کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بوەستە؟؟؟ مەلا بەختیار ... تەنها كاری خۆت بكە ....

Sunday, 11/08/2013, 12:00

2171 بینراوە




لە نێوان مەلا بەختیارو ئیسلامیەكاندا هیچ جیاوازییەك نیە ....تەنها ئەوەندە نەبێت ئیسلامیەكان ئایین وەك ئەوەی كە هەیە بەكارناهێنن...وەك ئەوەی كە دەیانەوێت بەكاری دەهێنن ... مەلا بختیاریش فەلسەفەو كۆمەڵناسی وەك ئەوەی كەهەیە بەكارناهێنێت وەك ئەوەی كە دەیەوێت بەكاری دەهێنێت ...بەختیار وەك سیاسیەك مژدە بە گەلێك دەدات كە پشووی جەژنم قۆستەوە تابتوانین لەگەڵ بیرمەندانی فەرەنسی (فیلیب كوركوف ،فریدریك لوبارون ،نیفون لوبوت ، فیلیب باتای ، ناتالی لیدی ،فابریس بلنش،دومینیك بارجو) ئاشنایەتی بكەم . هەروەها ئاماژە بەوە دەكات كەبیرمەندان (ئالان تورین و ریجیس دوبری) بێنە كوردستان فیستڤاڵی ئاییندە كە فیستڤاڵی حەڤدەیەمینی گەلاویژ..دەوڵەمەند بكەن بە فیستڤاڵَی بیرو فەلسەفەی فەڕەنسی ...........لەگەڵ ئەمانەدا هەندێ‌ ستایشكەر دەركەوتن ...بەختیار وەك ئەرستۆ كراتیەكی كۆنی گریگ دەشوبهینن ...كە خۆشەویستی بۆ فەلسەفە هەیە ....
ئەم موزایەدەی بەختیاری سیاسیی لەسەر فەلسەفەو كۆمەڵناسی بە ئێمەی دەفرۆشێت ...زۆر تراژدیایە ..لەوە تراژیدیاترە كە ئیسلامییەكان بە هۆی ئایینەوە مامەڵەی لەگەڵ ئێمەدا پێ‌ دەكەن ، لە هرزو بیری ساسی دا بەردەوام هێزی بەژەوەند خوازی بونی هەیە ..چ تراژدیاكە بۆ گەلێك لە رۆژ هەڵاتی ناوەراست بێت و لە كوردستان بە تایبەت سیاسیەك دەرهاویشتەی فەلسەفەو كۆمەڵناسی بكات ...بۆیە دەلێم بەختیار كوردستانەكەی خۆت جەزنت بكردایە ...ئەو داهاتەی كە بۆ یەك مانگ و سەفەرەكەت خەرجتكردووە ...دەیان كوڕو كچی گەنجی كۆمەلناست سەرفكرادایە ....ئەوان دەیان توانی ببنە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرو دوكتۆرا لەو زانستەی كە تۆ خۆشت دەوێت فەلسەفەو كۆمەڵناسی ...ئەوان دەیان توانی ئالان تۆرین بێننە كوردستان بۆ گفتوگۆی زانستی .....ئەوكات تۆش كاری سیاسی خۆت دەكرد .. تۆ تەنها كاری سیاسی خۆت بكە ...فەلسەفاندن لە سیاسەتی خۆت بكە ...ئەوەی ئێستا دەیكەیت ئاشنا بوون بیرمەندان و فەیلەسوفان بۆ موزایەدەی گەلێك كاری تۆ نیە ....كاری كۆمەڵناسەكانە بۆ بەرژەوەندی گەلێك ئەم كارە بكەن .

دارا انور زۆراب(كۆمەڵناس)


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)