کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


توركه‌ نه‌ته‌وه‌ په‌رسته‌كان و دڵسافی كورد

Sunday, 07/12/2014, 12:00


توركه‌ نه‌ته‌وه‌ په‌رسته‌كان گاڵته‌ به‌ هەستی كورد ئه‌كه‌ن

تورك هاوكاری داعش ئه‌كات بۆ له‌ناوبردنی كوردان به‌تایبه‌تی له‌ كۆبانی ، له‌ هه‌ولێر به‌ناوی په‌روه‌رده‌ و فێركردنه‌وه‌ خۆیان كردۆته‌ فریشته‌ی فریادڕه‌س و له‌ژیره‌وه‌ پیلان گێڕی ئه‌كه‌ن.
توركه‌كان بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و زوڵم و زۆرداریه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لی سته‌مدیده‌ی كورد ئه‌یكه‌ن، به‌شتی لاوه‌كی و درۆ و ده‌له‌سه‌وه‌ رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه‌ هه‌ڵده‌خڵه‌تێنن.
كۆلێجی عیشقی نمونه‌یی كه‌ قوتابخانه‌ی توركه‌ نه‌ته‌وه‌ په‌رسته‌كانه‌ بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان هه‌وڵی ڕاكێشانی عاتیفه‌ی گه‌نجی كورد ئه‌دات و هه‌ڵیان ئه‌خڵه‌تێنن به‌ شتی لاوه‌كیه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی سه‌ریان لێ بشێوێنیت.
هه‌موو جیهان ئاگاداره‌ توركیا چی به‌سه‌ر كۆبانی و گه‌لی كوردا ئه‌هێنیت. له‌لایه‌ك ئابڵوقه‌ی سه‌رخستوون ناهێڵێت هیچ شتێكیان بۆ بچێت له‌لایه‌كه‌وه‌ ڕێگه‌ به‌ داعش ئه‌دات له‌ توركیاوه‌ بچنه‌ ناو كۆبانی و هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و یه‌په‌گه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌رده‌وام پاڵپشتی لۆجستی داعش ده‌كات ته‌نها بۆ له‌ناوبردنی كورد.
توركه‌كان هه‌موو شتێك ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كورد نه‌بێته‌ خاوه‌نی كیانی خۆی چ له‌ناو توركیا، چ له‌ پارچه‌كانی تری كوردستان به‌ تایبه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان.
هه‌موو ڕاستیه‌كان باش ده‌زانین كه‌ تورك به‌رامبه‌ر كورد چۆنه‌، پێویست به‌ چوونه‌ ناو ورده‌كاری ناكات. ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێت لێره‌ ئاماژه‌ی پێ بكه‌م، هه‌ڵویستی كۆلێجه‌ توركیه‌كانه‌ له‌ باشووری كوردستان كه‌ هه‌ڵویستیان به‌رامبه‌ر كوردان وه‌ به‌ گشتی به‌رامبه‌ر كوردانی رۆژئاوا كه‌ ئیستا به‌ ده‌ست چه‌ته‌كانی تورك و داعشه‌وه‌ گیریان خواردووه‌ و ماڵیان وێران كراوه‌
دوێنێ كۆلێجی عیشق بۆ ڕاكێشانی عاتیفه‌ی خه‌ڵكی گوایه‌ ئه‌مانیش وه‌ك ته‌واوی خه‌ڵك نیگه‌رانن به‌و شه‌ڕه‌ی به‌رۆكی پیشمه‌رگه‌ی گرتووه‌ قوتابیانیان ڕاسپاردووه‌ به‌ جلوبه‌رگی سه‌ربازی پیشمه‌رگه‌وه‌ ده‌وام بكه‌ن، تا وای نیشان بده‌ن كه‌ ئه‌مان توركێكی نه‌رم و نیان و چاكه‌ و خۆشی كوردی گه‌ره‌كه‌.
به‌ڵام نابێت ئێمه‌ به‌و چالاكیانه‌یان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێین. قوتابخانه‌ توركیه‌كان گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن با وێنه‌كانی ئه‌تاتوركی گۆڕ به‌ گۆڕ له‌ بینای و ژووره‌كانی قوتابخانه‌كانیان لێبكه‌نه‌وه‌ ئه‌و سروده‌ی ئه‌ڵێت شانازی ده‌كه‌م توركم له‌ ژووری قوتابخانه‌كانیان لێبكه‌نه‌وه‌.
به‌سه‌ ئیتر گه‌مژه‌یی به‌سه‌ ئیتر دڵسافی، پیویسته‌ كورد هۆشیار بیته‌وه‌ به‌ قسه‌ی باقو بریقی ئه‌و توركه‌ نه‌ته‌وه‌ په‌ستانه‌ هه‌ڵنه‌خڵه‌تێین. هه‌ر ئه‌وانن لێره‌ به‌ برا خۆیان نیشان ئه‌ده‌ن له‌ توركیا و وڵاتانی تر پیمان ئه‌ڵێن تیررۆرست. هه‌ر ئه‌مانه‌ن پاره‌ دابین ئه‌كه‌ن بۆ سه‌ربازانی تورك و داعش بۆ لێدانی پیشمه‌رگه‌.
بڕوخێ كۆشكی ئه‌تاتورك و نه‌ته‌وه‌ په‌رستان. نه‌مێنێ مێشكی بۆگه‌نی گه‌مژه‌یی هه‌ر كوردێك باوه‌ڕ به‌و زۆڵانه‌ ئه‌كات و به‌ دۆست ئه‌یاناسێنێ.
‌كۆلێجه‌ توركیه‌كان سه‌ربه‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ په‌رستی تورك فه‌تحوڵا گوله‌نه‌، ئه‌و پیاوه‌ی به‌ درێژایی ژیانی دوژمنایه‌تی كورد و كوردستان ئه‌كات، ئه‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌ و بازرگانیه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ڕۆڵه‌ی كوردا بگرێت و به‌ توركیان بكات.
گوله‌ن له‌ یه‌كێك له‌ وتاره‌كانیدا یه‌په‌گه‌، پژاك و یه‌په‌ژه‌ به‌ شه‌به‌كه‌ی شه‌ر وه‌سف ئه‌كات و به‌ خراپه‌ ناویان بڵاو ئه‌كاته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە