قه‌یرانی توركیا و جیاوازی كۆمه‌له‌ی نوور و ریكخراوی گوله‌ن ، ده‌ستی گوله‌ن له‌و قه‌یرانه‌دا
Wednesday, 01/01/2014, 12:00
1885 بینراوە
زۆر به‌داخه‌وه زۆر كه‌س كۆمه‌ڵه‌ی نوور كه له‌لایه‌ن بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا سه‌عیدی نوررسیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی فه‌تحوڵا گوله‌نی نه‌ته‌وه په‌رستی تورك . ئه‌و كه‌سانه ڕاستیه‌كان نازانن وه یاخود ده‌یشێوێنن و سه‌رله خوێنه‌رانی به‌رێز تێكده‌ده‌ن . تكایه با هه‌ركه‌و لای خۆمانه‌وه چ ڕاستیه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌وه ده‌زانین كه ده‌رهه‌ق یه كۆمه‌ڵه‌ی نوور و ڕێكخراوی گوله‌نه‌وه ده‌زانین بۆ خوێنه‌رانی به‌رێزی بخه‌ینه ڕوو تا به یه‌ك چاو ته‌ماشایان نه‌كه‌ن .
ڕاسته ڕێكخراوی گوله‌نی نه‌ته‌وه په‌رستی تورك له دوای كۆچی دوایی نوره‌سی سه‌ری هه‌ڵداو هه‌مان ڕێچكه‌ی و ڕێبازی ئه‌وی به‌كارهێناوه ، به‌ڵام له شێوازی كار و ئامانج و ڕه‌وشته ته‌واو جیاوازن .
من لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌كورتی باسێكی ئه‌و دوو ڕه‌وته بكه‌م و دواتر بیبه‌ستمه‌وه به ڕه‌وشی توركیاوه چ له ڕابردوو چ له ئێستادا .
مامۆستا سه‌عیدی نورسی له پیناو دوور خستنه‌وه‌ی لاوی كورد له جه‌هاله‌ت و ئاشنا كردنیان به دین و خوێندنه‌وه گشت ته‌مه‌نی خۆی دانا . سالانی ته‌مه‌نی لاوی چۆته ئه‌ستانبووڵ و چه‌ندین جار له‌ریگه‌ی وتار و چاوپێكه‌وتنی راسته‌وخۆوه ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ئاگاداركردۆته‌وه له پشت گوێ خستنی ناوچه‌كانی كوردستان و له نه‌بوونی خوێندنگه نه‌خۆشخانه و دام و ده‌وزگای پیویست بۆ به‌ریوه‌بردنی كاری هاولاتیانی كورد .
یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه نورسی هه‌ولێكی زۆری بۆدا دامه‌زراندنی زانكۆی زاهرا بوو له كوردستان ، بۆ پێگه‌یاندنی لاوی كورد . به‌لێ نورسی كۆڵی نه‌دا تا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ستانبووڵی ڕازی كرد به سه‌رف كردنی پاره بۆ كردنه‌وه‌ی زانكۆكه . به‌لام مه‌خابن له‌گه‌ل هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌كان كاری كردنه‌وه‌ی زانكۆكه ڕاگیرا .
نورسی بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و ڕابه‌رایه‌تی خوێندكاره‌كانی كرد و چوه ناو ژیانی سیاسه‌ته‌وه به‌ڵام كه زانی سیاسه‌ت هه‌مووی فڕو فێڵه هه‌رزوو وازی هێناو نه‌فره‌تی لێ‌كرد و هه‌موو ژیانی خۆ ته‌رخانكرد بۆ ڕێنموی كردنی لاوان بۆ ریی ڕاست و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی له رێگه‌ی زانست و مه‌عریفه‌وه . ده‌ستی كرد به نوسینی به‌رهه‌مه‌كانی به‌ناوی وته‌كانه‌وه .
دوای هاتنه سه‌ر حوكمی كه‌مال ئه‌تاتورك نورسی كرایه زیندان و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی له‌ناو بردنی درا ، به‌ڵام نورسی هه‌ر كۆڵی نه‌دا تا خه‌ڵكانێكی زۆری ئاشنا كرد به به‌رهه‌مه‌كانی كه تا ئێستا له ته‌واوی جیهان كراوه‌ته سه‌ر چه‌ندین زمان و ده‌خوێندرێت و سه‌دان تێزی ماسته‌ر و دكتۆرای له‌سه‌ر ئاماده‌كراوه .
حكومه‌تی توركیا كه زانی ناتوانێت دوای مردنی نورسی به‌ر به ریبازه‌كه‌ی بگرێت ، كه‌سێكی ساخته‌ی ژێر دارده‌ستی خۆی به‌شێوه‌یه‌ك به خه‌ڵكی ناساند كه ئیتر ئه‌مه دریژه پیده‌ری ریبازه‌كه‌ی نورسیه تا له‌و رێگه‌یه‌وه بتوانێ كۆنترۆڵی خه‌ڵكی به‌گشتی بكات ، به‌تایبه‌تی كورده‌كان . ئه‌و كه‌سه فه‌تحولا گوله‌نه ، دروستكراوی ده‌ستی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌تاتورك و نه‌ته‌وه‌په‌رستیكی تورك . له ریگه‌ی په‌یامه‌كانی نووره‌وه كار له‌سه‌ر خه‌ڵكی ده‌كات . جه‌ماوه‌رێكی تا راده‌یه‌ك زۆری له توركیادا دروست كردووه . به ته‌واوی ره‌گ و ریشه‌ی حكومه‌تی توركیادا بڵاو بۆته‌وه زۆر ده‌زگای هه‌ستیاری وه‌ك پۆلیسی له‌ژێر ده‌ستدایه .
گوله‌ن له‌ریگه‌ی ئه‌و بنكه جه‌ماوه‌ریه‌ی به‌هۆی به‌كارهینانی په‌یامه‌كانی نوره‌وه كۆی كردۆته‌وه بیری نه‌ته‌وایه‌تی لای كورده‌كان لاواز ده‌كات زۆر مافیان لی حه‌رام ده‌كات ، تا داوای نه‌كه‌ن . گوله‌ن به ئاشكرا دژایه‌تی گشت شۆڕشه نه‌ته‌وه‌یه‌كانی كورد ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی جسهان . به‌تایبه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان ز چونكه ئه‌و پارته خاوه‌نی جه‌ماوه‌ڕێكی به‌هێزه له باكوری كوردستان . گوله‌ن به‌ناو له‌گه‌ل چاره‌سه‌ری دۆزی كوردایه به‌ڵام له‌ژێره‌وه ته‌واو دژایه‌تی ده‌كات . هه‌رئه‌و بوو شكستی به گفتوگۆكانی ئسلۆی نێوان میت و په‌كه‌كه هینا له ژنیف . ئیستاش بۆ لناوبردنی پرۆسه‌ی ئاشتی توركیای هێناوه‌ته سه‌ر لێواری جه‌نگی ناوخۆی .
تا ئیستا كودانی باكور وایان ده‌زانی پۆلیس له‌ژێر ركێفی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تدان ، بۆیه له‌كاتی ڕوودانی پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیسدا . پۆلیس زۆر به‌توندی له خۆپیشانده‌رانی ده‌دا . به‌لام ئیستا و دوای ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا ده‌ركه‌وت ته‌واوی هێزه‌كانی پۆلیس له‌ده‌ستی گوله‌ندان .فه‌رمان له‌و وه‌رده‌گرن . بۆیه تا ئێستا كوردانی باكور نا‌وێرن به‌ئازادانه داوای خۆپیشاندان بكه‌ن چونكه پۆلیس رشتنی خوێنی كوردی بۆ حه‌لاڵ كراوه له‌لایه‌ن گوله‌نی نه‌ته‌وه په‌رسته‌وه .
ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێ كاتێ له رۆبۆسكی 35 گه‌نجی كورد كه خه‌ریكی كاسپی مالی خۆیان بوون له‌لایه‌ن سوپای توركه‌وه كۆكوژ كران . گوله‌ن هاته سه‌رخه‌ت و ووتی خۆپیشاندانی كورده‌كان ناره‌وایه ده‌رهه‌ق به سوپا . هه‌موو كات پشتگیری سوپای كردووه دژی كورد .
گوله‌ن له‌ریگه‌ی پێگه‌یاندنی لاوانه‌وه خۆی ده‌هاویته ناو داموده‌زگاكانه‌وه ، له باشوری كوردستانیش هه‌مان ریباز په‌یڕه‌و ده‌كات . سه‌دان كادری پێگه‌یاندوو كه به‌ڕه‌گه‌ز كوردن به‌لام به فكر توركن . له‌ناو داموده‌زگا حكومیه‌كاندان . سبه‌ینی ئه‌وانه‌ش به‌كارده‌هینێت دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌داوای كوردستانێكی ئازاد ده‌كات .
زۆر كه‌س ده‌پرسن باشه كوردانی باكوور زیاتر له 20 ملیۆنن بۆ پارتێكی وه‌ك به‌ده‌په ته‌نیا 20 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌یه ، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ته‌واوی گه‌نجه‌كانی تر شوێن فكرێكی هاوشیوه‌ی گوله‌ن كه‌وتون . كوردایه‌تیان لا حه‌رام كراوه .
ئه‌مه‌ی ئێستا له توركیادا رووده‌دات ، ململانێی توندی نیوان ئه‌ردۆگان و گوله‌نه . ئه‌ردۆگان هه‌رچه‌نده توركیكی نه‌ته‌وه په‌رسته وه‌ك گوله‌ن به‌ڵام به‌جددی چۆته گفتوگۆوه له‌گه‌ل په‌كه‌كه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك ئه‌گه‌ر بهیڵن . به‌لام گوله‌ن هه‌رگیز رێگه به‌وه نادات په‌كه‌كه بچێته كایه‌ی سیاسی توركیاوه . هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات به‌ده‌په‌ش له په‌رله‌مان دوور بخاته‌وه . ئه‌وه‌تا دادوه‌رانی سه‌ربه گوله‌ن چه‌ندین په‌رله‌مانتاری به‌ده‌په‌یان ڕه‌وانه‌ی زیندانی كردوه و نكۆڵی له گشت مافێكیان ده‌كه‌ن .
ئه‌وه ڕاستی گوله‌نیه‌كان ئیتر بۆ تیكه‌ڵی بكیه‌ن له‌گه‌ڵ نووردا . ریكخراوی گوله‌ن بۆیه خاوه‌نی ئه‌و هێزه‌یه كه له توانایدا كوده‌تا به‌سه‌ر حكومه‌تی توركیادا بكات . خاوه‌نی دارایه‌كی زۆره كه له ریگه‌ی وه‌رگرتنی زه‌كاتی خه‌ڵكیه‌وه كۆی ده‌كاته‌وه . به‌و پاره‌یه‌ش نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت و ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ و رۆژنامه‌و بانقی دروت كردووه . هه‌ر له‌و ریه‌وه كاریگه‌ری زۆی له‌سه‌ر خه‌لكی دروست كردووه . ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چیت گوله‌ن به‌ه پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل كاره‌كانی ده‌كات . زۆربه‌ی كاره‌كانی له‌ناوخۆی توركیا و ده‌ره‌وه‌دا گریداوه به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌و دوو ولاته زلهیزه‌وه . به‌ڵی دۆخی ئیستای توركیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشوری كوردستان ده‌بێت چونكه له‌و ده‌ڤه‌ره گوله‌ن خاوه‌نی ده‌یان كۆمپانیا و خویندنگه و بانقه .
به‌داخه‌وه كوردان هه‌له له گوله‌ن گه‌یشتون وه‌ك ڕابه‌رێكی رۆحی ئیسلامی ته‌ماشای ده‌كه‌ن . به‌ڵام ده‌رك به‌وه ناكه‌ن كه ته‌واو پیچه‌وانه‌یه . له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه په‌رستی تورك به‌كاریان ده‌هێنێت