گۆڕڕانخوازان له‌نێوان تاکڕه‌وی نه‌وشیروان مسته‌فا و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی دا
Monday, 26/09/2011, 12:00
ڕووداوگۆڕانکاری یه‌کانی جیهان زۆر خێران، بۆیه دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که‌وئه‌وانه‌ی خۆشمان به په‌له که‌وتوونه‌ته خۆیان بۆدۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ک نه‌ک بۆ کێشه‌کانی خه‌ڵک به‌ڵکوبۆ ڕزگارکردن و درێژ کردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیان، چونکه خۆیان ئه‌و ڕاستی یه باش ده‌زانن که دره‌نگ بێت یان زوو ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری یان چۆڵ بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان ئه‌مڕۆ هۆشیاره و به ئاگایه له هه‌موو گۆڕڕانکاری یه‌کانی جیهانی عه‌ره‌بی وجیهانی وخوازایاری ژیانێکی نوێ ی باشتره!
له‌کوردستان وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن پێکهاتوون له چه‌ند پارت و لایه‌ن و هێز و که‌سایه‌تی یه‌ک که زۆر ده‌مێکه ده‌سه‌ڵاتیان له ناو پارت و ڕێکخراوه‌کانی خۆیاندا بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان قۆرخکردووه وقه‌ت ئاماده‌نه‌بوون له ناو پارت وڕێکخراوه‌کانی خۆیاندا ده‌سه‌ڵات به ئاشتی یانه بگوێزنه‌وه بۆ بیرونه‌وه‌ی نوێ و گه‌نجان، هه‌مووکات دژی نوێبوونه‌وه بوون...!!
شه‌ڕی ئه‌و نوخبه‌یه‌ی ناو ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن بۆ قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵاته وهیچی تر ، نه‌ک له پێناو مافه‌کانی خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی کوردستان، که زۆرده‌مێکه خه‌ون به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی یه‌وه ده‌بینن! ئه‌م نوخبه دیکتاتۆر و مشه‌خۆره هه‌میشه به پێچه‌وانه‌ی خه‌ون و ئامانجه‌کانی خه‌ڵكی چه‌وساوه وتینووی ئازادی کوردستانه‌وه هه‌ڵسووکه‌وتیان کردووه...!!!
بۆمانه‌وه‌ی خۆیان وه‌ک سه‌رکرده وبڕیارده‌رله‌ناو پارت و ڕێکخراوه‌کانیاندا، سڵیان له تیرۆروتۆقاندان نه‌کردۆته‌وه و له پێناوی ئه‌وئامانجه‌یاندا ملی هاوڕێ یانی خۆشیان به شکاندن داوه وهاوکاری دۆژمانیان کردووه، تا هاوکاریان بن بۆ مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا...!!!!!
نه‌وشیروان مسته‌فاش وه‌ک یه‌کێک له که‌سایه‌تی یه دیاره‌کانی ناوئه‌ونوخبه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئێستاش به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه...ساڵانێکی دوورودرێژخۆی له‌ناو یه‌کێتی دا له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی کۆنه هاوڕێ ی بڕیارده‌ربوون، به‌ڵام کاتێک زانی له‌ناو یه‌کێتی دا ناتوانێت تاکڕه‌وانه بڕیاربدات، بۆیه بڕیاری دا له یه‌کێتی جیاببێته‌وه و زۆرووریایانه هه‌ست ونه‌ست و ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان بۆگۆڕانی کرده ئامانجی خۆی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی دروستکرد، به‌مه‌ش هه‌ست و نه‌ست و تواناکانی جه‌ماوه‌ری گۆڕانخوازانی به‌کارهێنا بۆ گه‌یشتن به‌وشوێنه‌ی که خۆی مه‌به‌ستی بوو پێ ی بگات، وه‌ک تاکه لیستێكی سه‌ربه‌خۆی به‌هێزبه‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه بچێته "په‌رله‌مانی کوردستان" و کارتی سیاسی کوردستان به قازانجی خۆیی به ناوی لیستی گۆڕانه‌وه بگۆڕێت، نه‌ک گۆڕرانکاری ڕاسته‌قینه بکات له سیستمی کۆنی سیاسته‌تکردن و ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا، چونکه ئه‌وهه‌ربه‌هه‌مان عه‌قڵیه‌ت و بیرکردنه‌وه‌ی کۆن له ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات و شتروکتوری بزوتنه‌وه‌که‌ی له‌سه‌رهه‌مان سیستمی ده‌سه‌ڵاتی پارته‌کان دامه‌زراوه، کۆبۆنه‌وه دووقۆڵی یه‌که‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی دا گه‌واهی ئه‌وراستی یه ئه‌دات، کاتێک دووقۆڵی وه‌ک بارزانی و تاڵه‌بانی کۆبوونه‌وه‌یان کرد و که‌س نه‌یزانی باسی چی یان کردووه...!!؟؟
نه‌وشیروان مسته‌فا به‌قسه‌ی خۆی بڕیاربوو شێوازێکی نوێ ی سیاسه‌تکردن بخوڵقێنێت له کوردستاندا..!
به‌ڵام دیداری دووقۆڵی له‌گه‌ڵ بارزانی دا سه‌لماندی که ئه‌وله‌ناوه‌رۆکدا هیچ جیاوازی وکێشه‌یه‌کی نی یه له‌گه‌ڵ ئه‌وشێوازه کۆنه‌ی سیاسته‌تکردنی بارزانی وتاڵه‌بانی دا، له‌کاتێکدا ده‌بوایا به جۆرێکی ترهه‌ڵس وکه‌وتی بکردایه و دیسانه‌وه نه‌که‌وتایه‌ته هه‌ڵه‌ی سیاسی گه‌وره وکوشنده‌وه، به‌ڵام وا دیاره ئه‌و زۆربه هۆشیارانه و به ئاگایانه ئه‌وکاره‌ی کردووه و په‌شێمان نی یه لێ ی، هه‌رچه‌ند ئه‌وبه‌م هه‌ڵوێسته‌ی نه‌ک خه‌ڵكی ناڕازی سلێمانی و کوردستانی تووڕه‌کرد به‌ڵکو له‌ناو بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆشی‌دا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له دژی ئه‌وهه‌ڵسوکه‌وته تاکڕه‌وانه‌ی به‌رزبۆوه...!
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌گرانی ناوبزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ده‌ڵێت:
" له‌گه‌ڵ بارزانی دانیشتووین، ته‌نازولمان له‌سه‌رهیچ شتێک نه‌کردووه".
له‌ڕاستی دا به‌خۆت بزانێت یان نا، دانیشتنه دووقۆڵی یه‌که‌ت له‌گه‌ڵ بارزانی دا خۆی له خۆی دا دژی دروشم وپڕوپاگه‌نده‌کانی خۆته، که به‌حسابی خۆت له پێناوگۆڕێنی شێوازی کۆنی باوی سیاسته‌کردن و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی بارزانی و تاڵه‌بانی هه‌وڵ ئه‌ده‌یت....!
ئه‌رک ومافی مێژوویی گۆڕڕانخوازانه که سه‌رکردایه‌تی بزووتنه‌وه‌که‌یان بخه‌نه ژێرپرسیاره‌وه وهه‌وڵ بده‌ن بۆگۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی له‌ناو بزوتنه‌وه‌که‌یان، پێش گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی کوردستان!!
گۆڕڕانخوازان کاتێک ده‌توانن گۆڕڕانکاری ئه‌نجام بده‌ن له سیستمی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی له کوردستان که به‌کردارسه‌لماندیان ئاماده‌ن له ناو بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆیاندا شێوازێکی نوێ ومۆدێرنی ئۆپۆزسیۆنی به شتروکتورێکی دیموکراتی یانه‌و شارستانی یانه پیاده‌بکه‌ن...!!!
نه‌وشیروان مسته‌فا...به‌م دانیشتنه‌ت جارێکی تربۆکاتێکی نادیارڕۆحت کرده‌وه به به‌رده‌سه‌ڵاتی بارزانی وشه‌رعیه‌تت دایه‌وه به سیستمی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی، به‌ڵام نا‌توانیت له گۆڕڕان ڕزگاریان بکه‌یت...!!
هه‌روه‌ها به‌کردارسه‌لماندتان که ئێوه وه‌ک سه‌رکردایه‌تی ئێستای بزووتنه‌وه‌که‌تان له دژی داخوازی و ئامانجه‌کانی شه‌قامی ناڕازی کوردستانن، که‌له پاش 17ی شوباته‌وه له‌و پێناوه‌دا ده‌یه‌ها منداڵ و گه‌نج بوونه‌ته قوربانی ، به‌ڵام ئێوه به‌م دیداره‌تان ڕووی تاوانباران و ده‌سه‌ڵاتتان سوورکرد ...!
نه‌وشیروان مسته‌فا... به‌م هه‌ڵوێسته‌ت بوویته پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی له دژی گۆڕان..!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست