کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پەڕلەمانی کوردستان، خول دوای خول بایەخی کەمبۆتەوە لە زیهنیەتی سەرکردە باڵاکانی (ی ن ک و پ د ک) دا

Saturday, 24/08/2013, 12:00

1753 بینراوە





پەڕلەمان ئەو دەزگا نیشتیمانییە بوو کە میللەتان بۆ ڕزگار بوون لە جەبەروت و دەسڵاتی ڕەهاو بێ سنوری پادشاکان دایانهێنا، بۆ ئەوەی سنورێك دابنرێت بۆ دەسڵاتی تاکڕەوی سیستمی پادشایەتی و هە موو بڕیارو دەسڵاتەکانی حوکمڕانی کۆ نەبێتەوە لە ژێر دەستی چەند کەسێکی کەمدا ، لێرەوە گرنگی و بایەخی پەڕلەمان دەرکەوت کە ئەو دەزگا نیشتیمانییە بوو کە کۆتایی هێنا بەتاکڕەوی و دەسڵاتی نیمچە خودایی، لەسیستمی پەڕلەمانیدا گەل لە جیاتی تاك بڕیار بۆ خۆی دەدات ، لە ڕێگەی نوێنەرەکانییەوە ، جا ئەو نوێنەرایەتی کردنەش و سیستمی هەڵبژاردنی تاکی نوێنەر بۆ نمایندە کردنی گەل دە گۆڕێت لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە، هەندێ جار نوێنەر بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە لایەن گەلەوە هەڵدەبژێرێت کە پێیدەوترێت دەنگدانی ڕاستەوخۆ ، هەندێك جاریش بەشێوەی ناڕاستەوخۆ نوێنەرەکان هەڵدەبژێردرێن ، کە تیایدا هاوڵاتیان دەنگ دەدەن بە لیستە دروست کراوەکان و لیستەکانیش کاندیدەکان دەست نیشان دەکەن ، کە ئەمەی دووەمیان لە دیموکراسی ڕاستەقینەوە دورترە، بەڵام بە هەرحاڵ ، بونی نوێنەرانی گەل بە هەرشێوەیەك بێت لە جێگەیەکدا بۆ بڕیارگرتن لە سەر پرسەکانی گەل ، هەزار جار باشترە لەوەی کە تاکە مرۆڤێك بە تەنها بۆ کۆمەڵگەو میللەت و نیشتیمانێك بفکرێ و بڕیار بدات و چارە نوسی گەل دیاری بکات، چونکە ئەو بڕیارانەی لە پەڕلەماندا شێوە دەگرن و ئەو کانونانەی دەردەکرێن ڕەهەندێکی نیشتیمانی وەردەگرن ، لە بەر ئەوەی لەوێ پڕۆژەکان گەنگەشە دەکرێت و بە کۆمیتەی تایبەتمەند و پسپۆڕدا تێپەڕ دەبێت و خوێندنەوەی وردیان بۆ دەکرێت ، دواجار دەنگی بۆ دەدرێت و کانونی بۆ دەردەچوێنرێت و دەبێت بە فەرمانی فەرمی بۆ جێبەجێکردن ، هەڵبەتە ئەمەش و ئەم میکانیزم گرتنەش لە پەڕلەمانە ڕەسەن و ڕاستییەکاندا یە، نەك لە ناو پەڕلەمانە کارتۆنی و ڕوکەشییەکاندا ، کە تەنهاو تەنها میکیاژی ڕووی پیرو لۆچ بووی دەسڵاتە سەرتاسەرییەکانن، لە پەڕلەمانی زۆربەی زۆری وڵاتانی دیموکراتیدا بڕیارە چارەنوسسازو گرنگەکان ، وەك بڕیاری جەنگ و ئاشتی و ڕەوانەکردنی سەرباز بۆ دەرەوەو ، زۆر بابەتی تریش جگە لەوەی دەخرێتە ئەستۆی پەڕلەمانەوە ، بەڵکو بەمەرجیش دەگیرێت لە ناو گومبەزی پەڕلەماندا ئەو بڕیارانە کانونەکانیان لەکاتی دەنگداندا زۆرینەی ڕەهای دەنگەکان بهێنێت ، هەتا کۆ دەنگی لەسەر دروست ببێت ، چونکە ئەو بڕیارانە قورس و گرنگن دەبێت کۆدەنگی نیشتیمانی لە سەر هەبێت، هەڵبەتەی هەر بڕیارێك کە ڕەهەندی نیشتیمانی هەبێت و بەبێ زۆرینەی ڕەها و کۆ دەنگی نوێنەرەکان دەرباز بکرێت یاخود تێپەڕێنرێت خەڵکی پێبەندی نابن و بە مەرەکەبی سەر ڕوپەڕی کاغەز دەمێنێتەوە و ناتوانێت گۆڕانکاری لە ژیانی کۆمەڵگاو جڤاتدا بەدیبێنێت ، چونکە هەر بڕیارێك هەڵقوڵاو و زادەی خواست و ویستەکانی زۆرینەی میللەت نەبێت و بەرژەوەندییە باڵاکانی کۆمەڵانی خەڵک بەدینەهێنێت و گفتوگۆی تێرو تەسەلی لەسەر نەکرابێت و بەپێی ڕێکارە کانونی و نەریتە پەڕلەمانییە باوەکان دەنگی نەهێنابێت ، نەزۆك دەبێت و هیچ ئەرزشی نابێت و بە مردووی دێتە دنیاوە!

ئەوەی مەبەستی ئەم دەسپێکە درێژ دادڕەم بوو ، زەمینەسازییەك بوو بۆ ئاشنا بوون بە ڕۆڵ و ئەرکی پەڕلەمان و گرنگی پەڕلەمان هەتا بەم پێودانگە پەڕلەمانی کوردستان لە خولە یەك لەدوا یەکەکاندا هەڵسەنگێنین و بزانین تا چی ئەندازەیەك پەڕلەمانێکی دروست وتەواوە.

ئەم دەزگا نیشتیمانییە ڕوکەشە هەر لە بەرایەکانی دروستبوونیدا بە ناکامی لە دایك بوو! بە هۆی قبوڵنەکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی خولی یەکەمییەوە و هەزم نەکردنی دەرئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنەوە ، شێوازی ففتی بە ففتی داهێنراو هەردوو پارت ڕکابەری ئەو دەم و ئێستاش ، ینك و پدك هەر یەکەیان نیوەی کورسییەکانی ئەم دەزگایان گرت و پەڕلەمانیان ئیفلیج کرد، چونکە ئەم دوو پارتە ناکۆك بوون لە سەر وردو درشتی شتەکان ، لەگەڵ ئەوەشدا کورسییەکانیان وەك یەك بوو بۆیە تێپەڕاندنی کانون لە ئاوا هەلومەرجێکدا ئاستەم و ناهەموار دەبێت بێگومان، هەروەها ئەم دەزگایە بە هۆی ففتی ففتی یەوە بواری بۆ بەشداری ڕەنگ و دەنگەکانی دیکە نەهێشتەوەو لە یەکەم خولدا ڕەچاوی کەمینەکانی تیادا نەکرا، جگە لەوەش ینک و پدک بە شێوەیەکی بەربڵاو کەسانی حزبییان بردە ناو هۆڵی پەڕلەمانەوەو کردنیان بە ئەندام پەڕلەمان بەبێ ڕەچاو کردنی پێوەرەکانی پسپۆری و شارەزایی تایبەتمەند کە پێویستییەکی ناچاری کۆمیتەکانی پەڕلەمانە، لە جیاتی ئەوە پەڕلەمانیان ئاخنی بە کەسانی سەربازی و خوێندەواری بڕوانامە نزم کە نەیانتوانی لە ئاست کۆمیتەکانی پەڕلەماندا بن، لەوەش خراپتر ئەم پەڕلەمانە لە هەمان ئەو باڵاخانەیەدا نیشتەجێ کرا کە ڕژێمی بەئسی پێشوو بۆ ئەنجوومەنی کانون دانان و جێبەجێکردنی کارتۆنی دروست کردبوو کە لە ئەنجامی پەیماننامەی ١١/٣/١٩٧٠ هاتبۆ گۆڕێ، کە ئەنجومەنێکی پوچ و بۆش بوو لە بەهاو ناوەڕۆك و ئەندامەکانی ئەو کوردە بەکرێگرتانە بوون کە پشتیان لە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەیان کردبوو وە پاڵیان دابوو بە پشتی دوژمنانی کوردەوە، بۆیە لە لای خەڵکانێك ئەو باڵەخانەیە هێشتاش هەر کرێتەو بۆ ئەوە ناشێت بکرێت بە جێگای بڕیاردانی گەل و نەتەوە و نیشتیمان ، جگە لەوەش پەڕلەمان بڕیار بوو چوار ساڵ جارێك نوێ ببێتەوە بەڵام دیمان بە هۆی جەنگی نەگریسی ناوخۆوە ماوەی خولی یەکەمی ئەم پەڕلەمانە درێژ کرایەوە بۆ نزیکەی ١٣ ساڵ ، وەك پێشتریش باسمان کرد زۆر بەی ئەندامەکانی یەکەم خولی ئەم پەڕلەمانە خەڵکانی سەربازی بوون یان ئەو کەسانەبوون کە پاشخانێکی سەربازییان هەبوو ، وە لە بەر ئەوەی میکایزمی پێکهێنانی فراکسیۆنەکانی خراپ بوو وە تەنها دوو فراکسیۆن بوو(زەرد و سەوز) دەنگ و ڕەنگی کەی تیا نەبوو ، هەر بۆیە نەیتوانی پێش بە هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆیی بگرێت و دواجاریش ئەو جەنگە بوو بە هۆی ئیفلیج کردنی پەڕلەمانەکەو بۆ دواوە هێنانی خەباتی پەڕلەمانی و پشتگوێ خستنی ئەم دەزگا نیشتیمانییەو فەرامۆش بوونی کە بنچینەی دەوڵەتی دیموکراتییە، هەر ئەمەش وایکرد ئیدی لە جێگەی ئەم دەزگایە بیرۆی ڕامیاری پارتە دەست ڕۆشتووەکان بڕیار و ڕێنمایی بۆ بەڕێوە بردنی ژیانی سیاسی و ئابووری وکۆمەڵایەتی کوردستانییەکان دەر بکەن ، هەڵبەت ئەو بڕیارو شتانەش هەموویان لە گۆشە نیگایەکی تەسکی حزبییەوە دەر دەکران و بە هیچ جۆرێك وەڵامگۆی ویستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان نەبوون ، هەر بۆیە دەسڵات لەم هەرێمە دابەش بوو بەسەردوو زۆندا کە ماڵی کوردو دیدی کوردو ئیرادەی سیاسی و نەتەوەیی کوردی پەرت کردو خەباتی دیموکراتیزە کردنی ئەزموونەکەمانی بۆ دواوە گەڕاندەوە، ئەم ناکام کردنەی پەڕلەمان و ئەم جێگە گرتنەوەی لە لایەن پەلەتیك بیرۆی پارتەکانەوە دۆخێکی وەهای لە زیهنیەتی سەرکردەی پارتەکاندا دروست کرد کە پەڕلەمان ئەو دەزگا گرنگ و باڵایەی وڵات نییە کە شیاوی ئەوان بێت ! هەر بۆیە دەبینیت لە دوای ئاشتبوونەوەی ینک و پدك و پێکهێنانی خولی دووەمی پەڕلەمان هەردوو حزب بەپێچەوانەی خولی یەکەمەوە کە هەردوو لایان ئەندام مەکتەب سیاسی و سەرکردە باڵاکانیان کردبوو بە پەڕلەمانتار، ئەمجارەیان وایان نەکرد، بەڵکو پەڕلەمانیان لە کوڕو کچی ئەوان و خزم و نزیکەکانی ئەندام مەکتەب سیاسییەکان و مناڵی شەهیدە سەرکردەکانی هەردوو لایان و هەندێك کادری ناوەندی مەکتەبە جیاجیاکانی هەردوو پارتەکە پێکهێنا، بەڵام حکومەتیان پێکهێنا لە کادرانی باڵای حزب و کەسە دیارەکان ، هەمووشمان دەزانین پەڕلەمان دەزگایەکی باڵا ترە لە کابینەی حکومەت، باشە ئەگەر دەزگایەکی باڵا بێت چۆن دەشێت کەسانی یەکەمی پارتەکان خۆیانی لێ ببوێرن و کەسانی خوار خۆیانیان بۆ دەستنیشان بکەن ؟ بە بڕوای من ئەمە یەکەم پاشگەز بوونەوەی سەرکردایەتی ئەم دوو پارتە بوو لە و بەڵێنەی کە دابوویان پێشتر کە شێوازی حکومڕانی کوردستان پەڕلەمانی دەبێت، ئاخر چۆن ڕێی تێدەچێت و چی عەقڵێك باوەڕ دەکات بەوەی کە لە سیستمێکی میلیتانی ڕێکخراو بە لۆژیکی شۆڕشگێڕی و بارگاوی بە بیری خێڵەکیدا کادرێکی ناوەندی پارتێك با ئەندامی پەڕلەمانێکی کارتۆنیش بێت بتوانێت ئەو ئەندام مەکتەب سیاسییە وەزیرە بانگهێشت بکات بۆ لێپرسینەوە کە خۆی ئەوی کردووە بە ئەندام پەڕلەمان ، یان چۆن دەتوانێت پرسیارێکی بێزارکەری لێ بکات لە پرسێکی وەك گەندە ڵکاریدا ، بە بڕوای من هەر ئەم خولی دووەمە، شەرعییەتی پەڕلەمانی تا ئەندازەیەکی زۆر خستە ژێر نیشانەی پرسێکی گەورەوە، هەر بۆیەش بوو دیتمان لەم خولەدا پاشگەز بوونەوەی گەورە لە بەڵێنەکانی سەرکردایەتی کورد سەبارەت بە شێوازی بەڕێوە بردنی وڵات و دابەش کردنی دەسڵاتەکان و سنوری لێپرسراوێتییەکان بەدیکران ، وەك پشتگوێ خستنی پرۆژە یاسا گرنگ و ستراتیژییەکان کە کۆمەڵگە ڕێکدەخات و دەیکات بە کۆمەڵگەیەکی دامەزراوەیی و

دیمۆکراس و پێشکەتوو کە زەمینەی گەندەڵی و ڕۆتین تیایدا بنە بڕ دەبێت ، وە لە جیاتی ئەوە هەستان بە دەرکردنی پڕۆژە یاسای کەم ئەرزش و ناوەندی و خوار ناوەندیش کە هەتا ئێستاش لە زۆرێك لە وڵاتانی مۆدێرنی دنیادا کە مێژوویەکی ٥٠٠ ساڵەی پەڕلەمانییان هەیە و لێبوونەتەوە لە دەرچواندنی یاسا گرنگەکان ئەم جۆرە یاسایانەیان بە پێویست نەزانیوە ، نموونە ی ئەمەش یاسای جگەرە نەکێشانە لە جێگە گشتییەکاندا، کە دڵنیام لە ناو هۆڵی پەڕلەمان و باڵەخانەی پەڕلەماندا ئێستاش دەکێشرێت! جگە لەمەش لەم خولەی پەڕلەماندا پڕۆژەی ڕەشنوسی دەستورێکی کاڵ و کرچ دەنگی پێدرا کە تیایدا هیچ گرنگی و قورسایی و بایەخێکی بۆ دەزگایەکی وەك پەڕلەمان نەهێشتووەتەوەو هەموو دەسڵاتەکانی بەخشیوەتە دەسڵاتی سەرۆکایەتی هەرێم ، کە ئەمەش نیشانەی دووەمی باوەڕ نەمانی سەرۆکایەتی ئەم دوو پارتە بوو بە سەروەری و سەرداری پەڕلەمان،بۆیە ئەم پەڕلەمانە و کارکردنی بەم ئاراستەیەو نەخوێندنەوەی لەئاست پرسە ستراتیژیەکانی وەك پرسی ئاشتی وجەنگدا بەم ڕادەیەی ئێستا، جگە لە دەزگایەکی ڕووکەشی پوچ لە کرۆک و ناوەڕۆک چی دیکە نییەو بگرە تەنها بارێکی قورس وگرانە بەسەر دارایی گشتی وڵاتەوە،چونکە ناتوانێت هەستێت بە ئەرکەکانی خۆی ، نە دەتوانێ یاسای پێویست دەر بکات ، نە دەتوانێت لێپێچینەوە بکات و ڕێگری لە بە فیڕۆدانی داهاتی گشتی بگرێت و دادپەروەری لە دابەش کردنی خەرجی گشتیدا بە سەر ناوچەکاندا بەدیبێنێت ، نە دەتوانێ متمانە بسەنێتەوە لە هیچ لێپرسراوێك ،وە لە جیاتی هەستان بە ئەرکە سەرەکییەکانی خۆی خویداوەتە هەندێك ئەرکی لاوەکی و کات تێدەپەڕێنێت و هەموو خولێکیش ١١٠ پەڕلەمانتاری خانەنشینکراومان بۆ سەربار دەکات و دەیکات بە گرانییەك بە سەر بودجەی کوردستانەوە، کە خۆی لە بنچینەدا بەهۆی خراپ هەڵسوڕاندنی داهات و خەرجی وڵاتەوە گیرۆدەی کورتهێنان و کەمبڕستییەکی گەورەیە، کە ئەوەش یەکێکی ترە لە بێدەربەستی و خەمساردیەکانی سەرۆکی کابینە یەک لە دوا یەکەکانی هەرێمی باشووری کوردستان ، باشە ئەگەر هەر خولێکی پەڕلەمان ١١٠ پەڕلەمانتار سەربار بکاتە سەر سفرەی گەل بە لە سەداهەشتای مووچەو دەرماڵەو ئیمتیازەکانیانەوە پاش حەوت خولی دیکە ، واتە دوای ٢٨ ساڵی تر ١١٠٠ پەڕلەمانتاری خانەنشینکراومان دەبێت ، خۆ ئەگەر حکومەتێکی بیرۆکراتی دیموکراتی بچوککراوەی ئەلەکترۆنیمان بۆ دروست ببوایە دەمانتوانی بەو ١١٠٠ کەسە هەموو وەزارەتە خزمەتگوزاریەکانی پێ بەڕێوە ببەین .

ئایا دەبێت تا کەی بوون و نە بوونی ئەم دەزگایە وەك یەك سەیر نەکرێت ؟ پەڕلەمانێك توانای چاودێری و متمانە لێسەندنەوەی نەبێت، پرسی پێنەکرێت و بێئاگاداری ئەو نەفیری جەنگ لێبدرێت و ئاشتی و دانوسان ڕێکبخرێت ، پەڕلەمانێك ئاگاداری داهات و سامانی وڵات و شێوازی خەرجکردنی نەبێت، تەنها دروستکراو بێت وەك ماسکێك بۆ شاردنەوەی ڕووی پادشاکانی وڵات ، بۆ ئەوەی وا بزانرێت کە دەسڵاتداری لێرە شێوازی پەڕلەمانییە ،ئیدی بۆ دەبێت ئەویش وەك ناوەندێکی گەندەڵی سەیر نەکرێت و بە پیرۆزو گرنگ بزانرێت ؟؟؟

بۆیە دەبێت چیدی دوای خولی سێیەم و تێگەشتن لە ئیرادەی سیاسی ئەم دوو پارتە ئەگەر جارێکی دیکە و لە خولی چوارەمدا بەرهەڵستکارەکان بە هۆی نەهێنانی دەنگی پێویستەوە نەیانتوانی کابینە پێکبهێنن و زانییان کە دەسڵات بە هەمان میتۆدی جارانی پێشوو مامەڵە لە گەڵ ئەم دەزگایەدا دەکات ،پێویستە بایکۆتی پەڕلەمان بکەن و نەچنە ناوی؟! چونکە ئەگەر وا نەکەن ئەوانیش بەشدار دەبن لە خۆڵ کردنە چاوی گەل و بە فیڕۆدانی داهات و سامانی گشتی و شاردنەوەی ڕووی پشت ماسکی دەسڵاتی ئۆلیگارشی کوردیدا، کە هیچ گرنگی و بایەخێك بۆ پەڕلەمان دانانێت ، تەنها دروستی کردووە بۆ شاردنەوەی دەسڵاتی خودایی خۆیی کۆیلە کردنی گەل.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)