وەڵامى دكتۆرێك لە نەخۆشخانەى شۆڕشەوە بۆ بابەتێك كە حەمید عوسمان لە سایتى كوردستانپۆست بڵاوى كردۆتەوە
Monday, 16/01/2012, 12:00
ماوەیەكە باس لەوە دەكرێت كە نەخۆشخانەكانى شۆڕش بە پارە نەخۆش چارەسەر دەكرێت و نازانرێت ئەو پارەیە ئەچێت بۆ كوێ بۆیە من وەكو دكتۆرێكى ناو نەخۆشخانەكانى شۆڕش و ئاگادار لە ڕەوشى نەخۆشخانەى شۆڕش ئەمەوێت چەند خاڵێك بخەمەڕوو.
1. لە نەخۆشخانەى شۆڕش ئەم كەسانە بەبێ بەرامبەر چارەسەردەكرێن.
أ. پێشمەرگە و كەسوكارى دەرجە یەك و دوو واتە دایك و باوك مناڵ و خێزان و خووشك و برا.
ب. كەم ئەندامى سەنگەر بە كەسووكارییانەوە.
ج. زیندانى سیاسى بە كەسووكارییانەوە.
د. كەسووكاریی شەهیدە سەر بەرزەكان و ئەنفال كراوەكان.
ه. هێزەكانى ئاسایش و كەسووكاریان.
و. مامۆستایانى شاخ و كەسووكاریان.
ز. ڕێكخستنە دێرینەكان و كەسووكاریان.
ئەمانەى لە سەرەوە ئاماژەى پێكرا هەموویان لە نەخۆشخانەى شۆڕش چارەسەر و نەشتەرگەرى و حەوانەوەیان بۆ دەكرێت بە بێ بەرامبەر.
2. خەڵكى كەم دەرامەت و كەسووكاریان و هاووڵاتى ئاسایش بەسەرجەم گروپەكانیانەوە بەرامبەر بە بڕێكى كەم كە نیزیكەى 25% نەخۆشخانە ئەهلیەكانە چارەسەر دەكرێت . ئایا ئەمە خزمەتى خەڵكى هەژار و كەم دەرامەت نییە؟
لە بەشێكى كەى نووسینەكەیدا هاتووە كە گوایە داهاتى نەخۆشخانەكانى شۆڕش كەس نازانێت بۆكوێ دەچێت و دەچیچتە گیرفانى حیزبەوە ,وەكو كاكى نووسەر وەزیرى دارایى یاخود سەرۆكى دەستەى چاودێرى بێت و ئاگادارى هەموو شتێك بێت .
بۆیە من لێرەوە ڕاى دەگەیەنم كە هەركەس و لایەنێك سەیرى داهاتى نەخۆشخانەكانى شۆڕش بكات خەرجییەكانى نەخۆشخانەكانى شۆڕش لە ڕێى وەزارەتى پێشمەرگەوە دابین دەكرێت و لەڕێى گەنجینەكانەوە بەڕێنمایى سەرف دەكرێت و مووچەى پزیشك و كارمەندانیش هەر لەلایەن وەزارەتى پێشمەرگەوە دابین.
سەبارەت بە داهاتەكەش لەڕێى خەزێنەكان و لە %40 بۆ هاندانى كارمەندان و %40 بۆ گەشەپێدان، واتە بۆ كڕینى دەرمان پێداویستى 20% یشى دەبێتە داهاتى كۆتایى و دووباروە بەكاردەهێنرێتەوە بۆ نەخۆشخانەكان. هەر كەس و لایەنێكیش بەدەستەى چاودێرى دارایى وە دەتوانێت بێت پسووڵە بە پسووڵە و دینار بە دینار حسابى بكات و بزانێت چۆن بەكارهاتووە و چۆن سەرف كراوە لە بەشێكى ترى نووسینەكەدا نووسەر باسى (د.ڕێكەوت)ى كردووە و كە گوایە سێ پۆستى هەیە ئەوەى كەمن دەیزانم كە (د.ڕێكەوت) دوو پۆستى هەیە وە سروشتى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى و شۆڕش وا پێویست دەكات كە تەنها یەك كەس بەڕێوەى ببات و سەرپەرشتى بكات چونكە لە ڕابووردودا ململانێى بەینى ئەم دوو دوو دەزگا تەندروستى یە ببوە هۆى زەرەرى نەخۆش و پزیشك و كارمەند و ئەگەر لەداهاتووشدا (د.ڕێكەوت)یش نەمێنێت ئەبێت ئەم دوو دەزگایە یەك كەس سەر پەرشتى بكات یاخود تێكەڵ بكرێتەوە, وە بۆ بەڕێوبردنى ئەم دوو پۆستە عیادە تایبەتییەكەى خۆى داخستووە زۆربەى بەڕێوبەرە گشتى یەكانى تر عیادەى تایبەتى خۆیان هەیە و لە كات ژمێر (دوو)ى پاش نیوە ڕۆوە دەچن بۆ عیادەكانیان بەرامبەر ئەم دوو پۆستەش تەنها یەك مووچە وەردەگرێت.
سەبارەت بەپۆستى سێیەمیش كە ئیدارەى گشتى یەكێتى نیشتیمانى كوردستانە ئەمە هەر لەبناغەوە درۆیەو بێ بنەمایە.
نووسەر لە بەشێكى ترى بابەتەكەیدا باس لەڕەووشى كەرتى تایبەت دەكات لە سلێمانى هەركەسێك بەویژدان دەبێت شایەتى ئو ڕاستیە بێت كە فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى و خودى لیژنەكانى بەدواداچوونى تەواویان بۆگشت نەخۆشخانە ئەهلییەكان كردووە و سێ نەخۆشخانە ئەهلییان داخستووە بە هۆى خراپى بیناكە و نەگونجاوى خزمەت گوزارى تەندرووستى، سێ بەڕێوبەرى نەخۆشخانەش ڕووبەڕووى دادگا كراونەتەوە بەهۆى بەكارهێنانى دەرمانى ماوە بەسەرچوو وە دەرمانى وەزارەتى تەندروستى(HOM).
ئەو نەخۆشخانانەى، كە نووسەر دەیڵێت هەمووى نەخۆشخانەى نوێ و بیناى نوێن و لەجێى ئەو بینا كۆنانە كراونەتەوە كە (د.ڕێكەوت) فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى دایخستوون بۆ نموونە (نەخۆشخانەى سلێمانى داخراوە و لەجێى نەخۆشخانەى بەرزى كراوەتەوە , نەخۆشخانەى ئاشتى داخراوە و نەخۆشخانەى هەرێم كراوەتەوە , وە نەخۆشخانەى كوردستان بەتەواوەتى داخراوە بۆ ماوەیەك تا بیناكەى بەتەواوەتى نۆژەن كراوەتەوە و ناوەكەشى گۆراوە).
سەبارەت بەوەى كە دەرمان و پێداویستى پزیشكى لە فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى یەوە دەگوێزێتەوە بۆ نەخۆشخانەى شۆرش.
دیارە وەكو هەموو لایەك ئاگادارن كە بەشێكى دەرمان لە بەغداوە دێت
نەخۆشخانەى شۆڕش پێداویستى خۆى لیژنەكانى كرینى خۆیەوە دابین دەكات ساڵانە بەبڕى سەدەها ملیۆن دەرمان و پێداویستى پزیشكى دەكڕێت وە لیژنەكانى كڕینى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى جیاوازەو دەرمان بۆخۆى دابین دەكات
لە كۆتایشدا دووبارە جەخت دەكەینەوە كە هەركەس و لایەنێك دەیەوێت ئەم ڕاستیانەى بۆ ڕوون دەكەینەوە و هەموو ئەو دیكۆمێنت و زانیارییانە دەخەینە بەرچاو .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست