کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكی كراوە بۆ كاك عوسمانی حاجی محموود

Sunday, 22/02/2009, 12:00


لە بەیانمەیەكدا كە كاك عوسمان و كاك كوسرەت لە كوردستان پۆست بلاویان كردەوە یەكێك لەو خالانەی كە جەختی لە سەركراوەتەوە رازی كردنی پێشمەرگە كۆنەكانی یەكێتی و كەسو كاری شەهیدانە و نەهیشتنی گللەیی ئەوانە. لێرەدا حەز ئەكەم ئاماژە بە خاڵیك بكەم كە پێوەندی راستەخۆی بە ژیانی ئێمەی پێشمەرگە دێرینە نەپساوەكانە وە هەیە .ئەویش, ئەوەیە ئێمە كومەلێك مامۆستاین پیش دامەزرادنمان پێوەندیمان كردووە بە ریزەكانی یەكێتیەوە تاراپەرین بە بەردوام بووین لە دوای راپەرینیشەوە یان لە بواری سەربازی ئیش وكارمان كردووە یان لە ریكحستنەكانی یەكێتی دوای سەرهەلدانی قەیرانەكانی ناو یەكیتی هەندیكمان گەراوەتەوە بۆ ماموستایی ئیستا كاتێك دێتە سەر خزمەت تەنها خزمەتی پێش راپەرینمان بۆ هەژمار دەكرێ واتە سالانی دوای راپەرین تەنها بۆخانەشینینی ئەژمار دەكرێ بەلام بینیمان بیستووتانە كە خەڵكانێك جاشایەتی و سەربازی قادسیەی بۆ هەژمار كراوە ئایا خەباتی دوای راپەرینی ئێمە ئەوەندە ناهێنێ بە قەد جاشایەتی حسابی بكەن . ئایا ئەگەر ئێمە لە شەرگەیدا گیانمان لە دەست بدایە ئەو كاتە دەتانگوت خەباتێگێرێكی دڵسۆزە بەلام ئیستا كەس گوێمان لێ ناگرێ و بوینەتە سڵپی خەباتگێران بە راستی كاتێك ماۆستایەك دەپرسێ خزمەتەتت چەندە پێم شەرمە بلێم 7ساڵ بە تەمەنێكی 40ساڵیەوەو ئەوە هەر شەرم دامدەگرێ بڵێم پێشمەرگەی كۆنی یەكێتیم .تەنها یەك رستە ئاراستەی ئێوە دەكەم خوا هەقی ئێمەو مناڵەكانمان لە جەلال تالەَبانی بسێنێو گەرو گولی بكات وا ئێمەی گەڕو گول كرد.
پێشمەرگەیەكی دێرین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە