داریـوش گۆرانی بۆ كورد دەڵێت
Thursday, 15/07/2010, 12:00
و.له فارسیهوه: شۆڕش مستهفا
هونەرمەندی گەورەی فارس داریوش بۆجاری یەكەم گۆرانی بۆ لەسێدارە دراوه كوردهکانی رۆژههڵات دەڵێت (بەناوی 300 گوڵی سور). لەو گۆرانییەدا كە بەر لەچەند رۆژێك بڵاوی كردەوە، كلیپێكی هەڵپەڕكێی كوردی سەرنج ڕاكێشی بۆ گۆرانیەكەی كه به فارسی وتوویهتی کردووه.
جێگەی باسە هۆنراوەی گۆرانیەكە هی (محەمەد ئیسفەهانی)یە و كاری مۆسیقا و بەڕێوەبردنی بەرهەمەكەش لەلایەن (هومەنی دپارس)وە كراوە.
سێ سەد گوڵی سوور یەك گوڵی نەسرانی
ئێمە لەسەری بڕاوە دەترسێنی
ئێمە ئەگەر لەسەری بڕاوە بترساینایه
لە كۆڕی عاشقاندا سەمامان نەدەكرد
...
لەناو كۆڕی عاشقان بەشادی سەماكردن
پەردە لەسەر بەساتی عافیەت هەڵگرتن
به دهستی خۆمان سهری بڕاومان
لە یەك به یەكی كوچه و كۆڵانەكان گەڕان
...
سێ سەد گوڵی سوور یەك گوڵی نەسرانی
ئێمە لەسەری بڕاوە دەترسێنی
ئێمە ئەگەر لەسەری بڕاوە بترساینایه
لە كۆڕی عاشقاندا سەمامان نەدەكرد
...
دهنوڕمه هەرشوێنێك خوێناویە
لەخوێنی باڵندهیهک گوڵێك رەنگی گرتووە
لەماتهمی گوڵ باڵنده شیوەن دەكات و گوڵیش
لەداخی دڵی باڵنده داخیان ئاوێتەی یهکتر بووە
فانۆسی هەزار مهشخهڵه، بەڵام لەناو بادا
دەسوتێت و سەرمەستە و ئاڵوواڵایە
واتا ئەوەی بەفرمێسك و شیوەن خۆت ونی نەكەی
هەرشتێك لە عەشقەوە بگات شیرینە
...
سێ سەد گوڵی سوور یەك گوڵی نەسرانی
ئێمە لەسەری بڕاوە دەترسێنی
ئێمە ئەگەر لەسەری بڕاوە بترساینایه
لە كۆڕی عاشقاندا سەمامان نەدەكرد
...
لەناو ئاگر و خوێندا باڵندە لەشەقەی باڵ دەدات
بەرەو لوتكەی ماڵ لەشەقەی باڵ دەدات
ئەمشەو كە مانگ سەرلەنوێ هەڵهاتەوە
دێت و با لەو دیوی دەرگا دەدا
چڵێكی سەوز لەناو دڵمدا دەنێژێ
مانگەشەو شەونمی بەسەردا دەبارێنێ
سەدان دارستان بەیانی لە هەوادا دەبوژێتەوە
خۆریش تیشك بەشاخەكانی دەداتەوە
...
سێ سەد گوڵی سوور یەك گوڵی نەسرانی
ئێمە لەسەری بڕاوە دەترسێنی
ئێمە ئەگەر لەسەری بڕاوە بترساینایه
لە كۆڕی عاشقاندا سەمامان نەدەكرد
***
شیعر: محەمەد ئیسفەهانی
ئاواز: هومەن دیپارس
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست