نامەیەكى كراوە بۆ كاك كۆسرەت
Monday, 02/03/2009, 12:00
لەپاش ئەوەى بە نوسراوێك وەڵامى فاروقى مەلا تاڵەبانیو دكتۆر خوسرەو تاڵەبانی دەزگا دۆڕاوەكەی قەلا چوالانم دایەوە, لەناو دەزگا سەر لێشێواوییەكى زۆر دروست بوو پاشان خەسرەو گوڵ كۆى كردینەوە و كۆمەڵێك هەڕەشەو گوڕەشەى لە هەمومان كرد كە وا ئەو كەسە دەدۆزێتەوە كە ئەم خەبەرەى بڵاو كردۆتەوە كە لە سەر سیخورى كردنى هەڤاڵان و كادرانى یەكێتى بە هاوكارى فاروقی مەلا مستەفا دەیان كرد. ئەوا بێسەرو شوێنمان دەكات. وە سیروانى عەلەكەى ڕاسپارد بۆ بە دوادا چوون وە لێكۆڵینەوە تا بزانن چۆن ئەم كارە نهێنییە دزەى كردووە. وە هەر ڕاستەو خۆ فەرمانی دا بە سیروان كە ئەو دەزگایەى كڕیبومان بۆ كارى سیخورى بە پەلە بگوازرێتەوە بۆ شوێنێكى نا دیار. هەروەها چەندین (CD) و فایل و ئەوڕاقى ئامار گواسترایەوە و بێسەرو شوێن كران. جا من لێرەوە دەست دەكەم بە وتەكانى خۆم بۆ كاك كۆسرەت. وە داواكارم كە باش بیر لە وشەكانم بكەیتەوە چونكە بە خوێنى شەهیدان تەنها مە بەستێكم لەم نامانەم كە دەینوسم دڵسۆزییە بۆ یەكێتى و بەریزتان و چوار هەڤاڵەكانت وە هەموو ئەو دڵسۆزانەى وەك جەنابتان و چوار هەڤاڵەكەت بیردەكەنەوە بەڵام بە داخەوە تاكتیكەكەى دەزگاو جلال زۆر سەركەوتوانە سەرى گرت . ئەوەتا بە بەرچاوى جەماوەرەوە هەر چوار هەڤاڵەكەتیان لێ كردیت وە تەنها مایتەوە بۆ ئەوەى جەماوەرى یەكێتى بزانن كە گوایە بە پارە مام جلال تۆى كڕیبێتەوە مەبەستیش لەو هەوڵەى تاڵەبانى و دەزگا سورەكەى قەلاچوالان ئەوەیە كە شەعبیەتت كەم بێتەوە و پاش ماوەیەكى دیكە شكستت پێ بهێنن . بە هەر حاڵ كاك كۆسرەت من وەك خۆم لە وەزیفەكەى خۆم ناترسم ئەگەر دەزگاكەمان هەڵبوەشێتەوە من بێ كار بمێنمەوە بەڵكو ئەوەى مەبەستى منە ئەوەیە كە ویژدانى خۆم ئاسودە دەكەم لە بەرامبەر ناپاكى ئەم تاوانبارانە. لەبەر ئەوە دووبارە داوات لێدەكەم كاك كۆسرەت بە بڕیارەكانتا بچۆرەوە بگەڕێرەوە پاڵ بڕیارەكەى چوار هەڤاڵەكەت . پاشان بەڕێزم ئەم گۆڕانكاریانەى لەگەڵ دكتۆر بەرهەم كردت ئەوەندەى دیكە خۆشەویستى جەماوەرى یەكێتیت لە خۆت دوور خستەوە. عمر فەتاحتان لابرد بەڵام بە دڵى مام جلال عیماد ئەحمەد تان دانا ئاخر بەڕێزم چۆن وا دەبێت.......؟ ئەگەر باس لە چاك سازى دەكەیت ئەوە دڵنیابە زۆر بە هەڵدا چوون, چۆن دەبێ لە غیابى چوار ئەندامى سەرەكى مەكتەب سیاسی و ڕاپرسی كردن ئەم كەسەتان دەست نیشان كرد . یاخود جێگۆڕكێ بە هەمان ئەو كەسانەتان كرد كە جەماوەر نایەوێن. فەرموو ئەم جارە خەتى مام گۆڵێكى دیكەشیان لێكردیت. چونكە ئێستا جەماوەر دەڵێن ئەم چاك سازییەى ئێوە لە بەرنامە چاك سازییەكەى بنەماڵ گەندەڵ ترە. بم بورە كەوا دەڵێم بەڵام بە خوێنى شەهیدان دڵم بە قارەمانێتیت وە خەباتى شاخت دەسوتَێت. لەبەر ئەوە تكایە تكایە تكایە كاك كۆسرەت ئێستاش هیچ نەبووە فریای خوێنى شەهیدان و كەم ئەندامان و پێشمەرگە قارەمانەكانى سەردەمى شاخت و جەماوەرەكەت بكە وە كە تەنها تروسكاییەك هەبێت دڵمان پێخۆش بێت جەنابتوچوار هەڤاڵە دڵسۆزەكەتە.
هەمیشە سەركەوتوو بێت یەكێتى نیشتمانى كوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست