کوردستانپۆست بۆ یهکهمینجار: هێزی ئاسایشی یهکێتیی له سلێمانییهوه بۆ ههولێر چوون و له ههولێر هاریکاری پارتیی کردووه
Saturday, 09/04/2011, 12:00
سەرچاوەیەک لەئاسایشی گشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بەکوردستانپۆستی راگەیاند کە دوای گەشەکردن و بڵاو کردنەوەی خۆپیشاندانەکانی کوردستان، بەتەواویی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی گرتبۆوە ترسیان لێنیشتبوو، بهتایبهتیی لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە هەولێر، چونکە هەموو هاوکێشە سیاسیەکانی دەگۆڕی ولە چرکەساتی کۆتایی دەسەلاتیانی نزیک دەکردنەوە
سەرچاوەکە لەدڕێژەی ووتەکانی وتی دوای ئەوەی بریار درا لە 25-02 هەولێریش خۆپیشاندان بکرێت ترس و دلەراوکێ پارتی و یەکێتی بەتەواوی داگرت بەرادەیەک لەزۆرینەی بارەگا و ڕێکخراوەکانیان لەترسی خۆپیشاندەران بەشێکی چۆل کردبوو
هەر بۆیە یەکێتی بەپەلە 90 کارمەندی ئاسایشی سلێمانی بۆ شاری هەولێر نارد تا هاریکاربن لە ڕیگرتنی خۆپیشاندان لەهەولێر ، چونکە بەدەست پێکردنی خۆپیشاندان لەهەولێر پارتی و یەکێتی بەتایبەتی بالی گشتی تالەبانی چارەنوسیان بەرەو مەترسیدارترین قۆناخ دەرۆی
کوردستانپۆست پرسیاری ئەوەی لەسەرچاوەکە کرد ئەی چۆن ڕیگای تێدەچیت کەیەکێتی خۆی لەگەورەترین تەنگەژەی ئەمنی لەدەڤەری سەوز دەژی کەچی ئا لەوکاتەدا ئەو هەموو کارمەندەی ئاسایشی سلێمانی بۆ هەولێر نارد
لەوەلامدا وتی ئێوە نازانن پارتی چ ترسێکی لە رۆژی 24 و25 -02 لەخۆپیشاندانی خەلکی هەولێر داگرتبوو، چونکە ئێمە دەزانین لە هەولێر چ تاوانێک بەرامبەریان کراوە، خهڵکی ههولێر ههرچهنده بێدهنگن بهڵام له ناخهوه دهکوڵێن، بۆیە بەشێک لەبەرپرسان خۆیان ئامادهکردبوو بۆ هەڵاتن. یەکێتیش هەستی بەوە کردبوو ئەگەر خۆپیشاندان بپەرێتەوە بۆ هەولێر ئەوە دەسەلاتی ئەویش وەک پارتی بەرەو کۆتایی دەروات ، بۆیە هەردولا خۆیان لەهەولێر کۆکردەوەو بەهەموو شیوەیەک هاریکاری یەک بوون لەپیشگرتنی خۆپیشاندان لەهەولێر، بزووتنهوهی گۆڕان و یهکگرتوو، کۆمهڵه لەهەولیر گەورەترین جانسی روخان یان گۆڕینی هاوکێشەی بەدەست دەهێنا ئەگەر خۆپیشاندانەکەیان بەهەر نرخێک بایە و بکردایە. هەر لێرەوە پێتان رادەگەیەنم هەرچی تاوان لەهەولێر روویداوە ، لەتۆقاندنی خەلک و گرتن و ئەشکەنجەدان ... یەکێتیش وەک پارتی هاریکار بووە
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد هاتنی ئەوکارمەندانەی ئاسایشی یەکێتی بۆهەولیڕ بەنهێنیەکی زۆر بەڕیوە چوو ، کەماوەی 37 ڕ ۆژ ئەو کارمەندانە هاریکاری دەزگای پاراستن و دەزگا سەرکەوتکەرەکانی پارتیان کردوە لەئازاردانی خەلکی تێكٶشەری هەولێر. چەند ڕۆژێکە ئەو هێزە ی یەکێتی بەرەو سلێمانی گەراوەتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست