عێراق پێویستى بە گۆڕانە

Friday, 12/03/2010, 12:00


عێراق لە سەرەتاى هەشتاكانى سەدەى ڕابردوەوە لە ئەنجامى شەڕى 8 ساڵەى عێراق ـ ئێران و پاشانیش بەهۆى داگیركردنى كوێتەوە توشى دژایەتیەكى كوشندەى نێودەولەتى بە گشتى و ئەمەریكا و ئینگتەرا بە تایبەتى بوو تاكو لە سەرەنجامدا لە بەهارى 2003 كۆتایى بە حوكمى ێدام تكریتى هات.
ئێستاش بارودۆخى عێراق پێویستى بە گۆڕانێكى بنەڕەتى هەمەگیر و هەمەلایەنە لە بوارەكانى (ئابورى، فەرهەنگى، سیاسى...)، هەروەها بۆ ئەوەى ببێتە وڵاتى هەموو پێكهاتەكانى پێویستە مافى چارەنوسى هەموو پێكهاتەكانى بسەڵمێندرێ لە لایەن حكومەتى ئێستاى عێراقەوە.
بۆیە عێراق پێویستى بە گۆڕانێكى ڕاستەقینەیە لە واقیعى چەق بەستو و پڕ لە كێشەى عێراق بە كوردستانیشەوە، بۆ پێشكەوتن و چارەسەرى گرفتەكان، چونكە گەلانى عێراق بە كوردستانیشەوە ساڵانێكى زۆر لە جۆرەها شەڕى دەرەكى و ناوخۆیى ئالێنراون و لە ئەنجامیاندا زەرەرى بێشومار بەر ژێرخان كەوتوە و جۆرەها كێشەى كۆمەڵایەتى لێكەوتۆتەوە، كاتى ئەوە هاتووە هەوڵبدرێ كۆتایى بە توندوتیژى بهێنرێ لە گەل دراوسێكانى عێراق و ناوخۆى عێراقیش، بۆ ئەوەى لێرەبەدواوە لەجیاتى شەڕوشۆڕ تۆوى خۆشەویستى بنێژرێ و ئومێدى پێكەوەژیانى ئاشتیانە لەگەل دەرودراوسێ و ناوخۆ سەوز ببێ، ئەوەش بە گیانى لێبوردەیى و ڕێزگرتنى هەمەلایەنەى یەكترى دێتەدى و دەبێتە بەردیبناغەى ژیانێكى باشتر و دادپەروەرانەتر، ئومێدەوارم بتوانین هەول و ئیرادەكان یەكبخەین لە پێناوى هێنانەكایەى میكانیزمێكى فەرمانڕەوایەتى چاكتر، ئەوش بە (سەروەرى یاسا و فەراهەمكردنى ئازادى و چەسپاندنى دیموكراتى و پەیڕەویكردنى عەدالەتى كۆمەڵایەتى و مافەكانى مرۆڤ) دەبێ، بۆ بەدیهێنانى ئەو دروشمە بنەڕەتیانە بانگەوازى هەموو لایەنگرانى (یاسا و ئازادى و دیمەكراتى و عەدالەتى كۆمەڵایەتى و مافەكانى مرۆڤ) دەكەم بۆ ئەوەى ئیرادەكانیان یەكخەن لەپێناوى بزاڤێكى سیاسى و شارستانى و نیشتمانى ئەوتۆدا، كە بتوانێ وڵاتەكەمان بە موئەسەسات بكات و دەسەڵاتەكانی هەریەكەیان دیارى بكات، بۆ ئەوەى هەردەزگایەك هەڵسێ بەكارە خزمەتگوزاریەكانى و ڕێكخراوى مەدەنى ڕاستەقینە دابمەزرێ بۆ ئەوەى ببنە چاودێر و هۆكارى فشار بۆ سەر دەسەڵات بۆ ئەوەى خزمەتى زیادتر پێشكەش بكات و هەموویان بەو ئاراستەیە هانبدرێن و چاڵاك و كاریگەر بكرێن نەك بە ئاراستەى ملكەچى و خنۆكى بۆ دەسەڵات.

مۆبایل و ئیمێل:
07504484174 & 07702269799, [email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە