بۆ جاری دووه‌م شه‌ڕ له ناو ئاسايشی سليمانی له هه‌ولێر رووده‌دات
Wednesday, 23/11/2011, 12:00
كوردستانپۆست/په‌يامنێری هه‌ولێربه پێی سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له عه‌ميد كه‌يوان ميرزا ره‌فيق به‌ڕيوه‌به‌ری ئاسايشی بازگه‌كانی هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی راگه‌ياندووه، كه دويني به‌يانیيه‌كه‌ی بۆ جاری دووه‌م شه‌ره جنێو و سوكايه‌تیپێكردن له نێوان شێخ فازيل به‌ريوه‌به‌ری ئاسايشی سليمانی پارتی له هه‌ولێر و كه‌يوانی ميرزا ره‌فيق روويداوه، له سه‌ر زۆر بوونی دزيی و گه‌نده‌ڵی و سه‌رانه وه‌رگرتنی ئاسايشه‌كانی بازگه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر كه به ميلاكات له ئاسايشی سليمانیيه‌وه بۆ ئه‌و ئه‌ركه دياری كراوون.
به پی سه‌رچاوه‌كه شێخ فازيل ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه كه خوره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی زۆربه‌ی ئاسايشه‌كان به هۆی ماوه‌دان و كه‌مته‌رخه‌می و به‌رتيل وه‌رگرتن و سه‌رانه سه‌ندن له تانكه‌ره نه‌وته‌كان و لۆريه بار هه‌ڵگره‌كانه‌وه، ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ندو ئه‌فسه‌رانه له مليشيا ده‌چن تا ئه‌وه‌ی له ئاسايش بچن بۆ پاراستنی خه‌لك و سامانی گشتی.
عه‌ميد كه‌يوان به ئاشكرا ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه كه ئه‌و به ئاره‌زووی خۆی ره‌فتار ده‌كات و چی بوێت ئه‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕيته‌وه كه باوكی كه‌يوان خاله سيروان و سامان بارزانی برازای مه‌سعود بارزانیيه.
شێخ فازيل ليستی زياتر له 100 كارمه‌ندی ئاشكرا كردووه كه تۆمه‌ت و دۆسيه‌ی تاوانيان له‌سه‌ره كه هه‌مووی كه‌يوان ميرزا ره‌فيق لێی به‌رپرسياره؟
به جۆريك شێخ فازيل ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه به هۆی په‌راوێز خستن و فه‌رامۆش كردنی ئاژانسشی پاراستن له به‌ڕيوه‌به‌رايه‌تی ئاسايشی سليمانی زۆربه‌ی كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانی خه‌ريكی ديارده‌ی لەشکڕین و کاری ناشرینی کۆمەڵایەتیین!
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه كه شێخ فازيل به‌ئاشكرا سوكايه‌تی و جنيو بارانی كه‌يوانی ميرزا ره‌فيقی كردووه، ئه‌وه‌شی باسكردووه كه كه‌يوان به هۆی خزمايه‌تی له مه‌سرۆر بارزانی بۆته خاوه‌نی زياتر له 20 مليۆن دۆلار و له هه‌ريه‌كه له شاری خه‌ونه‌كان و شه‌قلاوه و سه‌لاحه‌دين و هه‌وليری نويی و گه‌ره‌كی ميرزاكان چه‌ندين ڤيلاو خانوو كۆمپانيای هه‌يه، زۆربه‌ی ئاسايشی سليمانيش له ئاواره‌يی به هۆی نه‌بووی نابوتی ريسواويه‌وه خه‌ريكی ديارده كۆمه‌لايه‌تيه‌كانن.
هه‌ر بۆ زانينی خوينه‌ران. .سه‌رچاوه‌يه‌ك له ئاژانسی پاراستن ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه‌يوان ميرزا ره‌فيق له ماوه‌ی 5 مانگدا ئه‌مه 4 هه‌مين جاره شه‌ر به خه‌لكی و به‌رپرسانی ئه‌و سنورانه بفرۆشيت، چونكه كچی پوری هاوسه‌ری مه‌سرۆر بارزانیيه، له‌و شه‌رانه شه‌ری عومه‌ر عوسمانی بارزانی و زريان وه‌سانی و كاردۆ هه‌ركی و ئه‌وه‌ش شيخ فازيلی هاته سه‌ر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست