کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبەردەم دوو بژاردە دایە شیرینەکە یان تاڵە

Tuesday, 21/01/2014, 12:00





تەنها ٩ ڕۆژی ماوە بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی و تاکو ئێستاش هیچ ئاماژەیەك نیە بۆ بەستنی کۆنگرە لە ٣١ی ئەم مانگە یاخود دواخستنی ئەوەی کە هەیەو دەوترێ لە ماڵپەڕو ڕاگەیاندنەکاندا تەنها دەنگۆیەو هیچی تر .
لە دوای نەخۆش کەوتنی مام جەلال وهەڵبژاردنەکانی ٢١ی ئەیلولی ساڵی ڕابوردو یەکێتی نیشتمانی ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو لاواز بون و پوکانەوە دەچێت بەجۆرێك کە سەرکردەکانی خودی ناو یەکێتیش ناتوانن بەر بەو لاوازیە بگرن و بۆ چارەسەری کێشەکانیش بەسەرکردەو جەماوەرەوە چاویان بڕیوەتە کۆنگرە. ئێستا لەناو یەکێتیدا دوو بۆچون هەیە کە دووگرپی جیاواز کاری بۆ دەکەن گروپی یەکەمیان باڵی دەست ڕۆیشتووی مەکتەب سیاسی بڕێك لەسەرکردایەتی بۆچونی ئەم گروپە ئەوەیە کۆنگرە بۆ ماوەیەکی دیاری کراو دوا بخرێت بەبیانووی ئەوەی کە ئامادەسازی زیاتری بۆ بکرێت و دواتر ناتوانن کۆنگرە بگرن لەکاتێکدا کە دوو هەڵبژاردنی چارەنوس ساز لەبەردەمیاندایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی پارێزگاکانی هەرێم کە بڕیار وایە لە بەهاری ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت. گروپی دووەمیش کە بەرهەم ێاڵح و بەشێکی سەرکردایەتی و ئەنجومەن وزۆرینەی کادران و ڕێکخستنەکانی یەکێتی پێ یان وایە یەکێتی نیشتمانی بەم سەرکردایەتیەی ئێستایەوە ناتوانێت بەرەو هەڵبژاردنەکانی بەهاری ئەمساڵ هەنگاو بنێت بەبیانووی ئەوەی ئەم سەرکردایەتیەی ئێستا هۆکاری شکستی یەکێتی بوو لە هەڵبژاردنی ٢١ی ئەیلولدا لەبەر ئەوە ئەم دەم و چاوانە لەلای جەماوەری یەکێتیدا بێزراون و ئەگەر یەکێتی بەم حاڵەی ئێستاوە بچێتە هەڵبژاردنەکانەوە و کۆنگرە نەگرێت ئەوەندەی تر قەبارەی بچوك دەبێتەوە . هەریەك لەم دوو گروپە ئەرگومێنتی خۆیانیان هەیەو هەردولایشیان ڕاست دەکەن بەو پێ یەی ئەگەر کۆنگرە بکەوێتە پێش هەڵبژاردنەکان وەکو گروپی دووەم بانگەشەی بۆ دەکەن یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەلامەت لەکۆنگرە نایەتە دەرەوەو هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کەوا یەکێتی تووشی قەیرانی جیابوونەوە دێت بەو پێ یە هیچ کام لە و ئەندام مەکتەب سیاسیە دەستڕۆیشتوانە کەبونەتە هۆکاری شکستی ئەو حیزبە دەست بەرداری پۆستەکانیان نابن و لەهەمان کاتیشدا لەهەڵبژاردنیشدا دەرناچن کەواتە کۆنگرە لەشکستێکی تر بەو لاوە هیچی تری لێ بەرهەم ناهێنرێت و دواتر لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و پارێزگاکانی هەرێم تووشی شکستی گەورەو ناهەموار دێن یەکێتی بەرەو نەمان دەبەن..
خۆ ئەگەر کۆنگرە بکەوێتە دوای هەڵبژاردنەکان هەروەکو گروپی یەکەم پێ یان باشە جارێکی تر یەکێتی تووشی قەیران دەبێت بەو پێ یەی ئەم سەرکردایەتیەی ئێستا هۆکاری شکستی یەکێتی بوون لەهەڵبژاردنەکانی ٢١ی ئەیلولی ڕابوردودا بەهەمان شێوە دەبگدەری ئەوحیزبە ئەوەندەی تر بێ ئومێدو دڵشکاو دەبن و دەنگ بۆ یەکێتی نادەن و پێ دەچێت دەنگی جەماوەری ناڕازی یەکێتی بچێت بۆ گۆڕان و حیزبەکانی تر بەم پێ یەش ئەوەندەی تر قەبارەی یەکێتی نیشتمانی بچوك دەبێتەوەو بەمەش قەیرانی قوڵترو ئاڵۆزتر بۆ ئەوحیزبەو سەرکردایەتیەکەی دروست دەبێت. کەواتە یەکێتی نیشتمانی لەبەردەم دوو بژاردەدایە شیرینەکەیان تاڵە.
یەکێتی نیشتمانی لەقەیرانێکی زۆر گەورەو ئاڵۆزدایە ئەوەی پێ ی وایە کە کۆنگرە چارەسەری کێشەکانی ناوئەو حیزبە دەکات بەهەڵەدا چووە ، چونکە قەیرانەکانی ناو ئەو حیزبە خۆڕسك نین و دروست کراون ئەوەشی بۆتە هۆکاری دروست کردنی قەیرانەکان خودی سەرکردەکانی ناو ئەو حیزبەن.
یەکێتی لەلایە پارتی و گۆڕان و هێزە ناوچەیی یەکانە کاریگەری سەختی لەسەرە واتە اختراق کراوە و یەکێتی ئەو حیزبە خۆڕسکە جەماوەریەی جاران نیە کەلە ساڵی نەوەدەکاندا هەبوو.
ئەوانە ی کە ئێستا یەکێتی بەڕێوە دەبەن هەر یەکەو سەربەلایەکە گرپێکی دەست ڕۆیشتوی ئەو حیزبە لەلایەن پارتی و بنەماڵەی بارزانیەوە ئاراستە دەکرێن ئەوانە بونەتە بازرگانی سیاسی و شەریکە کۆمپانیاو شەریکە نەوت و شەریکە بۆدجەی ١٧% و شەریکە گومرگن ناتوانن بە بێ ڕەزامەندی پارتی هیچ بڕیارێکی ستراتیژی بۆ چاكسازی ناو حیزبەکەیان بدەن لە ڕابوردویشدا ئەو ڕاستیانەمان بۆ دەرکەوت هەرلە درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم وهەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی دەباشان بە ئاشکرا ئەو پاشکۆیەتیان بۆ پارتی بنەماڵە دەرکەوت.
گروپێکی تر کە زۆرینەیەکی بێ دەسەڵاتی ناو ئەو حیزبەن بە سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح عادل مورادو ئەنجومەنی یەکێتی وزۆرینەی قاعیدەو ڕێکخستنەکانی یەکێتین ئەم زۆرینەیە ئامانجیان گەڕانەوەی یەکێتی یە بۆ دۆخی زێڕینی پڕ سەروەری جارانی بەڵام تا ئێستا هەرچاوەڕێن لەڕێگەی کۆنگرەو بە شێوەیەکی ئاشتیانەو بە شۆڕشێکی سپی دەسەڵات بگرنە دەست.
لەلایەکی ترەوە بزوتنەوەی گۆڕان بەهەزاران شانەی نووستووی لەناو ڕێکخستنەکانی یەکێتی و هێزە ئەمنیەکاندا هەیەو دەتوانێت لەکاتی پێویستدا بۆ بەرژەوەندی خۆی ئاراستەیان بکات ،واتە یەکێتی بەهۆی خەریک بوونی سەرکردایەتیەکەی بە بازرگانی کردن و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیانەوە پەرتەواز بوونی هێزوتواناکان بەسەر کوتلەو گروپدا ئەو حیزبەی تووشی گەروەترین قەیرانی سیاسی کردووەو بۆچونەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کەوا قەیرانەکانی ئەو حیزبە زیاتر قوڵ ببنەوەوبەرەو شکستچونی زیاتری بەرن.
.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە