هاوپه‌یمانی كوردستانی پشتیوانی له لیستی یه‌كگرتوو نه‌کرد بۆ زیادكردنی كورسیه‌كانی كورد
Tuesday, 24/11/2009, 12:00
به‌غدا
پاش ڤیتۆكردنی یاسای هه‌لبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن تاریق هاشمی، جارێكی تر له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به 137 ده‌نگ له كۆی ده‌نگی 155 په‌رله‌مانتار یاساكه په‌سه‌ند كرایه‌وه، هه‌رچه‌نده لیستی یه‌كگرتووش داكۆكی زۆری كرد له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كورسیه ماوه‌كان به‌پێی بنه‌مای زۆرترین ماوه (باقی الاقوی) و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی لیستی یه‌كگرتوو ده‌نگیاندا بۆدا ئه‌م پێشنیاره كاریشیانكرد ده‌نگی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بۆ ئه‌م پیشنیاره كۆبكه‌نه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م داوایه له به‌رژه‌وه‌ندی بالاَی گه‌لی كورده‌و له ڕێی په‌سه‌ند كردنی ئه‌و بڕگه‌یه‌وه ده‌كرا كورد چه‌ند كورسیه‌كی زیاتری به ده‌ست بهێنایه له په‌رله‌مانی داهاتوودا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمان بوو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئاماده‌نه‌بوو به‌رگری له‌م داوایه بكات زیاتر له‌مه‌ش لیستی هاوپه‌یمانی ده‌نگی بهپێشنیارهكه نه‌دا جگه له چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی زۆر كه‌م نه‌بێت، هه‌ربۆیه ئه‌م بڕگه‌یه وه‌ك خۆی مایه‌وه ئه‌ویش به‌دابه‌شكردنی كورسیه ماوه‌كان به‌سه‌ر لیسته براوه‌كاندا ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نابێت له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و به‌غدا هه‌ربۆیه كورد له ئایینده‌دا ئاسته‌مه له سه‌ڵاحه‌دین و به‌غدا هیچ كورسیه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت و به‌مه‌ش چه‌ند كورسیه‌ك له په‌رله‌مانی داهاتوو له‌ده‌ست ده‌دات.
به‌ڵام له یاسه‌كه‌دا چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ئه‌نجامدرا له‌وانه زیاد كردنی چه‌ند كورسی بۆ هه‌رسێ پارێزگای كوردستان (هه‌ولێر، دهۆك ،سلێمانی) و زیادكردنی پارێزگاكانی دیكه‌ش به‌ڕێژه‌ی 2,8 دانیشتوان بێت له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رژمێری كۆبوونی خۆراك له‌ساڵی 2005و كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسیه‌كانی شاری موسل، عێراقییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ده‌نگ ده‌ده‌نه پاڵێوراوی پارێزگاكانی خۆیان، كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نگ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌ك بازنه‌یی.
هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانیش ڕایانگه‌یاند كه پێناچێت تاریق هاشمی واژوو له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه بكات و زۆر نزیكه جارێكی ڤیتۆی یاساكه بكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك لیست و لایه‌ن پێیان وایه ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كراون ئه‌و خاڵانه نین كه هاشیمی داوایكردووه، هه‌ربۆیه هه‌ریه‌ك له لیستی عیراقیه‌و ته‌وافوق و حیوار كه به‌زۆری له پێكهاته‌ی سوننه‌كانن بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئوسامه نوجه‌یفی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پێی وابوو كه ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌وشێوه‌یه‌ی ڕوویدا ناحه‌قی بوو هه‌روه‌ك به كارێكی نایاسایشی وهسفكردو پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و بڕگانه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر درا رازی نابن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست