌ڵسوڕاوانی په‌رژینی ئاشتی بکات که رێگری له ئه‌ندامان و نوێنه‌رانی ئه‌و رێکخراوانه بگرن که تا دوێنێ له که‌ناڵه‌کانی ده‌سته‌ڵاته‌وه خۆپیشانده‌رانیان به ئاژاوه‌گێڕ ناو ده‌برد
حه‌ز ده‌که‌م ئه‌وه‌شتان پێ‌بڵێم که به‌هۆی ئاگادارییه‌که‌ی کوردستان پۆسته‌وه بوو که که‌س له خه‌ڵکی شاری سلێمانی نه‌چوون بۆ لای رێکخراوه‌کانی سه‌ر به ده‌سته‌ڵات له پارکی ئازادی
رێکخراوه‌کان ئه‌مانه بوون
1. بێکاران.
2. یه‌کێتی که‌مه‌ئندامانی کوردستان
3. کۆمه‌ڵه‌ی کورته‌باڵاکانی کوردستان
4. یه‌کێتی نابینایانی کوردستان
5. کۆمه‌ڵه‌ی رۆژ
6. کۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیاکانی کوردستان
----------------------------------------------------------------------------
هه‌واڵێک له‌سه‌ر ئه‌دهه‌م بارزانی باوکی شه‌هید رۆژوان..ئه‌و ڕۆژه‌ی که ئه‌دهه‌م بارزانی به‌حساب ڕۆشتوه بۆ ماڵی باوکی ڕێژوان به‌ڵام ئه‌م شته ئه‌سڵی نیه و ئه‌دهه‌م بارزانی به ته‌له‌فۆن باوکی ئاگادار کردوه که من ناتوانم بێم بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ی ئێوه‌و بۆ ماڵی ئێوه پێویسته که تۆ بێیت بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که من دیاری ده‌که‌م به‌هه‌رحاڵ مالێ به‌رپرسێکی پارتی له‌گه‌ڕه‌کی ڕزگاری شاری سلێمان دیاری
ده‌که‌ن و باوکی شه‌هید ڕێژوان ده‌چێت بۆ ئه‌وێ ئایا که عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌جێت بۆ ماڵی ڕێژوان بۆچی له‌سه‌ر عه‌رزه‌که دانیشتون به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌دهه‌م بارزانیدا له‌سه‌ر تاقمێکی قه‌نه‌فه‌ن که نرخه‌که‌ی زیاتر له4000 $ ه وه نه‌قیبێکی پارتی که له‌گه‌ل ئه‌دهه‌م بارزانیدا بوو رایگه‌یاند که من به ده‌ستی خۆم ڕه‌سمه‌که‌ی ڕێژوانم داناوه له
به‌رده‌م ته‌له‌ڤیزیۆنه‌که‌ی ماڵی ئه‌و به‌ر پرسه ئایا ئه‌مه خوێنی کوڕه‌که‌ی بوو که ئی وت من خۆش نابم؟.
---------------------------------------------------------
هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج ده‌كرێت
24/2/2011 ئاسۆ شوانی
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ندینجار به ژماره مۆبایلێك هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان كراوه له‌و باره‌یه‌وه له‌تیف فاتیخ فه‌ره‌ج به سایتی هاوڵاتی راگه‌یاند "پاش ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند میدیایه‌كه‌وه له‌سه‌ر رووداوكانی ئه‌م دواییه قسه‌مكرد، ئه‌م ئێواره‌یه له‌رێگه‌ی ژماره مۆبایلێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم لێكرا".
رونیشیكرده‌وه كه له‌هه‌ڕه‌شه‌كاندا پێی وتراوه كه تۆ له‌چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنه‌وه قسه‌ت به پارتی وتووه.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج وتی "به‌ژماره مۆبایلی 07703970598 هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم لێكرا به‌په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی‌و به كورته‌نامه‌ش".
لای خۆیه‌وه، عه‌قید جه‌وده‌ت محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی خۆرئاوای سلێمانی كه باره‌گاكه‌ی له‌چه‌مچه‌ماڵه به سایتی هاوڵاتی راگه‌یاند له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی خۆیانه‌وه چاودێری ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی سه‌ر ئه‌و نوسه‌ره ده‌كه‌ن.
--------------------------------------------------------
لە هەولێرەوە بۆ گردەكە
بزوتنەوەى گۆڕان لە یاداشت نامەكتان داواى هەڵوەشانەوەى حكومەت دەكەن لەگەل پەرلەمان بۆ ناتوانن داواى لابردنى سرۆكى هەرێم بكەن كە هەموومان چاك دەزانین كە گەندەل ترین كەس و تەزویرترین سەركردەیە.
------------------------------------------------------------------
به په‌له.. سه‌رچاوه‌کانمان له هه‌ولێره‌وه ئه‌م زانیاریانه‌یان پێ راگه‌یاندین
جالاکه‌وانی گروپه جیاجیاکانی به‌ره‌ی میله‌ت، زۆر چالاکانه که‌وتونه‌ته په‌یوه‌ندیکردن به که‌سانێکی زۆره‌وه بۆ بانگێشت کردنیان بۆ خۆپشاندانه‌که‌ی سبه‌ی، به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی حوکمه‌ت و حزب به چڕی که‌وتونه‌ته تۆقاندن و ترساندنی خه‌ڵک که سبه‌ی نه‌چن بۆ به‌رده‌م بازاری نیشتمان و به‌ژداری له‌و خۆپشاندانه‌دا نه‌که‌ن.
هه‌روه‌ها چه‌ندین گروپی وه‌همی سه‌ر به ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانیان دروست کردوه که کاریان ته‌نها سوکایه‌تی و تۆقاندنه.
ئێمه لێره‌وه به هاوڕێیانمان و خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی شاری قه‌ڵا و مناره ده‌ڵێین..
سبه‌ی بکه‌نه رۆژی ((هه‌ینی ده‌ستپێک)) به نێرگزه‌وه به‌ره‌و بازاری نیشتمان بکه‌ونه رێ و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان نێرگز بارانکه‌ن،
سبه‌ی سه‌ره‌تای کۆتایه، ده‌ستپێکی مێژویه‌کی تازه‌یه.. سبه‌ی کاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ یه‌که‌م ژوانی ئێوه و ئازادیه.. سبه‌ی زه‌نگی کۆتای لێبده‌ن و سرودی نه‌مانی زوحاک بڵێنه‌وه..
هه‌مومان چاوه‌ریی هه‌وڵ و هیمه‌تانین
ده‌ست له ده‌ست و قوه‌ت له خوا
تا سبه‌ی.... بۆ به‌دی هێنانی ئامانجه‌کانمان،، تا چاکسازی بنه‌ڕه‌تی
هه‌ر بژین
گروپی شۆڕشی نێرگز له فه‌یسبوک
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_154282511292864&ap=1
-----------------------------------------------------------
به‌رهه‌م و پارتی پاره‌وه‌و سه‌یاره ده‌ده‌ن به نووسه‌ره
ده‌رباره‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر درۆیه‌ک بێت به‌رده‌رکی سه‌را
ساردکه‌نه‌وه و ده‌ستبکه‌ن به چه‌واشه‌کاری پارتی و یه‌کێتی پاره ده‌به‌خشنه جاشقه‌ڵه‌مه‌کانیان ، سه‌رچاوه‌یه‌ک پییڕاگه‌یاندین که هه‌ر ئیمڕۆ عارف قوربانی سه‌یاره‌ک و دوو ده‌فته‌ر دۆلاری له پارتی و به‌رهه‌م
وه‌رگرتووه ده‌ستیکردووه به بڵاوکردنه‌وه‌ی درۆ‌و ده‌له‌سه که گوایه
موئامه‌ره دژی کورد‌و که‌رکوک ده‌ستی پێکردووه ، ئه‌مه‌ش له پیناو ئه‌وه‌ی که بڵێن: ته‌جره‌به‌که‌ی مه‌سعود جه‌لال خه‌ته‌ری له‌سه‌ره پێویست ده‌کات سه‌را
ساردبێته‌وه.. ئه‌مه‌له‌اکاتێکدا هه‌ر ئه‌و عارفه ده‌ینووسی و ستایشی مسعودی ده‌کرد ده‌یووت حکومه‌تی عێراقی
پێکهێناوه ، که‌چی ئیستا ئه‌و حکومه‌ته بۆته پیلانرێژ و خه‌ته‌ر به‌سه‌ر مه‌سعود و جه‌لال..سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی دایی وتی: ئه‌م کۆمه‌ڵه جاشقه‌له‌مه به‌ته‌واوی سه‌نگه‌ری خه‌ڵکی کوردستانیان به‌رداوه و پاڵیان داوه‌ته پاڵ ده‌سه‌ڵاتیکی ناشه‌رعی و چاره‌نووسی خۆیان به چاره‌نوسی ره‌شی ئه‌و ده‌سه‌لاته به‌ستۆته‌وه..
----------------------------------------------------------
ئیمڕۆ لەهەلەبجە پۆلیسى چالاكییە مەدەنییەكان بە دارەوە لە مەیدانى ئازادى
ویستی بڵاوەی به خۆپیشانده‌رانبکات بۆ ڕێگرتن لەهەر كۆبونەوەیەكى
جەماوەرى.
------------------------------------------
رووناک‌بیر و نووسه‌ر ئه‌رسه‌لان ئێناخ ئازادکرا..
دوێنێ هه‌واڵی ئه‌و ره‌شبگیره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدمان بلاوکرده‌وه که ده‌سه‌لاتی چه‌ته‌گه‌ر چه‌ند که‌سێکی ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه و له‌وانه ئه‌رسه‌لان ئێناخ نووسه‌ر و رووناک‌بیر ، ئیمڕۆ به هۆی فشاری خه‌ڵکی کوردستان ئازادکران.. ئێستا به‌دواداچوونی جدیی ده‌که‌ین له‌و فه‌رمان گرتنانه که ده‌سه‌لات بۆ هه‌ریه‌ک له رووناکبیران که‌یوان هه‌ورامی و ناسیح عبدالرحیم و دکتۆر فایق ده‌ریکردبوو.. ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تی به‌رێز قایمقام ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که هه‌ر کاریک دژی ئه‌و به‌رێزانه و که‌سانی مه‌ده‌نی بکرێت ، گه‌مه کردن ده‌بێت به ئاگر.. ئیمه‌ش له په‌رۆشیمان بۆ خه‌ڵکی کوردستان به پێویستی ده‌زانین ده‌سه‌لات هۆشیار بکه‌ینه‌وه ئه‌قڵ و مه‌نتق به‌کار ببات له جیاتی به‌کاربردنی میزاج و ده‌سته‌کانی.
----------------------------------------------------------------------
هه‌وڵیر خۆپیشاندان ده‌کات..ده‌سه‌لاتیش تۆقیوه سبەی
واتە ٢٥ مانگ لەهەولێر خۆپیشاندان دەکرێت. خۆپیشاندانەکەش لە کاتژمێر ٢ پاش
نیوەرۆ لە بازاری نیشتمان دەست پێ دەکات. دەزگاکانی حکومیش هاتو چۆیان لەو
رۆژە .قەدەغە کردوەو دا‌واشیان لە مەلای مزگەوتەکان کەردوە هەوڵ بدەن خەڵک
پەشیمان بکەن لە بەشداری کردن.
---------------------------------------------------------------
پەیامێک و ئاگاداریەکی بەپەلە بۆ گۆران ئەدهەم قایممەقامی هەڵەبجە:
کۆمه‌ڵێک که‌سانی ئه‌کتیڤیست و خه‌مخۆر ئه‌م وشیارییه‌یان داوه به قائیممه‌قامی هه‌ڵه‌بجه
بەم ئاگاداریە ئاگادارت دەکەینەوە کەخۆت ناشیرین مەکە تادوێنێ کەسێک بوویت بەرگریت لەمافی خەڵکی هەڵەبجەو ئەنفالکراوەکان دەکرد بەڵام لەدوێنێوە سیاسەتێکی تر پیادە دەکەیت بۆیە داوات لێ دەکەین کە زوترین کات ئەو کەسانەی کەدوێنێ لەلایەن دژی تیرۆرەکانی تاڵەبانیەوە دەست گیر کراون ئازادیان بکەن ئەوانەشی برێاری گرتنیان هەیە بیوەستێنە ئەگینا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ڕیسوات دەکەین جگە لەوەی لە سبەی سەرکەوتنی گەل دا کەس ڕەحمت پێ ناکات خۆپێشاندانیش مافێکی ڕەوای ئەوخەڵکەیە خۆشت چاک دەزانی کە ئەو پۆلیسەی دوێنی بە فێشەکی چەتەکانی خۆتان کوژراوە ئۆباڵی هەر خوێن ڕشتنێک لە ئەستۆی دەسەڵات دایە نەک خەڵکی ڕاپەڕیوی هەڵەبجه