کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ساختەكاری ئەلیكترۆنی؟

Tuesday, 25/02/2014, 12:00

1586 بینراوە








جارێكیتر بەرەو هەڵبژاردن، ئەو پرۆسەیەی هەمیشە خەمی حزبەكانە و ئەركی سەرشانی هاوڵاتیانە، هەرچەندە بەشداریكردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی نوێنەردا لە سیستەمی دیموكراسیدا مافێكە بۆ هاوڵاتیان فەراهەم كراوە، كەسی دەنگدەر ئازادە لەوەی بەشداری دەنگدان بەكات یاخود نا، بەڵام لەم هەرێمەی خۆماندا وەك ئەركێك دراوە بەسەر خەڵكدا و ئەگەر كەسێك نەخوازێ بەشداری تێدا بكات بەچاوێكی ترەوە سەیری دەكرێت، وەك ئەوەی تاوانێكی كردبێت، ئەوە لە كاتێكدایە لە ساڵی 1992وە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەی ناوی باشوری كوردستانە بەشداری دەنگدان دەكەن و نوێنەر بۆ حزب هەڵدەبژێرن نەك بۆ خۆیان، كار گەیشتووە بەوەی حزبەكان پلەدارەكانیان بەنۆرە ڕەوانەی پەڕلەمان و وەزارەت و پۆستەكانی تر دەكەن، هەڵبەتە ئەوەش بە مەبەستی خزمەتكردن نییە بەقەت ئەوەی دەیانەوێت ڕازیان بكەن و بیانگەیەنن بەو دەسكەوتانەی لە سایەی پلە حكومیەكانەوە بەدەستی دەخەن، هەمیشە ئەوەی سودمەند بووە ئەو كەسانەن حزب دەیانكات بەنوێنەر، دەنگدەر و لایەنگری حزبیش تەنها ماندووبونەكەی بۆ دەمێنێتەوە، لە یەكەم ئەزمونی هەڵبژادنەوە تا دوا هەڵبژاردن جگە لە نەهامەتی هیچی تری بۆ خەڵك فەراهەم نەكردووە، لە دوای یەكەم پەرلەمان و حكومەت شەڕی ناوخۆی ماڵوێرانكەری لێكەوتەوە دوا حكومەت و پەرلەمانیش لە دوای بیست و دوو ساڵ ئەوەیە كە ناتوانێت موچەی مانگێكی فەرمانبەرەكانی دابین بكات، خەڵك مافی خۆیەتی گومانی لە تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردن هەبێت لە هەرێمی كوردستاندا، ئەو ئەنجامانەی ڕادەگەیەنرێت هیچ كاتێ ئەنجامی ئەو دەنگانە نەبووە كە هاوڵاتی بەكاری هێناوە، هەمیشە ساختەكاری لە ئاستێكی بەرزدا بونی هەبووە و ئەنجامەكانی شێواندووە، ئەوكارە ناڕەوایەش هیچ بەهایەكی بۆ دەنگ و ماندوبونی خەڵك نەهێشتۆتەوە، هەمیشە هێزی دەسەڵاتدار بەپێوەری ستالین كاری كردووە ئەو وتەیەی دەڵێت"گرنگ ئەوە نییە كێ دەنگ دەدات گرنگ ئەوەیە كێ دەنگەكان دژمێرێت" هێشتا بەرەی ڕەنجی دەنگدانەكەی پێنج مانگ بەر لە ئێستامان نەبینیوە و بەناو "براوەكان" نەیانتوانیوە حكومەتێك بۆ خۆیان دامەزرێنن، ئەوا جارێكی تر دەنگدانی بێ ئەنجام لە پێشمانە و لە بۆسەدایە بۆ ڕاپێچكردنی دەنگی هاوڵاتیان لە پێناو بەرژەوەندیەكانی حزبدا، جارێكی تر ساختەكاری لە فۆڕمێكی تردا خۆی مەڵاس داوە بۆ گۆڕینی ئەنجامەكان وەك ڕابردوو، هەروەك چۆن لە هەڵبژاردنەكەی مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو وتیان بۆ ڕێگرتن لە ساختەكاری مۆری ئەلیكترۆنی بەكاردێنن بۆ ئەوەی پرۆسەكە بە خاوێنی بەڕێوەبڕوات، كە وا نەبوو، ئێستاش دەیانەوێت بە كارتی ئەلیكترۆنی خەڵك هەڵخەڵەتێنن، باشتر وایە ئەم كارتەی سەدو سی و دوو میلوێن یۆرۆی تێچووە و لە وڵاتی ئیسپانیا دروستكراوە، ناویان لێی بنایە كارتی ساختەكاری ئەلیكترۆنی، لە بەر ئەوەی یەكەم: ئەوكارتانەی بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان كە بڕیارە لە سی مانگی چوار ئەنجام بدرێت دروستكراوە باس لەوە دەكرێت نۆ میلوێن كارتی زیاتر لە ژمارەی دەنگدەرەكانی ئێراق ئامادە كراوە؟! دووەم: هەڵبژاردنە بێ ئەنجامەكەی هەرێمی كوردستان كە هێشتا حزبەكان ڕێكنەكەوتون لە دابەشكردنی پۆستەكاندا پڕ بوو لە ساختەكاری و دەنگی مردوو و دەنگی دووبارە و شتی تر، تەنانەت كۆمیسیونی هەڵبژاردنەكانیش نكوڵی لەوە نەكرد كە دەنگی زیادە بونی هەیە، ئەوەش بە ڕێژەیەك كە ئەنجامەكان بەتەوای دەگۆڕێت ئەوەی لە هەڵبژاردنی ڕابردوو باسی دەكرا سەد هەزار دەنگدەری مردوو مافی دەنگدانیان هەبووە جگە لە چل هەزار دەنگی دووبارە؟! بێگومان كۆمێسیونی هەڵبژاردن پاكسازی نەكرد لە تۆماری دەنگدەراندا كەواتە هەموو ئەو دەنگە وەهمیانە كارتی ئەلیكترۆنیان بۆ هاتۆتەوە، ئایا ئەو كارتە چ بەهایەكی هەیە جگە لەوە دەڵین ئێستا بە نرخێكی باش حزبی خاوەن پارە دەیكڕێت بە تایبەتی لە شاری كەركوك، بڕوام وایە هەتا ئەو كاتەی ئەم ئاوەز و لۆژیكە فەرمانڕەوایی باشوری كوردستان بكات دەنگدان جگە لە ماندوكردنی خەڵك و دەوڵەمەندكردنی كەسانێك نەبێت هێچی تری لێناكەوێتەوە، هەمیشە دەنگدەر دۆڕاو و دەنگژمێر براوە دەبێت

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)