قوربانییه‌کانی گۆڕان
Thursday, 14/05/2009, 12:00
کێن ئه‌وانه‌ی قوربانیی گۆڕانن؟ ڕه‌گی گۆڕان له کوێدایه؟کێن ئه‌وانه‌ی ئاگری گۆڕانیان کرده‌وه؟ ڕه‌هه‌ندییه‌کان خۆیان پێ پاڵه‌وانی دوای ڕاپه‌رینه و خۆیان به خاوه‌نی شه‌قام ده‌زانن، ئاخۆ ڕاسته ئه‌وان ئه‌و نه‌وه‌یه‌ن، که دوای ڕاپه‌ڕین ته‌نووری شه‌قامیان بۆ ده‌سه‌ڵات داگیرسان؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ، ئه‌وه بۆچیی ده‌سه‌ڵات له گوڵ کاڵتریان پێ ناڵێت؟
ئه‌گه‌ر ئا ئه‌وه بۆچیی حاکم قادر و یاوه‌ره‌کانی پاره و زه‌ویی ڕێزیان پێده‌به‌خشن و ئه‌وانیش به ناوی دیارییه‌وه وه‌ریده‌گرن و که‌چی به‌کر عه‌لیش ده‌نێرن بۆ مه‌رگ؟
ئه‌وه بۆچی ڕه‌هه‌ندییه‌کان له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه خراونه‌ته ڕیزی پێشه‌وه‌ی کورسییه‌کانی ڕێزی ده‌سه‌ڵاته‌وه؟
ڕه‌هه‌ندییه‌کان خۆیان پێیانوایه که ئه‌وان داهێنه‌ری ئه‌قڵی ڕه‌خنه‌ی هاوچه‌رخن. مه‌ریوانی وریا قانع به کورده‌کانی ئه‌وروپای ده‌گووت: میسرییه قاپشۆره‌کانی ئه‌وروپا و ده‌سه‌ڵاتیش چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌دان، به کورده‌کانی ده‌گووت: ئه‌و میسریانه‌ی که له ئه‌وروپا خه‌ریکی ئینشا نووسینن و ده‌سه‌ڵاتیش قاقا به ڕه‌وه‌ندی کوردیی پێده‌که‌نی. که تاڵه‌بانیی ئێراقییبوونی به‌سه‌ر کورده‌کاندا سه‌پاند و به‌شێک له ڕه‌وه‌ندی کوردیی چوونه به‌رده‌م باڵوێزخانه‌کانی ئێراق و پاسپۆرته ئێراقییه‌کانیان دانه‌وه، یان له‌به‌رچاویان سووتاندیان، یان بۆیان خستنه پارچه کاغه‌زێکی ڕه‌شه‌وه و دایاندانه‌وه، ئا له‌م کاته‌شدا مه‌ریوان ته‌پڵی ئێراقییبوونی لێده‌دا و گاڵته‌ی به کورده‌کانی ئه‌وروپا ده‌کرد. ئه‌م کوردانه قوربانیی گۆڕان بوون، که ده‌سه‌ڵات و ڕۆشنبیره‌کانیان قاقا پێیان پێده‌که‌نین. قوربانیی گۆڕان بوون وه‌ک، به‌کر عه‌لی شاعیر. جیاوازیی نێوان به‌کر عه‌لی و قوربانییه زیندووه‌کانی گۆڕان ته‌نها ئه‌وه‌یه که ئه‌مان شه‌هیدی زیندوون.
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه به‌شێکی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی یه‌کێتیی کوژران، به‌ڵام که‌سێک نه‌یپرسی بۆچیی؟ به‌شێک له گارده‌کانی سکرتاریه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی و هێرۆ به لێدانی ئاوتۆمۆبیل یان هه‌ر کاره‌ساتێکی تر، که وێنه‌یه‌کی سروشتیی پێببه‌خشرێت مردن به‌بێئه‌وه‌ی که‌س بیربکاته‌وه و بڵێ بۆچیی؟ ئه‌مانه‌ش هه‌مانشێوه قوربانیی گۆڕانن، چونکه خاوه‌نی نهێنییه‌ک بوون، که هیچ که‌س بۆی نه‌بوو بزانێت.
کوردستانپۆست هه‌مانشێوه قوربانییه‌کی گه‌وره‌ی گۆڕانه، ڕه‌گی گۆڕان که له دوای ڕاپه‌ڕین له‌به‌ر ده‌رکی سه‌رای سلێمانییدا چه‌قێنرا، کوردستانپۆست قه‌ڵه‌مێکی لێ بڕی و له‌ناو خۆیدا چاندی، ئێستا ئه‌و قه‌ڵه‌مه دارێکی گه‌وره و گرانه.
له‌و ڕۆژه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا هه‌موو شتێک له کوردستانپۆستدا خرایه خزمه‌تی گۆڕانه‌وه، ته‌نانه‌ت خودی ژیانی تایبه‌تی که‌سایه‌تییه‌کانی ناو کوردستانپۆست. له‌و ڕۆژه‌وه کراینه به‌کرێگیراوانی به‌عس و ئیتڵاعات و میتی تورکیی. له‌و ڕۆژه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ شتێک نه‌ماوه له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا تاقینه‌که‌نه‌وه، خودی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی کوردستانپۆست که له ڕۆژی دروستبوونیه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا چه‌ندیینجار گۆڕانی تێداکراوه، خه‌ڵکانێک هاتوون و خه‌ڵکانێک ڕۆیشتوون، خه‌ڵکانێک ماونه‌ته‌وه و خه‌ڵکانێک له‌سه‌ر هه‌ر جۆره کێشه‌یه‌ک بێت ماڵئاواییانکردووه، به‌شێکیان دژایه‌تییانکردووه و به‌شێکیان بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه و به‌شێکیان به‌رگرییان له خۆیان کردووه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ش قوربانین، چونکه ئه‌وانه به‌هۆی پڕاکتیزه‌کردنی بیروڕاکانیانه‌وه له کوردستانپۆست دا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه نیشانه‌ی پرسیار و سه‌رسووڕمانیان خرایه سه‌ر. ئه‌وانه په‌راوێزخران، ئه‌وانه لێدران، ئه‌وانه سووکایه‌تییان پێکرا، ئه‌وانه هه‌تا ئێستاش قوربانیین.
ساڵانێکی درێژ ئێمه به هه‌موو توانای خۆمانه‌وه هه‌ڵمانکووتایه سه‌ر بته‌کانی بنه‌ماڵه و ده‌سه‌ڵات، ئه‌و بتانه‌ی که که‌س بۆی نه‌بوو پیرۆزییان له‌که‌دار بکات، ئێمه گۆڕانمان به‌سه‌ر به‌شێکی گه‌وره‌ی به‌هاکاندا هێنا و نرخێکی ترمان پێدان، که شیاوین نه‌ک ئه‌و نرخه‌ی که بنه‌ماڵه و ده‌سه‌ڵات پێیدابوون. ئیمڕۆ سانا هه‌موو که‌س به‌گژ دێوی بنه‌ماڵه و ده‌سه‌ڵاتدا ده‌چێت، که پێشتر کارێکی تابوو بوو. پێشتر هه‌ردوو مێگه‌لی پارتی دیموکرات و یه‌کێتیی نیشتیمانیی ده‌چوون به گژماندا و هه‌رچیی له توانا و ویستیاندا بوایه به‌رانبه‌رمان ده‌یانکرد، له ماوه‌ی ڕابوورددائێمه بووینه خۆشه‌ویستی ڕه‌گ و گۆڕان، به‌ڵام ئێستا ڕه‌گ و گۆڕان ده‌یانه‌وێت له ماڵی خۆماندا دزییمان لێبکه‌ن و سه‌روه‌رێتییمان بۆ خۆیان بدزن، سه‌روه‌رێتیی ئێمه‌ش بریتییه له‌و ماندووبوونه‌ی، که ئێمه له‌پێناوی گۆڕاندا خه‌رجمان کردووه. ئه‌وان پێیانوایه ڕۆژی له‌دایکبوونی گۆڕان ئه‌وان دایانناوه و موڵکی ئه‌وانه، به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین ئێوه‌ش نه‌وه‌ی کوردستانپۆستن با له سکی ئێمه‌شدا نه‌هاتبێتنه دونیاوه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی سکی ئێمه‌دا نه‌وه‌ی ئێمه‌ن. ئێمه له ئاینده‌دا ده‌بێت خۆمان بۆ شه‌ڕی مێگه‌لی سێهه‌میش ئاماده بکه‌ین، چونکه مێگه‌لی گۆڕان پێیانوایه، که ئه‌وان خاوه‌نی سه‌روه‌رێتیی گۆڕانن و ئێمه‌ش جنێونووس. ئه‌وان بیریانچۆته‌وه کاتێک ئێمه ئێخه‌ی تاڵه‌بانییمان ده‌گرت، ئه‌وان به ئێمه‌یان ده‌گووت: به‌کرێگیراوانی تورکیا و ئێران. ئیمڕۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان به تاڵه‌بانیی ده‌ڵێن: له ئه‌رشیفی ئێمه‌دا به زه‌ڕه‌بینیش بۆی بگه‌ڕێیت نایدۆزیته‌وه.
قوربانییه‌کانی گۆڕان نه‌ک نووسه‌رانی کوردستانپۆست، به‌ڵکوو خوێنه‌ره‌کانیشین، له دووره‌وه له ماڵی نووسه‌رێکی قوربانییدا، له ماڵی خوێنه‌رێکی قوربانییدا چرای خه‌مێک ده‌سووتێت.
13.05.2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست