کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێن ئەوانەی تەقەیان كرد لە شاسوار

Thursday, 21/11/2013, 12:00



سلێمانی ئەگەر چی پشتی لە سیاسەتەكانی یەكێتی كرد لەم هەڵبژاردنەی دوایدا بەڵام هێشتا یەكێتی ناوچەی سلێمانی بە
بە زۆنگی قەڵەمرەوی خۆی دەزانێ لە رووی كۆنترۆڵ كردنی رەوشی ئاسایش و دەسەڵاتەوە,بەڵام رەنَگە كەم كەس بزانێ كە یەكێتی تاكە هێز نیە كە دەتوانێ باری ئاسایش تێكدات گەر بیەوێ وەك ئەوی كە لە رووداوی ساختەكاری و دەست كاری كردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە كارگەی (ئەلبیسەكە) بینیمان بەڵكو هێزێكی ترسناك و شاراوە و بیانی تر هەیە لە ناوچەی یەكێتی بە تایبەت كار بۆ ئەجندەكانی خۆی دەكات لە ناوچەكە كە بە داخەوە ئەم ئەم دەڤەرە بووە بە بەشێك لە ئاسایشی نەتەوەیەكەی, دیارە ئەو هێزە بە ئاشكرا ئێرانە لە كەسی جەنرەراڵ (قاسم سلێمانی) كە بە هێز ترین پیاوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست هەژمار دەكرێت و لە هەموو شوێنێك كاریگەری و دەست تێوەردانەكانی و بەد ناوی كردارەكانی لە بەر گورزە تیرۆرستەكانی خۆی نیشان دەدات, ئەو كابرایە نایەوێت لە كوردستان و بە تایبەت لە سلێمانی باس لە ئازادی و گۆرانكاری بكرێت جگە بە شێوازی ئێرانی بە گۆرینی جبەیەكی رەش بە سپیەك وەك جبەكەی رۆحانی,كەناڵی (NRT) هەموو ئەو هێڵە سوورانەی بەزاند و تەنانەت بووە بە سەكۆیەكی ئازاد بۆ باس كردنی هەژموون و كردارە تیرۆرستەكانی ئێران و قاسم سلیمانی بە تایبەتی لەو چاو پێكەوتنەدا كە تەنها لە رۆژێك بەر لە تەقە كردن لە كاك شاسوارپەخش كراودووبارە كرایەوە لە رۆژی دواتردا, كاك شاسوار ئەگەر چی سەرمایەدارێكی نۆرماڵە لە بازاری كوردستان و چەند پرۆژەیەكی باشی هەیە لە بواری خزمەتگوزاری و نیشتەجێبوون بەڵام دامەزراندنی كەناڵەكەی لە هەمووی زیاترسەرنجی چواردەوری راكێشا بۆ لای خۆی و هەرزوو بوو بە دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی و سیاسی لە كوردستان, یەكێتی باش دەزانێ كە پیاوەكانی قاسم سلیمانی تەقەیان لە شاسوار كردووە بەڵام بە ناچاری دەبێت بێ دەنَگ و دەستە وەستان بمێننەوە لە ئاستیدا و هیچ هەنَگاوێكی باش نەنێن بەرەو دۆزینەوەی ئەنجام دەران و نا و نەهێنانی ئێران و پیاوەكەی لە ژێر هیچ رەوشێكدا و ئەوە (موشكیلەی) یە كێتی خۆیەتی چۆن پینە و پاساو دەهێنێتەوە بۆ ئەم رسواییە لە مەر (ئیخترقاتی) بە ئەنقەست لە بازنەی ئاسنینی ئاسایش لەم ناوچەدا, گومان نییە كە زانیاری و یەكەی دژە تیرۆرو ئەگەر پێشوەخت ئاگادار نەكرابێتنەوە ئەوا (ئیشاراتیان) لە سەرچاوەكەوە بۆ هاتووە پێشتر لە سەر مەترسی تیرۆرو و كردەوەی تووند تیژی لە ناوچەی سلیمانی بەڵام دەسەڵاتدارانی سلێمانی حەز ناكەن خەون بەو رۆژەوە ببینن كە بكەونە سوچێكی تیژی شەرمەزاریەوە بۆ وەڵام دانەوەی پرسیارەكانی ژەنەراڵ سلیمانی بە نەخێر, بۆمان روونە كە ئەوەی حاكمی راستەقینەی سلیمانی یەكێتی نیە بەڵكو باوكی تۆقاندن و تیرۆر جەنەراڵ(قاسم سلیمان)ە
سلێمانی
30.10.2013
م. محمد گەرمیانی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە