هەمو لایەكمان ئاگاداركردەوە
Friday, 17/07/2009, 12:00
هەمولایەكمان ئاگاداركردەوە كەهەمومان لەبەردەم تاقى كردنەوەیكى گەورەداین بۆ بەهێزتركردنى پایەكانى دیموكراسیەت , هەمولایەكمان ئاگاداركردەوە كە ڕێز لەپرینسیبەكانى دیموكراسەت بگرن و ڕێز لەئیرادەى خەڵكى كوردستان بگرن و ئازادیەكانى تاكى كوردوستانى پێشێل نەكەن لەبەرامبەر ئارەزوى كردنى بۆهەڵبژاردنى هەرلیست و قەوارەیەكى بەشداربو لە كێبڕكێى هەلچبژاردنەكانى 25/7/2009 دا , داوامان لەهەمولایەك كردكە لەهەفتەى كۆتاى بانگەشەكانى هەڵبژاردندا كە بەهەفتەى گەرمى دواساتەكانى بانگەشەكردن ناسراوە , ڕێزلە یاساو ڕێنمایەكانى كۆمیسێونى هەڵبژاردنەكان بگرن و لەسەر خروقاتى بچوك ئەگەر ڕویدا دان بەخۆیاندابگرن و ڕێگەنەدەن پشێوى دروستببێت .
كۆمەڵێك لە چالاكوانى سیاسى و مەدەنى شارى دەربەندیخان ڕۆژى 16/7/2009 بەیانێكیان بڵاو كردەوەو دواى ئەوەى سەردانى دامودوزگا پەیوەندى دارەكانى حكومەت و سەرجەم قەوارەو لیستە بەشداربوەكانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستانیان كرد, داوایان لێكردن كە بۆجوانتركردنى سیماكانى دیموكراسیەت و پاراستنى سەلامەتى هاوڵاتیان هاوكارى یەكتر بكەن بۆبەئەنجام گەیاندنى هەڵبژاردنێكى پاك و دورلە ساختەركارى , هەریەكە لە قەوارەسیاسیەكانیش دواى ئەوەى سوپاسى هەستى گیانى بەرپرسیارێتى ئەو كۆمەڵە چالاكوانەى شارى دەربەندیخانیان كرد , لاى خۆیانەوە بەڵێنى ئەوەیاندا كە شلگێرانە بەشدارى هەلچبژاردنەكان بكەن و دوربن لەهەركارێكى ناشارستانیانە .
دەقى بیاننامەى دەستەیەك لەچالاكوانى سەربەخۆى شارى دەربەندیخان :
بۆ ئەوەى بێ ئومێد نەبین
هەڵبژاردن بنەماى دیموكراسیەتەو یەكێكە لەمافە سەرەتاییەكانى مرۆڤ بۆ پیادەكردن و بەشدارى كردن لەپرۆسەى سیاسی دا . لەم ڕوانگەیەو باوەڕى تەواومان بەیەكتر قبوڵ كردن و لێبوردن هەیە و بانگێشتى سەرجەم چین و توێژە جیاوازەكان دەكەین كەبەشدارى لەهەڵبژادنى 25/7/2009 دا دە كەن بەشێوازێكى هێمن و شارستانیانە بەشدارى بكەن بۆ زیاتر سەرخستنى پرۆسەكەو جوانتر كردنى سیماى دیموكراسى لەهەرێمەكەمانادا .
بۆ ئەوەى چەمكى دیموكراسیەت ماناكانى خۆى لەدەست نەدات و بانگەشەكانى هەڵبژاردن تەندروستانە بەردەوام بێت , داوا لەسەرجەم قەوارەوە لیستە بەشداربووەكانى كێبركێ ى هەڵبژاردنەكان دەكەین كە پابەندى یاساو ڕێنماییەكانى كۆمیسێۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان بن و دووربن لەهەر كارێكى ناشارستانیانەو و پەنا نەبەنە بەر كارى توندو تیژى شێواندنى سیماكانى دیموكراسى .
داواكارین لەسەرجەم هیًَزەكانى ناوخۆو هێزى پێشمەرگەى كوردستان هێمنى و ئاسایشى ها وڵاتیان بپارێزن و لەم هەڵبژاردنەدا بێلایانانە چاودێرى پاراستنى بنەكانى دەنگ دا بكەن و سەلامەتى هاوڵاتیان وەك ئەركێكى نیشتیمانى و ئەخلاقى لەئەستۆ بگرن .
دەستیەك لەچالاكوانانى سەربەخۆ
دەربەندیخان
16/7/ 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست