پڕۆژە یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان پەسەند كرا، بەڵام ڕێگاكانى تەزویركردن هەرماونەتەوە
Friday, 04/11/2011, 12:00
بەپێى زانیارییەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى// هەرچەندە یاساى ئەنجومەنى پارێزگاكان بە تەوافووقى نێوان لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات پەسەند كرا بەڵام ئۆپۆزسیۆن نەیتوانى ڕێگاكانى تەزویركردن لە دەسەڵات تەسك بكاتەوە و ئەو یاسایە چەندین كەلێنی تێدایە بۆ ئەوەى پارتى و یەكێتى هەوڵى تەزویركردنى لێوە بدەن وە بۆ ئەومەبەستەش ئەو كەلینانەیان هیشتوەتەوە//.
بەپێى ئەو زانیاریانە// لەیاساكەدا هیچ بنەمایەك دانەنراوە كە لیستى دەنگدانى لەسەر تۆمار بكرێت لەوێنەى ئامارێكى فەرمى دروست یان لەریگەى ڕەگەزنامەى عێراقى واتە هیچ بنەمایەك نیە وتەنها لەریگەى فۆرمى بایەعى یان تەكسەروە كەئەویش زۆر بەئاسانى تەزویر دەكریت، لەهەمانكاتدا بەشێویەكى ڕوون جەخت نەكراوەتەوە لەسەر ئەوەى لە ڕۆژانى دەنگدانى گشتیدا فۆرمى 111 بەكارنەهێنرێت، ئەمەش دوو هۆكارى سەرەكین بۆ تەزویركردن، هە رچەندە لەماددەى 3 برگەى 4 بە شیویەكى ناروون ئاماژە بەوەكراوە بەلام ئەوبرگەیە ریگر نیە لەوەى تۆمارى نوى دروست نەكریت ، بەلى لەوانەیە لەوكاتەدادروست نەكریت بەلام لەكاتى دروست كردنى لیستى دەنگدەراندا دەتوانریت خەلك بروات خۆى تۆماربكات واتە لەكاتى نوسینى ناوى دەنگدەراندا ولەسەرەتاى تۆمارەكەدا تەزویر وناوى زیادە نوسن دەست پیدەكات نەك لەرۆژى دەنگ داندا.//.
لەناوەڕۆكى یاساكەدا// لیستى دەنگدەرانى تایبەت نیە بەڵكو لستێك لەلایەن وەزارەتەكانەوە ئامادە دەكرێت، ئەوەش لەكاتێكدایە زۆربەى وەزارەتەكان یەكێتى و پارتین و ناوێكى بێ شوومار و زیادەیان نوسیوە چ بۆ موچە وەرگرتنى زیادە یان بۆ رۆژى دەنگ دان بیت واتە ئەم جارە یەك كە س بەدووناوەوە دەنگ دەدات نەك وەك هەلبژاردنەكانى پیشوو یەك كەس بیت ولەدووشوین ناوى هەبیت واتە ئەمجارە تەزویرەكە بەجۆر وشیوازیكى ترە //.
لەلایەكى دیكەشەوە// زۆركردنى ژمارەى كاندیدەكان زیارت نەبیت لە دووئەوەندەى ریژەى كورسیەكان هرەپاریزگایەك ، دەرگایان بۆ لاوادەكات كە لە ڕۆژەكانى جیاكردنەوەى دەنگەكان ماوەیكى زۆر بخایەنێت و هەلى تەزویكردن زۆرتر بكات بۆ ئەو دوو حزبە//.
|| هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان بۆ سەرجەم لایەنە سیاسەكانى هەرێمى كوردستان یەكلاكەرەوە دەبێت و هاوكێشەى سیاسى هەرێم ڕووە گۆڕانێكى گەورە دەبات گەر تەزویر وساختەكارى نەبیت بەلام بەپیى زانیاریەكانى سەنتەرى كوردى هەلمەتى ئەمجارەى تەزویر وساختەكارى بى وینە و دژواردەبیت بەجۆریك خۆزگە بە هەلبژاردنەكاى تر بخوازین چونكە ئەمجارە شەرى هەلبژاردن شەرى مان ونەمانە بۆ پارتى ویەكیەتى.||.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست