کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زیندانە نهێنیەکان

Tuesday, 28/12/2010, 12:00


یەکێک لەو شتانەی کەسەرلەبەری پڕووپاگەندەی جلالی ومەلاییەکان بەدرۆبخاتەوە لەمەڕ بوونی دیموکراسی و ئازادی بوونی زیندانە نهێنیەکانی حیزبە لەهەرێمەکەمان بەشێوەیەک کەلەسەردەمی حیزبی بەعسیشدا وێنەی نەبووە،کەهەموو ئەم زیندانانەش راستەوخۆ لەلایەن بەناوسەرۆکی عێراق جلال تاڵەبانی وبەناو سەرۆکی هەرێم مسعود سەرپەرشتی ئەکرێن،ئەم زیندانانەش لەڕۆژگاری ئەمڕۆماندا بۆتە جێگەی خەڵکانی دژ بە هەژموونی دەسەڵاتی پاوانکاری هەردوو بنەماڵە ،دەنا لە سایەی سەروەری یاسادا کەئیدعای بۆ دەکەن چ پێویستیەکتان بەبوونی ئەم زیندانانەهەیە.‌زانیاری پێشمەرگە چ پێویستیەکی بەزیندانێکی گەورەو گران هەیە،دەزگای دژەتیرۆری لاهور کەکەس نازانێ شەرعیەتی یاسایی بۆکارەکانیان لەکوێوە هێناوە زیندانی بۆچیە،ئەوەندە دەزگای دژەتیرۆرمان هەیە سەریان لەخۆشیان تێکداوە، زانیاری پێشمەرگە بەشی دژەتیرۆری هەیە ،ئاسایشی گشتی بەشی دژەتیرۆری هەیە،ئیستخباراتی سەربازی لەسلێمانی بەشی دژەتیرۆری هەیە،دەزگای زانیاری بەشی دژەتیرۆری هەیە،هەرئەوەندە ماوە وەزارەتێک بەو ناوە بکەنەوە،کار کردنی سەرانی هەردوو بنەماڵە بەهەمان ڕیتمی حیزبی بەعس وای کردووە خەریکە سەراپای کۆمەڵگە دەکەنە جاسوس بەسەر یەکەوە،کاری سیخوری کردن هەموودەزگا حیزبی و حکومیەکانی گرتۆتەوە بەشیوەیەک دانانی خەڵکی لەپۆستە حکومیەکاندا دەبێت ڕەزامەندی دەزگاسیخووڕیەکانیانی لەسەر بێت.بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی وەک دەزگایەکی حکوومی بەناویاسایی چۆن لەژێر فەرمانی دەزگایەکی حیزبی وەک زانیاری دایە کەئەمیش بەهەمان شێوە فەرمان لەلاهور وەردەگرێ بەچ یاسایەک ئاسایش زیندانی بۆ لێکۆڵینەوەو تەسفیە کردنیان ڕەوانەی زیندانی دەزگای زانیاری ئەکات .یاندەزگایەکی حیزبی وەک دەزگای زانیاری بەفرمانی کێ و بەچ یاسایەک زیندانی تایبەتی و نهێنی هەیە گەر باوەڕێش ناکەن وەرن بەچاوی خۆتان شوێنی زیندانی دەزگا ببینن کەئێستا لەلایەن جمال ناوێک سەرپەرشتی دەکرێت کەپێشتر لەدەزگاوە ڕەوانەی ئاسایشی فڕۆکەخانەکراو دوابەدوای ئاشکرابوونی دزیەگەورەکەیان کەلەگەڵ کامەران و کەمالدا شەریک بوون لەبری سزادان کرایە سەرپەرشتیاری ئەم زیندانە،لەگەڵ ئەوەی دڵنیام بەئاشکراکردنی شوێنی ئەم زیندانە دەست بەجێ شوێنەکە ئەگوازنەوە.ناوی ئەم شوێنە بە بنکەی مەسبەحەکە ناسراوە بارەگایەکی بچووکە و کاتی خۆی عمر فتاح بۆ بەسەر بردنی کات مەسبەحێکی تیا دروست کرد هەر بەو ناوەش ناسراوە



گوندی قەلاجوالانی کۆن
ڕێگەی پیری شەوکێڵ ..........................................بنکەی مەسبەحەکە
دەزگای زانیاری
سەیتەرەی تەگەران ..............................سکرتاریەتی جلال

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە