پەیڤی كوردستانپۆست بۆ باشترین وتاری ڕۆژ
Thursday, 13/05/2010, 12:00
كوردستانپۆست وەك سەكۆیەكی ئازاد رۆژانه سەروتاری نییه، تەنها له كاتێكی زۆر هەستیار و تایبهتدا نەبێ، كە پێویست بكات هەڵوێستمان ڕوون بكەینەوە، بەڵام بۆ گرنگیی دان بە ڕەوتی نووسینی ئازاد و هاندانی پێنووسە ئازاكانی وهک سەردەشت عوسمان، لەمەودوا پەیڤی كوردستانپۆست بۆ باشترین وتاری نووسەرهکان دەبێ. كوردستانپۆست گۆشەی پەیڤی ڕۆژ تەرخان دەكات بۆ هەمووان، بۆیه داوا دەكەین لە نووسەرانی بەڕێز، ئەوانەی حەز دەكەن وتارەكانیان بكرێتە پەیڤ، پێویسته وتارەكانیان لە نێوان 500 تا 700 وشە بێ و گرنگیی بدەن بە ناوەڕۆك و شێوازیی نووسین. بە داڕشتنێكی جوان لە وتارێكی بە پێز و ئامانج پێكاودا، هەوڵ بدەن پەیڤی ڕۆژ بكەنە گۆشەیەكی بە سود و گرنگ بۆ خوێنەری كورد. ئهو نووسینهش نابێت له هیچ شوێنێکی تر بڵاوبکرێتهوه و بۆ سایت و رۆژنامه و گۆڤارهکان بنێردرێت.
كوردستانپۆست شەهیدكردنی سەردەشت عوسمان بە سەرەتای شوڕشێكی جەماوەریی دەزانێ. ئیتر لە ئێستا بە دواوە دەسەڵاتی پارتی و یەكێتیش بەرەوە نەمان دەڕوات. بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین خوێندنەوەمان هەبێت بۆ داهاتوو، بۆ دروستكردنی ئەلتەرناتیڤ و دامەزراندنی هێزی پڕ كردنەوەی بۆشایی پۆست-دەسەڵات، ئێمە لەمەودوا گرنگی بە وتاری خوێندنەوەی ئایندە و پلان داڕێژەر دەدەین. ئێمە كەوتووینەتە قۆناغێكی نوێ.
ڕۆژی 6/5/2010 که (ڕۆژی تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان)ه به وەرچەرخانێکی مێژوویی كوردیی دهزانیین. ئێمە پێویستە بە عەقڵی سەر ئەم وەرچەرخانە بۆ خزمەتی شۆڕشێكی نوێ، بۆ خزمەتی ئایندەی گەلەكەمان مامەڵەی لەگهڵدا بكەین و بۆ پڕۆسەیەكی فراوان سودمەندی بكەین.
با پەیڤی كوردستانپۆستیش ببێتە بەشێك لەم مامەڵەکردنی ئەم پڕۆسەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست