کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆچی دکتۆر کەمال میراودەلی نەبوو بەسەرۆکی هەرێم

Friday, 12/04/2013, 12:00






لەکوردستانی باشوور جگە لە هەڵپەیەکی لەپڕو تەقینەوەیەکی چاوەڕواننەکرا وبەشێوەیەکی خۆڕسك و ڕادیکالانە کە دواتر خۆی لەجۆرێك خەباتی چەکدارانە ببینێتەوە، تاکە هەڵبژاردەیە بۆ گۆڕینی ئەم سیستمە گەندەڵ و پیسخۆرە. جگە لەڕاپەڕین و پەلاماردانی دەزگا سەرکووتکەرەکانی جەلال و مەسعود، هیچ کام لە ناڕەزایی دەربڕین،خۆپیشاندان و دواتر هەوڵدان بۆ گۆڕینی ئەم دەسەڵاتە لەڕێگای هەڵبژاردنەوە، وەك لاقەکردنی خود وایە. ئەم دەسەڵاتە هیچ جۆرە بوارێکی بۆ گۆڕانکاری نەهێشتۆتەوەو نەچۆتە قاڵبی هیج جۆرە لەچاکسازی و ڕێفۆرمێکەوە.
گوزارشتی کەسێکی عەشایرم بەرگوێ کەوت کەووتی ئەم کوردستانە جگە لەبنەماڵەی بارزانی کەسی تر ناتوانێ بیبات بەڕێوە..دیارە ئەم ڕستەیە لای من و تۆو هەریەکەمان شتێکی سەیرە، کەگوایە بۆ ئەبێ بنەماڵەی بارزانی ئەوەندە کردە،بەتوانا،بەپیلان،زیرەك و بلیمەت بن تا کەسی تر نەتوانێ ئەو پۆستە بگرێتە دەست و کوردستان بەڕێوەبەرێ؟؟ ئەو کەسە پێی وابوو کە گەر دکتۆر کەمال ببوایە بەسەرۆکی هەرێم ئەوا بێ شك، ڕازی نەئەبوو کەوا :
١- تورکیا و ئێران بەئارەزووی خۆیان سنووری کوردستان ببەزێنن و گوندەکانمان وێران بکەن . ئەو بەهیچ جۆری ڕەزامەندی نیشان نەئەدا لەوەی تورکیا چەندین بنەکەی سەربازی و بارەگای نهێنێ و تۆڕی سیخوڕی لەکوردستاندا بکەنەوە.
٢- کەمال میراودەلی هەرگیز ڕازی نەئەبوو بەوەی یەك تنۆك لەنەوتی کوردستان ئاوا بەوشێوەیە هەراج بکرێ و هەرزان فرۆش بکرێ . ئەو داوای ئەو پەڕی ڕۆشنڕەوی ئەکرد لە گرێبەستە نەوتیەکانداو ئەبوو بزانرایە داهات و چۆنێتی سەرفکردنیشی چۆنە.
٣- هەر چۆنێ بوایە ڕێگای نەئەدا تەنها بە کۆمپانیا تورکیەکان کەبە ئارەزووی خۆیان ئەوەی ئەیانەوێ لە مادەی خراپ و خوار کواڵتی و ئیکسپایەر هەناردەی کوردستان بکرێ و دواتر هاوڵاتی سادە زەرەر مەندبن.
٤- هەرگیز ڕێگەی نەئەدا کەزمانی کوردی ستاندەرمان نەبێت و بەو شێوەیەش کەوا ئەوڕۆکە زمان و کەلتوری کوردی پەراوێز خراوەو تووشی چەندین قەیرانیان کردۆتەوە.
٥- خۆ لەئاستی هێزە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان، ئەوا پیلانێکی وای ئەبوو کە جگە لە میدیای ئەهلی و حزبی، میدیای نیشتمانیش هەبوایە. بەهەمان پێوەر ، بۆ دادگا و هێزی پێشمەرگەو ئیدارەکانی حکومەت.
٦- ڕێکخستنی هەموو ئەو یاسا و ڕێسایانەی کەپەیوەستن بەئازادی ڕادەڕبڕین و ئازادی تاك، بۆ نمونە یاسای خۆپیشاندان و مۆڵەتی یاسایی. بەشێوەیەك کە هاوڵاتی هەرکاتێ پێوستی پێبوبێ، بیتوانیایە بێتە سەر شەقامەکان و بەوپەڕی ئازادیەوە داواکانی خۆی دەربخستایە.
٧- ڕزگارکردنی هێزی پێشمەرگەی حزب بۆ هێزێکی کوردی نیشتمانی کەئەرکی پاراستنی گەل و سنوورەکانی بێت. کاتێ ئەم هێزانە وا پەروەردە نەکرێن ئەوا دڵسۆزیان بۆ نیشتمان نابێ.
٨- ڕەنگە لەهەمووی گرنگتر، ژیانەوەی ژێر خانی ئابووری داتەپەیوی کوردستان کە سەرەنجام ئەبێتە هۆی ئەوەی کە کوردستان پشت بەتوانای خۆی ببەستێت و هەوڵ بدا ئەوەی لەخۆی زیادە هاوردەی بکا. ئەم جۆرە لەپیلانە ئابووریە ئەبێتە هۆی گەشەسەندنی ئابووری و کۆڵەیەکی سەرەکی بۆ زیاتر ڕاگرتنی سیستمی سیاسی و نەترسان لەوەی کەئەم ئەزموونە لەبار بچێ و هەنگاوێکی گەورەتر ئەبوو بۆ زووتر ناساندنی هەرێم وەك دەوڵەوت لەو خەونەی تاڵەبانیش ڕزگارمان ئەبوو.
٩- ئەو خاڵانەی سەرەوە هاندەرێك ئەبوون بۆ ئەوەی چی زووە کوردستان و کۆمەڵگاکەی لە هۆز وتیرەو حوکمی عەشایرەوە بگۆڕدرێ بۆ دەوڵەتی یاسا و سەروەری.
کەواتە گەر دکتۆر کەمال ئەو پۆستەی کەڕەوای خۆی بوو پێبدرایە، ئەوا هەرگیز نە ئێران، نەتورکیا و نە کۆمپانیا نەوتەکانی نەرویژ و ئەمریکاو تورکی پێی ڕازی نەئەبوون لەمپەریان بۆ دروست بکرێ.. جا بۆیە بۆ ئەوان گەلێ ئاسانترە کە کەسێکی ئەڵقە لەگوێ، نۆکەرێکی بیگانە و موو نەرمی وەك مەسعود ببێتە سەرۆکی هەرێم،، بونی مەسعود نە لەزیرەکی و بلیمەتی، وەیان ئازایەتی و جوامێری وەیان کوردایەتی و نیشتمان پەروەری بوو . بەڵکە و بەداخەوە بۆ ئەوە ئەگەڕێتە کە ئێشتا میلەتی کورد هەندێ شتی مەزن هەن کە ڕەچاویان نەکردوەو ئێشتا ئەو قۆناغەی نەبڕیوە کە پێوستە لەمێژ بوو بیبڕیایە. مەسعود دەریایەك لە سیخوڕی و جاشایەتی. ئۆقیانووسێك لە تاوان و تیررۆری کورد، گەردوونێك لەناپاکی و پیسخۆری هەرگیز ئەو کەسە نیە کە بتوانێ خێزانیك بەڕێوە بەرێ و نەوەك گەل و نەتەوەو نیشتمانێك.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە