کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆمەڵى ئیسلامى، حزبە قورسەكەى كوردستان

Friday, 30/10/2009, 12:00


وەڵامێك بۆ ئیسماعیل عەبدلڕەحمانو هاوبیرانى
ڕەنگە قسەكردن لە هەندێك حاڵدا زیادە نەبێت كە مەبەست پێى وەڵامدانەوەى كاوێژى هەندێ كەس بێت، بۆیەش لەسەر خۆمم پێویست كرد وەڵامێكى هەندێ كەسى ناحەز بدەمەوە كە خۆیان بە دۆستى كۆمەڵ ئەزاننو بە درۆشەوە چەندین بابەتى نەشیاو ئەوروژێنن. با لەمەوە دەست پێبكەم:
لە سایتى ستاندەر، ئیسماعیل عەبدلڕەحمان (داخى كۆمەڵى ئیسلامى) هەڵڕشتوو، ئەگەرچى ئەوە بە تەواوى دوورە لە نوسینەوەو نازانم ئەبێ لە چى چوارچێوەیەكدا بیخەینەڕوو، لە سەرەتاوە ناوبراو خۆى بە خۆشەویستى كۆمەڵ ئەزانێت، و دڵى پێى ئەسوتێ، بەڵام بە شێوازێكى ناقۆڵا (وەك مامۆستاكانى ئاوا بیر ئەكەنەوە) هەڵدەكوتێتە سەر سەركردایەتى كۆمەڵى ئیسلامىو بە گوناه یان ئەزانێ، مەبەست بەوەى كە فەقیرنو ناوبراو دڵى پێیان ئەسوتێ، حەزم ئەكرد بوارم هەبایەو زیاترم لەسەر بنوسیایە، پێم خۆشە وەك ڕۆژنامەنوسێك عەرزى ئەو كەسەى بكەم، كە كۆمەڵ هیچ پێویستى بەو دڵسووتاوییەى بەڕێزتان نیە، خاوەنى سەركردایەتى حەكیمو لێزانى خۆیەتى، ڕاست نافەرموون، بۆ كاتێك ساڵى 2003 لە بارەگاكانمان درا، ئەوەندەى (ئاسۆس هەردىو ڕێبین هەردى) تان لێنەوەشایەوە تەنیا یەك وشە بنوسن، ئێستا بۆ بوونەتە دڵسۆزمان؟ سوپاس ئەو دڵسۆزییە ناقۆڵایەمان ناوێت. هیوادارم ئەوەندە بەس بێت بۆ وەڵامدانەوەى بەڕێزت.
ئەگەر بگەڕێمەوە سەر بابەتى بەشداریكردنو یان نەكردنى كۆمەڵى ئیسلامى وەك یەكێك لە حزبە ڕەسەنەكانى كوردستان لە حكومەتى هەرێمدا كە لە كاتى خۆیدا قسەى زیاتریشى لەسەر كرا، ئەوا بە ڕاى من كۆمەڵى ئیسلامى قورسترین حزبى سیاسیە لە كوردستان كە ئەتوانێت سیاسەتێكى سەركەوتوو بخاتە ڕوو، بەڵێ ، كۆمەڵ مەرجى دانا، تا حكومەت ناچار بكات كە دان بە دڵسۆزیەكەیدا بنێت، بەرامبەر گەلو خاكو نیشتیمانەكەى، بەڵێ كۆمەڵى ئیسلامى خاوەنى ڕیتمى سەركەوتووى خۆیەتى لە سیاسەتداو ئەزانێ چى ئەكا!!. خوا یاربێت داهاتوو ئەوە زیاتر ئەسەلمێنێت.
ئەگەر سەرنجى بەشداریكردنى یەكەم كۆبوونەوەى پەرلەمانى كابینەى شەشەمى فراكسیۆنى كۆمەڵى ئیسلامى بدەین، زۆر چاك خەڵكى ڕۆشنفیكر تێئەگا، كۆمەڵ سەركەوتووترین لیست بوو لە پەرلەماندا، بەوەى كە 4 دەنگى ناڕەزایى بۆ مێژوو بەرامبەر وەزیرەكانى كابینەى شەشەم تۆمار كرد، ڕاستە گۆڕانو یەكگرتوو بە چوونە دەروەیان ناڕەزاییان دەربڕى، بەڵام با یاساناسان زیاتر لەسەر ئەمە بنوسن، كە مێژوو چى ئەبینێت، لە مەحزەرى كۆبوونەوەى پەرلەماندا نوسراوە چەند كەس دژى حكومەتن، ئەوەشە ئەو هەنگاوە ستراتیجییەى كۆمەڵ كارى لەسەر ئەكات، خاڵ تۆماركردن، كارى ستراتیجییە...
پاشان كۆمەڵ، ئەیەوێ ڕاستگۆ بێت، ئۆپۆزسیۆنێكى ڕاستگۆ، ئەوەتا بەرامبەر بە تواناو لێهاتوویى دكتۆر بەرهەم دەنگى پێدا، كە بە ئیعتیرافى دۆستو دوژمنى كورد، دكتۆر بەرهەم لێهاتووترین كەسى سیاسى ناو یەكێتى یە.. ئیتر بۆ ئەبێ ڕاستى نەبینرێت.
بەو هیوایەى دڵسۆزانى كۆمەڵ تێبفكرن، هەر لە خۆیانەوە قسە هەڵنەڕێژنو دڵسۆزى خۆیان بەو شێوەیە نەنوێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە