کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پلانێکی تری ده‌زگای به‌دناوی پاراستن

Friday, 28/05/2010, 12:00



وه‌ك له‌سایتی ڕووداوی سه‌ر به‌پارستن بڵاو کرایه‌وه‌، گوایه‌ کاکه‌ سه‌رده‌شت ته‌نها به‌یه‌ك فیشه‌ك کوژراوه‌و ئاسه‌واری ئه‌شکه‌نجه‌و لێدان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌بینراوه‌. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا و له‌چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه‌، وا ده‌رکه‌وتوه‌ که ‌کاکه‌ سه‌رده‌شت دوو فیشه‌ك به‌زاریه‌وه‌ نراوه‌و چه‌ندین ئاسه‌واری لێدان له‌سه‌ر ته‌رمه‌که‌ی بینراوه‌.

ئالێره‌وه‌ پیلانی به‌دناوی ده‌زگای پاراستنی بنه‌ماڵه‌ ده‌رئه‌که‌وێت ، له‌وه‌ی به‌نیازه‌ ، وه‌یان ڕاستر بڵێین که‌له‌وانه‌یه‌ ته‌رمی پیرۆزی کاکه‌ سه‌رده‌شتیان له‌گۆڕه‌که‌ی ده‌رهێنابێت و ته‌رمی گه‌نجێکی هاوشێوه‌ی ئه‌ویان له‌جێگایدا شاردبێته‌وه‌. به‌شێوه‌یه‌ك که‌له‌گه‌ڵ درۆکانیان بگونجێ. ئه‌وه‌ی پارتی بناسێ ئه‌زانێ که‌وا چه‌ند دڕنده‌ن دژی کورد. بۆیه‌ ئه‌و سینارێۆیه‌یان هۆنیوه‌ته‌وه‌ تا بتوانن شێوازی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش بشێوێنن و دواتر وه‌ك مووی ناو هه‌ویر بێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

بۆیه‌ پێوسته‌ ڕێگا له‌و پلانه‌ گڵاوه‌ بگیرێ و نه‌‌هێڵدرێ کاری وا نامه‌ردانه‌ بکرێ. ئه‌گینا دواتر دۆزه‌که‌ی کاکه‌ سه‌رده‌شت دیزه‌ به‌ه‌ر‌خۆنه‌ ئه‌کرێ و مه‌سروری گه‌وره‌ تیررۆریستیش وه‌ك به‌رزه‌کی بانان و بێ ئاره‌ق لێی ده‌رئه‌چێ.

دیاره‌ بنه‌مه‌ڵه‌ی ئابڕووبه‌ری بارزانی له‌مێژه‌ ئه‌و جۆره‌ کارانه‌یان کردوه‌و ئه‌زموونێکی باشیان له‌تیرۆرو شاردنه‌وه‌ی بکه‌رانیان هه‌یه‌، بۆ نمونه‌ له‌ساڵی 1979 دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا له‌کۆڵ کورد بۆوه‌، ئه‌وه‌بوو بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزکردنی و بۆ پیلان داڕژتن دژی کوردی ڕۆژهه‌ڵات و بزاڤه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌ی ،گه‌ڕیان به‌ شه‌هید قاسمۆ گرت به‌وه‌ی هه‌ستاون به‌ دزینی ته‌رمی مه‌لا مسته‌فا، که‌ ئه‌و ده‌مه‌و ئه‌و جۆره‌ درۆیانه‌ به‌باشی بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی چووه‌ سه‌رو ، چه‌ندین که‌سیان پێ ته‌فره‌ داو ، له‌ئاکامی ئه‌و پیلانه‌یاندا توانیان گورزی جه‌رگبڕانه‌ له‌ هه‌موو کورد بوه‌شێنن، بۆیه‌ جێی خۆیه‌تی له‌و پلانه‌ هه‌موان ئاگاداربکرێنه‌وه‌ تا نه‌توانن به‌و کاره‌ قێزه‌ونه‌ هه‌ڵبستن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە