سلێمانى پێویستى بە راپەڕینە
Saturday, 20/02/2010, 12:00
ئەوەى لەم چەند شەوەى رابردوو لەشارى سلێمانى دژ بەگۆڕانخوازان كرا لەلایەن مافیاكانى جهلالەوە دەبێت هەڵوێستەى لەسەر بكرێت و وابەئاسانى تێنەپەڕێت. من سەر بە لیستى گۆڕان نیم بەلام دواى ئەو روداوە بڕیارمدا دەنگ بدەم بە لیستى گۆڕان چونكە پێم وایە كە لیستى گۆڕان سەرەتاى شۆڕشێكە بۆ دەرپەڕاندنى دوژمنانى سلێمانى. ساڵانى پێش راپەڕین ئازایەتى و مەردایەتى گەنجانى شار دامودەزگاكانى حكومەتى بەعسى هێنابووە لەرزە و بەهەموو هێزو توانایانەوە نەیانتوانى لاوان سەركوتبكەن و چەندین قارەمانى وەك شەهید فاتیح و شەهید ئاسۆى دەلاك و چەندین شەهیدى تر بە رۆژى رووناك هەڵیان دەكوتایە سەر پیاوەكانى رژێم و دەیان تۆپانن. خەڵكى شار ئەمانەیان هەرگیز لەیاد ناچێت، بەلام دیارە بەرپرسەكانى یەكێتى ئەمانە ناناسن چونكە ئەوان نامۆن بەم شارە. خەلًكى سلێمانى هیچ كاتێك سڵى لە رژێمى بەعس نەكردۆتەوە تاكو ئێستا لە رژێمى تاڵەبانى و بارزانى بكاتەوە بۆیە دەبێت چاوەڕێى تۆڵەبن. خەلًَكى سلێمانى پێویستى بەوەیە كە نەهێڵن هیچ كەسێكى سەربەو دوو بنەماڵەیە بێنە شارەكەوە، ئاخر جگە لە نەگبەتى و نەهامەتى زیاتر چیان بۆ ئەم شارە كردووە؟ ئەوانە بێگانەن و پێویستە شار بەدەر بكرێن! چەند ساڵێك لەمەوبەر لوسكەیەكى وەك لاهور شەوى لە مەلهاكانى ئەوروپا و ئەمریكا رۆژدەكردەوە ئێستا هاتۆتەوە گەنجانى شارەكەم خەڵتانى خوێن دەكات، جێگەى قبوڵ نییە!! بۆیە داوا لەسەرجەم دانیشتوانى بەشەرەفى سلێمانى دەكەم وەك سەرەتایەك بۆ شۆڕش دژى ئەو مافیایانە دەنگ بدەن بە لیستى گۆڕان. دەزانم زوربەتان لەترسى نان بڕین كردنتان رەنگە نەتوانن بە ئاشكرا هەڵوێست دەربڕن، بەڵام رۆژى 7/3 ى 1991 لە 2010 دا دوبارە بكەنەوە و لەرێگەى سندوقەكانى دەنگدانەوە مۆڵگەكانى تاڵەبانى و بارزانى هەڵتەكێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست