نهێنی کۆبونه‌وه‌کانی دوینێی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی..سیناریۆی ترسناک به‌ڕێوه‌یه.
Thursday, 07/04/2011, 12:00
پاش گه‌رانه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ونێچیر له ئێران ، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی زۆر گرنگ له نێوان یه‌کێتی و پارتی به سه‌رۆکایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی گرێدرا به مه‌به‌ستی تاوتویکردنی هه‌لومه‌رجی نائارامی کوردستان و ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی جه‌مهوری ئیسلامی ئێران ده‌رهه‌ق به هه‌لومه‌رجی باشوری کوردستان و خۆپیشاندانه‌کانی و ناره‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی به کوردستانپۆستی راگه‌یاند: هه‌ردولا بۆ کۆتاییهێنان به ئاڵۆزیی و ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی سه‌رای ئازادی سلێمانی و پاش وه‌رگرتنی و دابینکردنی ره‌زامه‌ندی ئێران بۆ به‌کاربردنی توند‌و تیژی له دژی ئۆپزسیۆن و خۆپیشانده‌ران و په‌رته‌وازه‌کردنیان ، ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان سیناریۆی بوونی تیرۆریست و ئیسلامییتوندڕۆ بسه‌پێنن به‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران که گوایه هێزی داینه‌مۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کانن.
سه‌رچاوه‌که ده‌رباره‌ی دورستکردنی سیناریۆیه‌کی له‌م بابه‌ته ، پێویستیان به هه‌ندێ دۆکۆمێنت هه‌یه که حاڵی حازر ئاماده‌ی ده‌که‌ن ، دیاره له ته‌ک ئه‌وه‌شدا ده‌یانه‌وێت تۆمه‌تی ده‌ستی ئێران له نێو هێزه ئۆپزسیۆنه‌کان (گۆڕان ، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو) له راگه‌یاندنه‌کانیاندا به‌خه‌ستی باسی لێوه‌بکه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیاش بگه‌یه‌ننه ئه‌و باوه‌ڕییه که ئه‌گه‌ر هێز به‌کارببردریت بۆ په‌رته‌وازه‌کردنی خۆپیشانده‌ران ده‌نگ نه‌که‌ن ، به بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌وان بۆ تێکدانی ئه‌جندای ئێران و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و کاره ده‌که‌ن!. سه‌رچاوه‌که به‌دووری نه‌زانی مه‌سعود بارزانی له رێگای موساده‌وه که باره‌گاکه‌ی له خانووه‌که‌ی نێچیره له سکرتاریه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی پێشوو له هه‌ولێر به‌کار ببات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکییه‌کان قه‌ناعه‌ت پێ بهێنیت که ئێران ده‌ستی راسته‌وخۆی له پشته ، بۆیه لێدانی خۆپیشانده‌ران و له‌وه‌ش زیاتر ئۆپزسیۆن به پێویست ده‌بینرێت.
ده‌یانه‌وی وا له ئه‌مه‌ریکیه‌کان بگه‌یه‌نن که نیوه‌ی زیاتری عێراق له ژێر کۆنتڕۆڵی ئێرانه ، ئێستا ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانیش له رێگای ئۆپزسیۆن بخاته ژێر رکێفی خۆیه‌وه.
سه‌رچاوه‌که وتی: ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر خۆپیشاندانێک یا شۆڕشێک دوو پێودانگی هه‌یه ، یه‌که‌میان : ده‌ستی ئیران و قاعیده و دووه‌میشیان: چه‌نده به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی و ئیسرائیل ده‌که‌ونه مه‌ترسییه‌وه.ئێمه له شۆرشی تونس و میسر و ئێستاش له لیبیا و یه‌مه‌ن و هه‌روه‌ها گرنگترینیشیان دیاره به‌حره‌ینه بینیمان که چۆن ئه‌مه‌ریکا مامه‌ڵه ده‌کات له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کان.
مه‌سعود بارزانی وه‌ک له راپۆرته هه‌واڵه‌کانی پێشووشمان ، ئاماژه‌مان پیدابوو که چۆن ره‌زامه‌ندی تورکیا و ئه‌ردۆگانیشی وه‌رگرتبوو بۆ چاره‌سه‌کردنی ئه‌و ته‌نگژه‌ی کوردستان به‌رامبه‌ر هاوکاریکردنی مه‌سعود! له هه‌ڵبژاردنه‌کانی حوزه‌یرانی تورکیا ، که بۆ ئه‌ردۆگان و کورد یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ن.
سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی دایی وتی: ده‌سه‌لات ده‌یه‌وێت به هه‌رنرخێک بێت پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو کونوکه‌له‌به‌ره‌کانی پرۆسه‌ی په‌رته‌وازه‌کردنی خۆپیشاندانه‌کان و لێدانی ئۆپزسیۆن پڕ ده‌کرێته‌وه ، ده‌ستبه‌کار ده‌بێت. به‌مانا کاتێ ئه‌مه‌ریکا قه‌ناعه‌ت به بوونی ئه‌جندای ئێران له پشت ئۆپزسیۆن و خۆپیشانده‌ران ده‌هێنێت و ئێرانیش پێشینه ره‌زامه‌ند بووه به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵی ته‌نازولاتی گه‌وره ، له هه‌مان کاتیش‌دا تورکیا پشتیوانی له‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌کات ، پرۆسه‌ی ئیحتواکردن و لێدانی شه‌قام وئۆپزسیۆن ده‌ست پێده‌کات.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی زیاد کرد وتی: له نێو یه‌کێتیدا ئیتفاق و ئیجماع نییه له‌سه‌ر ئه‌وپه‌کێگه ، جه‌لال تاله‌بانی نه‌بێت که ده‌یه‌وێت بۆ رازیکردنی مه‌سعود بارزانی هه‌رچی زووه ده‌ست به‌و پرۆژه‌پیلانه بکرێت که به‌شێکی ته‌واوبووه، ره‌زامه‌ندی ئێران و تورکیا ، به‌شه‌کانی دیکه ته‌واو بکه‌ن.
له کۆتاییدا سه‌رچاوه‌که وتی: دڵه‌راوکێ و مه‌ترسی له کاردانه‌وه‌ی
شه‌قام و نه‌هاتنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌کان وه‌ک بۆی دانراوه ، باڵی
کێشابوو به‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌که.
ده‌بێ بووترێت هه‌ردوو لا جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی داگیرکارانی کوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل بکه‌نه پشتیوانی خۆیان له یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێکانی نێوان خۆیان و یا هه‌ریه‌کێکیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه ، دێن لای دوژمن به دوژمنی ئه‌و لایه‌نانه ده‌ناسینن ، بۆ نموونه: جه‌لال تاڵه‌بانی و نێچیر بۆ ناشیرنکردنی گۆڕان به ئێران ده‌ڵێن : گۆران ئه‌مه‌ریکییه‌کان پالپشتیان ده‌که‌ن ، له‌لای ئه‌مه‌ریکییه‌کانیش ده‌ڵێن: ئێرانییه‌کان پشتیوانیان لێده‌که‌ن ، لای تورکیا باس له په‌یوه‌ندی گۆران و په‌که‌که ده‌که‌ن ، لای په‌که‌که‌ش باس له بوونی په‌یوه‌ندی گۆڕان له‌گه‌ل میت ده‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست