کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاوانه‌ به‌ پارتیی و یه‌کێتیی بگوترێت گه‌نده‌ڵ!

Sunday, 17/06/2012, 12:00


لەئێستادا گەندەڵی لە کوردستان ئەوەندە باس دەکرێ، بەرادەیەک کادیرەکانی یەکێتی و پارتی لەخەڵکی رەخنەگر زیاتر خۆیان باسی دەکەن. بەمەش جوانی و کاریگەری رەخنەگرتنیان سوک و لاوازکردووە، بەلام ئەگەر مرۆڤ سەیر بکات دەبینێ، ئەم دەسەڵاتە لە سیستەمێکی گەندەڵی تێپەراندووە بەلکوو بەرەو دەولەتێکی مافیایی هەنگاوی ناوه‌، چونکە ئەمەی لە کوردستان روودەدات بە ئاشکرا هەستی پیدەکرێ کە ئەمانه‌ دوو هیزین RRن، کەی سستمەیکە لە دزی بچوک و چاوپۆشین لە هەلە و وردە بێ یاسایی و هەڵە و کەم و کورتی و بەدەسەڵات خزم خزمانی و بنەماڵەیی ماوەتەوە. بەلکوو بە بەرنامە وەک سەنتراڵیکی مافیایی بەناوی دەولەت و حزبەوە، لەهەوڵی کۆکردنەوەی سامان و خۆشگوزەرانی خۆیەتی بەهەر نرخێک لەسەر ئەم میللەتە بوەستێ.
نمونەی وا دەوڵەتی مافیا لەهیچ ولاتێکدا بوونی نییە، تەنانەت مافیاکانی ئیتالیا و روسیا سڵ لەهەندێ شتی نەتەوەیی خۆیان دەکەنەوە، یان ئەوەتا حکومەت جار جار دەیان گرێ و پیلانەکانیان پوچەل دەکاتەوە بەلام لەنیشتمانەکەی ئێمە پارتی و یەکێتی 22 ساڵە هیچ سزا و لێپێچینەوە و سڵ کردنەوەیەک بەرامبەریان نەبووە هەرچیان کردبێ، بۆیە ئەم نیشتمانەیان بەرەو وێرانکردنی زۆرینەی جوانیەکانی ئەم گەلە بردووە. کەلێرەدا چەند خاڵیک باس دەکەین بەهیواین بەرلەوەی بلین ئەمە نامەنتقی و جوێنە بەویژدانەوە ووشەکان هەلبسەنگێنن و بەراورد ی بارزانی و تالەبانی (ئەولادە سیاسیەکانیان) لەگەل مافیاکان لەفلیم و جیرۆکەکانی مافیاکان بکەن بزانن کامیان زیاتر تاوان و ناپاکی دەکەن.
١- هەرچی کەلوپەلی گران بەهای ئەم نیشتمانە بکردڕێ و بفرۆشیێ بەئاشکراو نهینی بە تالان و ڕاوروت کردویانە قۆناخی یەکەمیان لە دوای راپەرین شۆفەل و.چەک، داو دەرمان، دواتر بوە تالانی نیوان خۆیان لەشەری ناوخۆ، دواتر بودجە و نەوت.
٢- بیست و دوو  ساڵە داهات و بودجەی ئەم گەلە وەک ئەوەی موڵکی خۆیان و باوکیان بێ، بەئارەزوی خۆیان لە تەخشان و پەخشانەوە بۆ کڕینی ویژدان و کۆیلەکردنی تاکی کورد و بەهێزکردنی دەزگا ئەمنی و سەربازیەکان بەکارهێناوە. سەیر کەن دوایی ئەو هاوکێشە نوێیانەی لەناوچەکە، وەلە ناوخۆی کوردستان (سەرهەلدانی ئۆپزسیۆن) کە هەندێ زانیاری دەگاتە دەست خەڵک، کەچی هێشتا مشار ئاسا بەهەردولایدا (چون و هاتنەوەی) داهاتی ئەم میللتە بۆخۆیان دەبڕنەوە؟ کە بەشیوەی بودجەی خەیالی بۆخۆیان (سێ سەرۆکایەتی، تەنانەت بۆتالەبانیش بەرهەم ساڵح مانگی یەک ملیاری بۆبریبۆوە لەکاتێکدا ئەو سەرۆک کۆمارە وبەرهەم ساڵح سەرۆکی هەرێمێکی فیدرال)
بۆدەزگا ئەمنی و سەربازیەکان، کەبەپێی راپۆرتێکی کەنالی کەی ئێن ئێن % ٤٠ بۆ دەزگا ئەمنی و سەربازیەکانە بەسەدان هەزار کادیر و هەواداری خۆیان دامەزراندوە.
ئەمە جگە لەوەی بەناوی بودجە سەدان پڕۆژە پارەی بۆدابین دەکەن، دواتر تەواوی ناکەن و لەبودجەی سالی تر دەیخەنە سەر، هاوکات لەوانەی خەرجیشی دەکەن پارەیەکی زۆری لێ دەخورێ. بەواتای کەمترین پارە لەپرۆژەکانی وەک خزمەتگوزاری لەنەخۆشخانە و قوتابخانە و پیرو پەککەوتە و منال و دەیان جۆری وەک نەخۆشیەکانی ئاوتیزم وتالا سیما و هاندیکاپ. ئاخر ولاتێک مٶرالی هەبێ نەتەوەیەکی وا نەخٶش پڕ لەکێشە پارە لەو دەزگا ئەمنیانە بەو شیوە دەبات و پێچەوانەکەشی خزمەتگوزاری وا کەمی بۆدابین دەکڕێ ؟
لەتەک ئەمانەش بەملیارەها دۆلاری خەلک دەبەن وە ک ئەو ٦ ملیار دۆلاری بەرۆژی روناک نێچیرڤان بارزانی و وەزیری سامانە سروشتیەکان بردویەتی کەکەس ناوێری باسیشی بکات
بەپێی ئاخاوتنی ئەندامێکی لیژنەی ئابوری پەرلەمان تەنیا لەبودجەی فرۆشتنی نەوتی ئەم سال ١٠ ملیار دۆلار دیار نیە جگە لەچەند ووردە داهاتێکی تر
http://www.nrttv.com/dreje.aspx?jimare=17959#.T9OwE39Qdo4.facebook
سوکایەتی و تالانی ئەمانە بە خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لەئاستێک دایە کەهەموو سنورێکی مٶرالی دەبەزێنی وەک لەم وێنەی خوارەوە دیارە کە خەرجی و داهاتی ئەم وەزارەت و دام و دەزگایانە بەقودرەتی قادر وەک یەکە بەفلسیکش جیاوازیان نیە، یان ئەوەتا سەرباری ئەم هەموو بیرە نەوت و تەنکیانەی لەسەر ڕیگاکانن کەچی بودجەی وەزارەتەکەی جانتاکەی سامانە سروشتیەکان، کەمترە لەخەرجیەکانی.



٣- تاپێیان دەکڕی تاکی کورد لەگیانی نەتەوەیی دەشونەوە بەرەو ژیانی خۆپپەرستی و رابورادن دەیبەن، ئاژەل ئاسا بەس بەدوای خۆشی و تیڕکردنی حەزو ئارەزوەکانی بێ، تۆ بزانە ئەم میللتە بەئەی رەقیب بەرەو پەتی سیدارە دەچوو، بنەمالەکەی دەگیرا، بەفاشیترین شیوە ئەشکەنجە دەدرا، نمونەی قارەمانی و بوێری و گیانی قوربانی دانی تیا بوو بەلام ئەمڕۆ گیانی قوربانیدانی تاکی کوردیان گەیاندۆتە ژێر سفر !؟
٤-ئەم دەسەلاتە هەربەرپرسەی باڵای، بەداهاتی دزراوی خەلک (دەولەت لەناو دەولەتی) بۆ خۆی دروست کردیە ئەویش بەدابینکردنی هێزێکی زەبەلاحی سەربازی یان کۆمپانیایەکی راگەیاندن کەشەری خۆیانی پێ دەکەن.
٥-ئەم دەسەلاتە ٢٢ ساڵە هەرچی خواردن و دەرمانی ستۆک و ژەهراوی هەیە، لەپێناو دەستکەوتی چاوچنۆکی مادی خۆی بەسەر ئەو میللەتە هەژارەی تاقی کردۆتەوە کەئەمە نمونەی بەکۆمەلکوشتنی هێمنانەی خەلکی کوردستانە.، تێناگەم خەلک هەست بەوە ناکات بۆچ رۆژانە بەکۆمەڵ یان بەدەیانی دەلین، بەنەخۆشی دل و سەرەتان و یان لەپڕێکا مرد !؟. ئەوە قەدەر نیە وەک باسی دەکەن، بۆ ئەم قەدەرە ٣٠ سال لەمەوبەر نەبوو (نەخۆشی کتوپڕ) یان لەولاتانی تر نیە، ئەوەی عزرائیل لەکوردستان بەیەک ڕۆژ روحی خۆشەوستانمان دەردەهێنی لەهەندەران بەسال و دوو سال نیە. بۆیە بەشی زۆری ئەم خۆشەوستانەمان دەمرن یان ەئوەتا وەک باس دەکەن دەرمان و خواردنی وا دراوەتە ئەم گەلە کەبەرەوپۆکانەوی مێسک و هزری یەک نەتەوە دەبەن
سال بەسالیش زانیاری و کاریگەریەکان زیاتر دەردەکەوێ فەرموون ئەم هەوالە مەترسیدارە بخوێنەوە کەلەئایندەدا کاریگەری دەبێ
***************
دوای ئه‌وه‌ی هەواڵی‌ جۆره‌ مه‌مه‌یه‌ك له‌ بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان لە دەزگاكانی راگەیاندن بڵاوبۆوه‌ ، كه‌ گوایه‌ ئه‌و مه‌مه‌یه‌ منداڵ توشی ئیفلیجی مێشك ده‌كات و‌ زیانی زۆری هه‌یهدەست بەجێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومەتی هەرێم هه‌رێمی لێژنه‌یه‌ك پێك دەهێنێت .
 لەو بارەیەوە دكتۆر خالێ قادر ووته‌بێژی وه‌ز‌اره‌تی ته‌ندروستی حكومەتی هه‌رێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند : دوای بڵاو بونەوەی ئەو هەواڵە پەیوەندیمان بەو پزیكانەی فەرمانگەی تەندروستی یلێمانی وە كرد و لێژنه‌یه‌كمان بۆ ئەو مەبەستە پێك هێنا .
 ئاشكراشیكرد : ئێستا لێژنه‌كه‌ خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ لەو شوشە مەمەیە و بەم زوانە ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ین.
 12:21:46     2012-06-12
 
***************
ئه‌و هه‌واڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌
http://gkvoice.com



٦-ئەم دەسەڵاتە هیچ یاسا و ڕیسا و دادگایەک ناناسێ، بەئارەزوی خۆی تاوان و ناپاکی و تالانی و بەکۆمەل خەلک دەکوژێ، بێ ئەوەی یەک بەرپرس زیندانی کرابێ، چیان نەکرد تیرۆری بەکۆمەڵی خەلک وەک ١٧ شوبات، تیرۆری کەسە جوانەکان وەک دەیان رەخنەگریان، داگیرکردنی خاک و رەزو باغی خەلک. کام بەرپرس زیندانی و لێپێجینەوەی لەگەل کراوە
٧-بەسەدان پیاوی بەعس لەئەنفالچی و موستەشاری گەورە و فایلدار و. پلەی بەرزی باڵایان پێ دراوە، هاوکات بونی دەیان بنکەو بارەگای دەزگا ئەمنیەکانی وولاتان بەتایبەتی هی داگیرکەران. تیرۆری سەدان کوردی باکورو ڕۆژهەلات و تەسلیمکردنەوەیان بە ولاتی ئێران و تورکیا بەتەرم و زیندوبونەوە بەکورتی قوتابخانەیەکە بۆ پێگەیاندنی ناپاکی نیشتمانی.
هەموو ئەمانە پێمان دەلێ ئەم دەسەڵاتە تاسەر ئیسقان مەترسیدارە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی مانەوەی بۆ چەند سالی داهاتوو زیانی زۆر گەورەتر بە گەلەکەمان دەکەوێ، کەنەوەیەکی بێ مۆرالی سیاسی و نەتەوەیەکی تاسەر ئیسقان خۆپەرست و بێ هەستی نیشتمانی لەبەردەستیان بەرهەم دێ. ئەوکات با هەر شڤان گۆرانی کینائەم بڵی و پەشیویش هاواری گەنجان بکات ئیوە نەوەی زەردەشتن و راپەرن.
ئەم دوو پارچە شعرەی پەشیو لەسەرپارتی و یەکێتی یەکجار دروستە، تاکە ڕیگای رزگاربونمان لەدەستیان نەمانیانە

****************

****************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە