هه‌ژار و سه‌رده‌می وه‌رز
Thursday, 11/08/2011, 12:00
به چاوی عه‌شقی گریان
دلۆپێك
له بارانی سۆزی عه‌شقت
ببارێنه
هێشتا
خۆنچه‌ی گۆلی باران
به دوای گریانته
وێڵه
تۆش..... ڕه‌شه‌بای
هێلی زستان
تافی گڕت بهاوێژه
من له چریی گه‌ڵای سه‌وزه
قاچم به‌نده
نازانم بۆ؟
گه‌ڵای سه‌وزت
له ئاست مندا
ڕه‌نگی زه‌رده
نازناوی خۆشه‌ویستیت
کۆت و به‌نده
کاتێک گریانی بارانت
ده‌ست له مل هه‌ژار ده‌کات
چمکی گه‌ڵا ووشکهکانت
به قاچمدا ده‌خزێت
ده‌می پایز
گه‌ڵا سهوزکانی
هههڵوهراندم
کی زیاتر دڵسۆزتان بوو
به باڵای تۆدا ئهمنازی
تۆش
ده‌ستت له‌مل
به‌خته‌وه‌ره
چاوت هه‌رگیز من نابینێ
بۆیه
کۆرپه‌ت ده‌ربه‌ده‌ره
ئه‌ی زستانی شیوه‌نی خه‌م
کاتێک مانگ
تێ ئهپهڕ ئه‌بێت
گۆرانیه‌ک ساز بکه
پر بێت
له ئاهی لاوانه‌وه‌ی
شه‌وی خه‌م
که دار به‌ڕوو
شه‌وزه‌نگی دۆزییه‌وه
لقه‌کانی له بهردما
ڕزی بوو
منیش بۆ ماف
ده‌ڕوانمه
چاوی شینی ڕه‌نگی ئاسمان
ئه‌وه‌نده سه‌یرم کردیت
چاوم کز بوو
هه‌ر نه‌هاتیت
ئیتر چاوم سل ناکات
له که ژاوه‌ی شیوه‌نی خه‌م
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست