پارتی دەیەوێت بەرێگەی مالیكی دەروازەی تەلكۆچەر دابخات
Thursday, 31/10/2013, 12:00
پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت بۆ خولێكی تری سەرۆكوەزیرانی ئێراق پشتگیری مالیكی بكاتەوە بەمەرجێك مالیكی دەرگای تەلكۆچەر بەرووی كوردانی رۆژئاوای كوردستان دابخات و لەئێستاشدا پارتی دەیەوێت ناوبژیوانی بۆ پەیوەندیەكانی حكومەتی ناوەند و حكومەتی ئەنقەرە بكات كە ماوەیەكە ئالۆزی كەوتووەتە نێوانیانەوە.
جەمیل بابەكر حەسەن چاودێری سیاسی لە لێدوانێكدا سەبارەت بەسەردانەكانی وەزیری دەرەوەی حكومەتی ئێراق و سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێم بۆ ئەنقەرە و لەهەمانكاتشدا داخستنی دەروازەی سنور بەرووی هاوسەرۆكی پەیەدە"ساڵح موسلیم" و رزگاركردنی هەرێمی تەلكۆچەر و دەوازەری سنوری بە ماڵپەڕەكەمانی راگەیاند؛ لە ئێستادا بەنێوبژیوانی بارزانی هەوڵێك هەیە بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان حكومەتی ئێراق و ئەنقەر كە ماوەیەكە ئالۆزی تێكەوتووە، هاوشێوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پێناو دژایەتی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان و بەرتەسككردنەوەی دەسەڵات و كاریگەری پارتی یەكێتی دیموكراتی "پەیەدە" و داخستنی دەرگای تەلكۆچەر لە لایەن حكومەتی ئێراقەوە.
بابەكر حەسەن ئاماژەی بەوەشكرد كە هێدی هێدی پارتی بەعالەمی ئاشكرا دژایەتی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان دەكات و ئەوەشی تەنیا لەپێناو مانەوەی دەسەڵاتی خۆی لە هەرێم و وابەستەبوونی بە حكومەتی توركیا و هاوكاتیش باڵادەستكردنی پارتە دەستكردەكانی خۆی لە رۆژئاوایە. بۆ ئەوەش ئەمە چەندمین هەوڵی پارتیە بۆ بەرتەسكردنەوەی كاریگەری پەیەدە و یەكینەكانی پاراستنی گەل لە رۆژئاوای كوردستان و هەوڵەكانی پارتیش لەمپێناوەدا ش زیاتر بەبەڵگەوە لەراگەیاندنەكان بڵاوكرایەوە. ئەمجارەشیان بەرێگری كردن لە بەرێز ساڵح موسلیم بۆ هەرێمی كوردستان و هەڵبەستنی درۆ و دەلەسە لەسەرناوی بەرێزیان و لە ئێستاشدا كە یەكینەكانی پاراستنی گەل بەهەوڵ و كۆششی خۆیان و پشتیوانی گەلەكەمان لە رۆژئاوای كوردستان دەوازەی تەلكۆچەریان رزگار كرد، پارتی بەم سەركەوتنەش چاوی هەڵنایەت و دەیەوێت بە هەندێ سازش لە گەڵ حكومەتی ناوەندی لەوانە پشتگیری كردنی مالیكی بۆ خۆلێكی تری سەرۆكوەزیران و پرسی كەركوك و ...هتد، دەروازەی تەلكۆچەر بەرووی كوردانی رۆژئاوا دابخات، هەتاكو زیاتر ئەوان وابەستە و ملكەچی سیاسەتەكانی پارتی بن.
لەكۆتایی لێدوانەكەشیدا چاودێری سیاسی جەمیل بابەكر پێوایە بێدەنگی هێز و لایەنەكانی باشوری كوردستانیش لەم كاتەدا لەبەرامبەر بە شۆڕشی رۆژئاوا، بەواتای بەشداربوونە لە باڵادەستی سیاسی و هەژمونگەرایی پارتی لەباشوری كوردستان و گەڕانەوە و بۆ دواوە و خۆڵانەوە لەبازنەكەدا و ئەمەش هیچ خزمەتێك بە گەلەكەمان ناكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست