کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌ڵاميكی كورت بۆ ڕونكردنه‌وه‌ سه‌رپيێه‌كه‌ی نووسينگه‌ی سكرتيری گشتی حزبی سۆسياليستی كوردستان

Sunday, 11/09/2011, 12:00


تێبینی کوردستانپۆست: پاش ئه‌وه‌ی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان روونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌واڵه‌که‌ی کوردستانپۆست دا، ئێمه‌ په‌یوه‌ندییمان به‌ په‌یامنێره‌که‌مانه‌وه‌ کرد، ئه‌ویش ئه‌م وه‌ڵامه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ و بۆ حیزبی سوسیالیسدت و خوێنه‌ره‌کان دا،

له‌ په‌يامنێری سليمانی كوردستانپۆسته‌وه‌
سه‌ره‌تا وه‌ك كاری رۆژنامه‌وانی و ئيتك و بنه‌ماكانی رۆژنامه‌وانی زۆرمان پێخۆشه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌س و لايه‌نانه‌ی كه‌ هه‌واڵ و راپۆرت و بابه‌تيان له‌سه‌ر بڵاو ده‌كه‌ينه‌وه‌، ئاوا وه‌ك نووسينگه‌ی سكرتێری گشتی حزبی سۆسياليستی كوردستان بێنه‌ وه‌لام و روونكردنه‌وه ‌بده‌ن، به‌ڵام به‌ چه‌واشه‌كاری و خۆدزينه‌وه‌ له‌ ناوه‌رۆكی زانياری نێو هه‌واڵه‌كه ‌نا!
هه‌موو دير و وشه‌كانی روونكردنه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه‌ به‌ڕێز محمه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتيی حیزبی ناوبراو ئه‌وه‌ رۆژه‌ له‌ گوڵه‌خانه‌ نه‌بووه‌ له ‌شوينی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی بووه‌ له‌ سليمانی!
خه‌ڵكی كوردستان و سلێمانی هه‌موو ئه‌وه‌ ده‌زانن، که‌ ماوه‌ی نيوان گوڵه‌خانه‌ به‌ سه‌ياره‌ مۆديل به‌رزه‌كه‌ی كاكه‌ حه‌مه‌ ناكاته‌ 50 ده‌قيقه‌!
ئيتر به‌ دوور و نزيك روونکردنه‌وه‌که‌یان خۆی نه‌داوه‌ به‌لای هه‌واڵه‌که‌دا، که‌ ئێمه‌ له‌ سه‌ری بڵاومانکرده‌وه‌ و ئه‌و زانياریيه‌مان به‌ خوێنه‌ردا، كه‌ شاندێكی ئيتلاعاتی ئيرانی له‌گه‌ل سكرتيری حزبه‌كه‌يان كۆبۆته‌وه‌، باسی چه‌ند خاڵێكيان كردووه‌، لێره‌دا دووباره‌كردنه‌وه‌ی دروست نيیه‌ و به‌ پيويستی نازانين! به‌ڵام بۆ زياتر ئاشكرابوون و ئاشنا بوونی په‌يوه‌نديیه‌كانی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود به‌ ئيتلاعاتی ئيرانی و ئه‌و ميوانانه‌یه‌وه‌، رۆژپێش هاتنی ميوانه‌كانی، ئاغای حورمه‌تی كه‌ خوشكه‌كه‌ی هاوسه‌ری دووه‌می كاكه‌ حه‌مه‌يه‌، نامه‌يه‌كی حاجی محمه‌د ئاغای به‌ڕيوه‌به‌ری گشتی په‌يوه‌ندیيه‌كانی له‌وه‌زاره‌تی ئيتلاعات له‌ تارانه‌وه‌ بۆ كاكه‌ حه‌مه‌ هێناوه‌و، تا ئه‌وه‌ی ته‌نها عه‌بدولڵای برای كه‌ په‌رله‌مانتاره‌ ئاگاداربووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ به‌ نهێنی بمێنێته‌وه‌، هاتن و ته‌واویی پاسه‌وانه‌كانی ئه‌ورۆژه‌يان گۆڕیی، پاسه‌وانی وه‌جبه‌ی دووه‌ميان خستۆته‌ واجبه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ مالی كاكه‌ حه‌مه‌ له‌ گوڵه‌خان گشت ژماره‌ی مۆبايله‌كانی داخست، ته‌نها به‌ ژماره‌ مۆبايلی يه‌كيك له‌ پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و رۆژه‌ په‌يوه‌ندی گرتووه‌ تاكو وته‌كانی ته‌نه‌سوت (ئینسات) نه‌كريت، ئه‌مه‌ش عه‌قلی ئيتلاعات بووه‌، نه‌ك كاكه‌ حه‌مه‌... ئێمه‌ بۆ پاراستنی سه‌رچاوه‌كانمان زۆرشتی ديكه‌ی نهينی هه‌يه‌ له‌كاتی خۆيدا بڵاوی ده‌كه‌ينه‌وه‌، له‌وانه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی كاكه‌ حمه‌مه‌ له‌كاتی خۆپيشاندانه‌كان بۆ وه‌زاره‌تی قه‌رارگای قدس له‌ تاران و به‌ڵێنه‌كانی به‌ ئيرانيیه‌كان بۆ ليدانی باره‌گای كۆمه‌له‌ی ئيران له‌ زرگوێز، ئه‌ویش به‌سود وه‌رگرتن له‌ ئالۆزيه‌كانی سنوری پاريزگای سليمانی.
من وه‌کو په‌یامنیری کوردستانپۆست، هیوادارم به‌م وه‌لامه‌ کورته‌ ده‌می حیزبه‌که‌ی کاکه‌ حه‌مه‌م داخستبێت و پیویست ناکات روونکردنه‌وه‌ و وه‌لامی دیکه‌ بده‌نه‌وه‌، چونکه‌ ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی کوردستان بۆی ئاشکرا بووه‌ ئه‌م سه‌ره‌ حیزبه‌ خائین و ناپاکانه‌ سه‌ریان به‌ کوێ و له‌ کوێوه‌ گرێ داوه‌، با پاکانه‌ نه‌که‌ن، رۆژی خۆی دێت که‌ دادگای گه‌ل ره‌حمیان پێناک به‌رامبه‌ر به‌و ناپاکی و خیانه‌ته‌ی که‌ به‌رامبه‌ر به‌و میلله‌ته‌ کڵۆڵه‌ی ده‌که‌ن، بۆیه‌ ده‌ڵێم با ئه‌مه‌ به‌س بێت بۆ نووسينگه‌ی سكرتيری گشتی سۆسياليست و خوێنه‌رانی خۆشه‌ويستی كوردستانپۆست


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە