تاووڵاتیش ڕقی لێمە
Sunday, 21/08/2011, 12:00
بۆ ئەو هاونیشتمانیانەی لەووڵات بێبەشن
ووڵاتی من تەراتێنی خۆرهەڵات و خۆرئاوایە
قومارخانەی ئەم و ئەوە
كامە دزە
كامە یەكجار دەمی شڕە
كلیلی گشت قاسەكانی
نهێنی گشت ڕازەكانی
والەناو دەستی ئەوە.
ووڵاتی من تەراتێنی خۆرهەڵات و خۆرئاوایە
قومارخانەی ئەم و ئەوە
كامە یەكجار پاشەڵپیسە
بۆ ئەو كەسە ووڵاتی من
جێگەی خەوە.
*******
خۆم پێپەتیم
ووڵاتی من پێڵاوێكە
دوژمنەكەم لەپێی ئەكا
خۆم ڕووت و قووت
ووڵاتی من كاڵایەكە
هەموو كەسێ پۆشتە ئەكا
هەموو كەسێ لە ئاستیدا خاوەن ماڵەو
بەشی خۆشم كۆچ و ڕەوە
*******
ووڵاتی من
عەیامێكە بەقەد پانی و فراوانی
ئێسك و پروسكی من دەخوا
بەقەد چاوگەی ئاوو كانی لە خوێنی من داوا دەكا
كەچی خێر و بێر و ئاوی
هەرپێشكەشی ئەم و ئەوە
********
سەیرە سەیرە یەكجار سەیرە
زەوی ، ئاسمان ، هەموو جیهان
تاووڵاتیش ڕقی لێمە
سەیرە سەیرە یەكجار سەیرە
*******
كوا پشتەكەم بۆ دیار نەما؟
كوا براكەم بۆ لێم ڕەنجا؟
كوا یارەكەم بۆچی تۆرا؟
كوا دەستەكەم بەچی شكا؟
- هەموو خەو بوون خەونێكی خۆش!
+ نەخێر هەرگیز هەرگیز هەرگیز......
خەون نابینم نەشم دیوە
هەرگیز
هەرگیز.......
پشتم هەبوو ، برام هەبوو
یارم هەبوو ، دەستم هەبوو
هەرگیز هەرگیز خەونیش نەبوون
بۆ دیارنەمان بۆچی وون بوون.
- پشتت كێ بوو غەیری شاخە بڵندەكان
بۆ ئەوانت لە خۆت ڕەنجان
برات كێ بوو هاوزمانت
یاخود زۆڵی هەموو جیهان
یارت كێ بوو خاك و ئاوت
یا دۆلار و پارەو سامان
دەستت كێ بوو هەر ئەو دەستەی شۆڕشی كرد
یاخود دەستی دزی و تاوان
********
بگەڕێوە تۆ ئەمێستا دەستەكانت لەگەڵ دەستی
ڕەقیبانا تێكەڵاوە
بگەڕێوە پەشیمانی تەنیا ئەمڕۆ دادت ئەدا
بۆ سبەینێ ئیدی ئەویش تفی نەفرەتت لێ ئەكا
بگەڕێوە
بگەڕێوە
تا تروسكەی هیوایەكت تێداماوە
مەكوژێرەوە
مەكوژێرەوە....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست