کهریم سنجاری: حكومەتی هەرێم لەوە تێگەیشتوە كە كەركوك ناگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان
Tuesday, 13/09/2011, 12:00
بەپێی بەڵگەنامەیەكی ماڵپەڕی ویكیلیكس، كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەكاتی سەردانەكەی وەزیری ناوخۆی توركیادا وتویەتی حكومەتی هەرێم لەوە تێگەیشتوە كە كەركوك ناگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان.
لەكاتی سەردانەكەی وەزیری ناوخۆی توركیا لە كانونی دوەمی 2010 دا، كە موراد ئۆزجەلیك باڵیۆزی توركیا لەعێراقیش یاوەری دەكرد، كەریم سنجاری باسی لەوە كردوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەوە تێگەیشتوە كە كەركوك ناگەڕێتەوە بۆ سەر هەرێمی كوردستان، بۆیە بەوەزیری ناوخۆی توركیا و باڵیوزی توركیای ڕاگەیاندوە كە سەركردایەتی كورد لە ئێستادا بەدوای دۆزینەوەی رێگایەكی تردایە كە سازش بكەن لەهەندێ لەداواكارییەكانی ناو مادەی 140.
هەر بەپێی بەڵگەنامەكەی ویكیلیكس، ئۆزجەلیك دواتر رایگەیاندوە كە ئەو بیروبۆچونەی كەریم سنجاری لەسەر كەركوك، هەمان هەڵوێستی بارزانیشە چونكە ئەو پێی وابوە كەریم سنجاری كەسێكی نزیكی بارزانیە، بۆیە ئەگەر بزانێ بارزانی هەمان هەڵوێستی ئەوی نیە، ئەوا لەسەر بابەتێكی هەستیاری وەكو كەركوك بەوشێوەیە قسەی نەدەكرد، هەروەها باڵیۆزەكەی توركیا ئاشكرایكردوە كە ئەمە یەكەم جارە هەڵوێستی بەوشێوەیە لە سەركردایەتی كوردی ببیسێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست