له‌سه‌ر دۆلاری ژێر زه‌مینه‌کان، هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د لێپرسینه‌وه له مه‌لا به‌ختیار ده‌کات
Thursday, 04/04/2013, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان، به په‌یامنێری کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که ئەو کاتەی مەلابەختیار ووتی بانقەکانی سلێمانی چۆڵ بووە و ژێر زەمینەکان لە دۆلاردا ئاوساون، بۆ ئه‌مه پارتی داوای له مه‌لا به‌ختیار کرد تا دەستنیشانی ئەو ژێر زەمینانە بکات که ئه‌م باسیان لێده‌کات. بۆیه مه‌لا به‌ختیار لە وەڵامدا پێیان ده‌ڵێت من مەبەستم تەنها له پارتی نییە، بەڵکو مەبەستم له ماڵی تاڵەبانی و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی وه‌کو فاروقی مەلا مستەفاشە، کاتێک ئه‌م قسه‌یه ده‌م هێرۆی برایم ئەحمەد ده‌که‌وێته‌وه، ته‌له‌فون بۆ مه‌لا به‌ختیار ده‌کات و پێی ده‌ڵێت بێت بۆ لای و ئیشی پێیه‌تی. پاش ئه‌وه‌ی مەلابەختیار ده‌چێت، به توڕه‌ییه‌وه کۆمه‌ڵیک جنێو و قسه‌ی مزری پێ ده‌ڵێت و ڕەوانەی دەکاتەوە.
شایانی باسه بۆ پشتگیریی له قسه‌کانی مه‌لا به‌ختیار تاکو ئێستا بانقەکانی سلێمانی پاره‌ی تێدا نییه و چۆڵە، ته‌نانه‌ت موچەی شەهیدانە و خانەنشین نەدراوە، به نمونه ئه‌گه‌ر که‌سێک چه‌کێک بۆ بانقه‌کان به‌رێت لە سڵیمانی ناتوانێت پاره وه‌ربگرێت، وه‌لامی ده‌ده‌نه‌وه که پاره‌مان له بانقدا نییه! پەیامنێرەکەمان پێی ڕاگەیاندین، هه‌ندێک که‌س چەکەکان دەبەنە هەولێر و لەوێ به داشکاندنی بڕێک له پاره‌ی چه‌که‌که بۆیان سەرف دەکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست