کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سەرۆكى هەرێم خاوەنى 20 هەزار چەكدارە لە بەهارى عەرەبى ناترسێت

Thursday, 15/12/2011, 12:00







ئەم مانشێتەى سەرەوە پێتان وانەبێت قسەى كەسێك بێت دوێنێ و ئەمرۆ دەستى دابێتە سیاسەت كردن بەڵكو ئەمە قسەى كەسێكە كە وەكو دەڵێن سەرى لە سیاسەتدا سپى كردوە كە ئێستا سكرتێرى مەكتەبى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستانە فازل میرانى ئەم ووتەیەى لە كاتی سەردانى كردنى عبدالستار مجید ئەندامى مەكتەبى سیاسى كۆمەلى ئیسلامى دا وتوە ئەو ئەندامەى كۆمەڵى بە  فازڵ میرانى ووتوە كە پەلە بكەن لەسەردانى كردنى یەكگرتوودا بۆ چارەسەر كردنى كێشەكان چونكە ناوچەكە بەبارودۆخێكى هەستیاردا تێ دەپەرێت وە هۆشدارى داوەتە پارتى كە پێدەچێت بەهارى عەرەبى كاریگەرى هەبێت لە كوردستاندا بەڵام كاك فازل میرانى بە پێچەوانەى ئەو لێدوان و ووتانەى كە لە ڕۆژانى پێشوتردا لە كەناڵەكانى ڕاگەیاندن پەخشكرا وتبوى سەرۆكى هەرێم خاوەنى 20 هەزار چەكدارە لە بەهارى عەرەبى ناترسێت .ئەم ووتەیەى فازل میرانى لەو ووتەیەى بەشار ئەسەد دەچێت كە وتى ئەگەر هێرش بكرێتە سەر سوریا ئەوكات سوریا تەنها پێویستى بە شەش سەعات هەیە بۆ سڕینەوە ئیسرائیل و توركیاو چەنەندین وڵاتى دیكەى عەرەبى و ئەورپى .
ئەوەى كە زۆر مەبەستى منە لەم وتەیەدا ئەوەیە
1 -ئایە ئەم ژمارەیە لەكوێ بوون لە كاتى سوتاندنى 24 دەزگاى یەكگرتوو بەبەرچاوى كامیراكانەوە نەك هەوڵ نەدرا كە پارێزگارى لەو بارەگایانە بكرێت بەڵكو پاڵپشتیشیان لێ كرا لەلایەن ئەم چەكدارانەوە گرتە ڤیدۆیەكان باشتیرین بەلگەن پاشان بۆ ئەو هەموو دوكان و جێگە گشتیانە سوتێنران ئەم هێزانە جولەیان نەكرد ؟ بائەمەشیان لێ گەڕێین ئەى كاتێك لەلایەن سوباى توركیاوە سنورەكانى هەرێمى كوردستان دەبەزێنرێت ئەم 20 هەزارە لەكوێن كاریان چیە ؟
ئەى بۆچى بۆ بارەگا سوتاندن سەرچۆپیان پێ دەگیردرێت بەڵام بۆ پاراستنى نیشتیمان و بەزاندنى سنوورەكان تەنها بەناو چەكدارن .
2- بەهارى عەرەبى ئەو نەخۆشییەى كە دەسەڵاتى كوردى توشى شۆك كردوە بەبەردەوام باس لەوە دەكرێت كە ئەوەى لە وڵاتانى عەرەبى ڕوو دەدات مەحاڵە لە كوردستان ڕوو بدات بەڵام ئەم وتانەو ڕەفتارى دەسەڵاتى كوردى پێمان دەڵێت كە ئەو بەهارە لە كوردستانەوە زۆر نزیكە ئەگەر دەسەڵات فریاى خۆى نەكەوێت دەبێت ئەو حەقیقەتە باش بزانین كە دواى ڕوخاندنى بن عەلى سەرۆكى تونس موبارەك بەهیچ شێوەیەك بە خەیاڵیدا نەدەهات كە شۆرشى تونس بگاتە میسر بەڵتەجیەكانى موبارەك ترسێكى ئەو تۆیان خستبوە دڵى خەڵكەوە كە زۆر مەحاڵە لە رێگەى شۆرشێكى سپیى هاو شێوەى شۆرشەكەى تونس دەسەڵاتى موبارەك بڕوخێ بەڵام ڕووخا , پاشان قەزافى كە خۆى بە سەرۆكى شۆرش دادەنا ئێستا لە زبڵدانى مێژوودایە كەس نایەوێت شانازى بەو مێژوە خوێن ڕێژییەى قەزافیەوە بكات بەهەمان شێوە سەرۆكى یەمەن ئێستاش بەشار أسد ڕاگەیاندنەكەى باس لەوە دەكات كە شام شامى شەریفەو وڵات بێ كێشەیە و ئارامە بەڵام ڕۆژانە بە دەیان هاوولاِتى بێ تاوانى سورى ووشەى ئازادى بەخوێنى خۆیان دەنوسنەوە , بۆیە ناكرێت دەسەڵاتى كوردیش لە ئێستاوە بیر لەوە بكاتەوە كە خاوەن چەن هەزار چەكدارە چونكە هێزى گەل لە چەك بەهێزترە بۆیە ئەم یارییەى كە دەكرێت یارییەكى دۆڕاوە كە پێش هەموو ڕوداوەكان بەچەك و توندو تیژى دەیانەوێت گەل توشى ترس و تۆقاندن بكەن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە