کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵه‌بجه‌ بۆساڕێژی زامه‌کانت ئاسوده‌به‌ وا به ‌ڕێوه‌ ین

Monday, 16/03/2009, 12:00


له‌وڕۆژه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌ کۆمه‌ڵکوژ کراوه‌ تا ئه‌مڕۆ ئه‌وشاره‌به‌ده‌ست ئازاری برینه‌کانیه‌وه‌ ده‌ناڵینێت ئازارو برینه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك ئازارو برینی ناوچه‌کانی تری کوردستان نیه‌ هه‌رچه‌ن بۆمن هه‌مو بستێکی وڵاته‌که‌م وه‌ك کۆرپه‌ و جگه‌رگۆشه‌م وایه‌ به‌ڵام شارێك له‌ چه‌ن چرکه‌یه‌کدا 5000 هه‌زار شه‌هیدو سه‌دان بریندار ی دا به‌ چه‌کێك که‌له‌هه‌مو جیهاندا قه‌ده‌غه‌کرابو که‌تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ش من خه‌ریکی موسینی ئه‌م چه‌ن دێره‌م به‌رده‌وام ئاسه‌واری ئه‌وتاوانه‌ جه‌سته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ییه‌کانی پاشماوه‌ی ئه‌وکاره‌ساته‌ جه‌رگبڕه‌ به‌ده‌ست کاری گه‌رییه‌وه‌ ڕۆژانه‌ به‌ ئازاره‌وه‌ ئه‌ناڵێنن و لێ یان شه‌هید ده‌بێت وه‌ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌ریم زۆر بێباکانه‌ که‌‌ ئه‌م شاره‌ گیان به‌خته‌یان پشت گوی خستوه ئه‌وه‌نه‌بێ ساڵانه‌ له‌یاده‌که‌یدا لێپرسراوانی ده‌سه‌ڵات په‌رست بۆ خۆڵ کردنه‌ چاوی خه‌ڵکه‌ به‌ش مه‌ینه‌ته‌که‌ی ئه‌م شاره‌ جه‌سته‌ پر له‌برینه‌ چه‌ند میوانێکی بێگانه‌ دوای خۆیان ده‌خه‌ن بۆسه‌ر گڵکوی شه‌هیده‌کان و مۆنۆ مێنته که‌ بۆ سواڵکردن و پاره‌ کۆکردنه‌وه‌ به‌ناوی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ و بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ییان تیابیت یه‌ك دیناری ئه‌و یارمه‌تیانه‌ بۆ خزمه‌ت گوزاری ئه‌وشاره‌ شکۆمه‌نده‌ سه‌رف که‌ن به‌ڵکو هه‌موی له‌شه‌وه‌ سوره‌کانیاندا خه‌رجه‌که‌ن بۆ کچه‌ سۆزانیه‌کان بۆیه‌ خه‌ڵکی خۆڕاگری ئه‌وشاره‌پییان قبوڵنه‌کرا چی تر بازرگانی به‌ مێنۆمێنته‌که‌یان و شه‌هیده‌کانیانه‌وه‌ بکریت بۆیه ‌‌بریاریاندا جارێکی تر قوربانی بده‌نه‌وه‌ ئه‌ویش به‌‌سوتانی سومبوڵی شه‌هیده‌کانیان وه‌ له‌و گیان بازیه‌شدا گه‌ نجێکی شاره‌که‌یان بوه‌ قوربانی به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ترسنۆکی خۆماڵی کورد ده‌سه‌ڵات له‌باتی دڵنه‌وایی خه‌ڵکی ئه‌وشاره‌بداته‌وه‌ که‌وته‌ گرتنی چه‌ندان گه‌نجی شاره‌که‌و تاوان بار کردنیان به‌وه‌ی گێره‌شێویننودارده‌ستی بێگانه‌ن نازانم به‌کام بێگانه‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌ خۆڕاگره‌ تاوان بار ده‌که‌ن/ ئێران /تورکیه‌ /سوریه‌ /عیراق / ئیسرائیل / نازانم کاتیک ئیوه‌ بۆ خۆتان خزمه‌تکارو ئه‌ڵقه‌ له‌گوێی ئه‌مانه‌ن ئیتر پێمان ناڵێن به‌ کامه‌ بێگانه‌ ئه‌وانه‌ی پیتان ڕازی نین تاوان بارده‌که‌ن پێش ئه‌وه‌ی تاوان باریان بکه‌ن وه‌رن ئه‌وشاره‌ی له‌وێرانه‌یه‌ک زیاترله‌هیچ ناچێت‌هه‌رگیزڕۆژیك نه‌هات به‌ بیرتانائه‌مشاره‌ ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه‌و برینداره‌کانیان ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکه‌ن بۆچاره‌سه‌ر ئه‌مانه‌ وکۆمه‌ڵێك هۆکاری تربونه‌هۆی توره‌بونی به‌رده‌وامی خه‌ڵکی ئه‌وشاره‌ئه وه‌‌ی مایه‌ی توڕه‌بونی کوردستانیانو خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ن داکۆکی کردنی سه‌رانی کورده‌ له‌جاشو کۆنه‌ به‌عسیه‌کان وه‌ به‌ره‌ڵاکردنی ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌ی ‌که‌خۆی له‌ئاسمانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی کاری کیمیا بارانه‌ که ی ئه‌ ‌کرد که‌ ‌باشترین به‌ڵگه ‌بو له‌دادگای تاوانه‌کانی عێراقدا بۆتاوان بار کردنی تاوان بارانی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌لایه‌ن تاڵه‌بانیه ‌وه‌ به‌ره‌ڵاکرا له‌به‌رخاتری مانه‌وه‌ی خۆی له‌کورسی ده‌سه‌ڵات ئه‌مه‌کاری ده‌سه‌ڵاتدارانبیت خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌و کوردستانیش پێویسته‌ داوای یاسایی له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌وانه‌ تۆمار بکه‌ن وبیانده‌نه‌دادگا له‌گه‌ڵ تاوان بارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا دادگایی بکرێن و هیوادارم به‌
خۆراگریتان ده‌ست له‌ناو ده‌ست هه‌وڵبه‌ین بۆگۆڕینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاوڕ له‌ڕۆله‌گیان به‌خته‌کانی ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات ناده‌نه‌وه‌ وزۆرینه‌یان وه‌لاخراون و ئه‌وخزمه‌ت گوزاریانه‌ی پێویست بو بۆئه‌وان بکرێت به‌پێ چه‌وانه‌وه‌ هه‌موی دراوه‌ به‌جاشو مسته‌شاره‌کانو کۆنه‌به‌عسیه‌کان که‌واته ‌کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ به‌گۆڕینی ئه‌مده‌سه‌ڵاته ‌برینه‌کانی ئه‌مشاره‌ ساڕێژکه‌ین داوای به‌خشین ئه‌که‌م له‌خه‌ڵکی پرله‌ئیشوژانی ئه‌مشاره‌جه‌رگسوتاوه‌ که‌ قه‌ڵه‌مه‌که‌م توانای ئه‌وه‌ی نیه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ شه‌هیدناوبه‌رم چونکه‌ دڵنیابن ئازیزانم هه‌ڵه‌بجه‌ شه‌هید نه‌بووه‌ وه‌هیوادارم زینده‌ به‌چاڵی نه‌که‌ن شه‌هید ئه‌وه‌یه‌ گیان له‌ده‌ست ئه‌دات و بونی به‌زیندویی نیه‌ مردووه‌ به‌ڵام من ئه‌بینم ئه‌م شاره‌ ئه‌مدایکه‌ دڵسوتاوه‌ی که‌ تا ئێستاخوێن له‌جه‌سته‌ی ده‌چۆڕێت له‌ ئیفراندن نه‌که‌وتووه‌ به‌رداوامله‌ ڕه‌حمی ئه‌مدایکه‌دانه‌وه‌ی نوێ له‌دایك ده‌بێت و په‌روه‌رده‌یانده‌کات بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی بکوژانی نه‌وه‌کانی به‌بێ ترسو جه‌ربه‌زانه‌ بێمنه‌ت له‌ده‌سه‌ڵاتی دوژمن په‌رستان دێنه‌ده‌نگو به‌گژیانداده‌چنه‌وه‌ وه‌ك (کاکه‌ناسیح)ئه‌وگه‌نجه‌قاره‌مانه‌ من لێره‌وه‌چاوه‌کانی ئه‌وئاسکه‌سه‌رکه‌شه‌ ماچ ده‌که‌م که‌بوێرانه‌ به‌ پێنوسه‌که‌یه‌وه‌ له‌ ‌‌سه‌نگه‌ردایه‌ به‌رامبه‌ربه‌دوژمنانی قوربانیانی شاره‌که‌ی وه‌به‌رده‌وام له‌سه‌ر کاره‌ نامرۆڤایه‌تیه‌کان بی ترس به‌پێنوسه‌که‌ی ئه‌یانداته‌به‌ر ڕێژنه‌ی وشه‌کانی وئه‌یان تاسێنێت هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ك نه‌وه‌ی وای په‌روه‌رده‌
کردبیت چۆن من به‌زارمابێت بی مرێنم یابانیه‌کان له‌جه‌نگی جیهانی دوه‌م دا دوشاری گه‌وره‌یان به‌ناوه‌کانی ئێرۆشیماو ناکازاکی هه‌ریه‌ك به‌بۆمبێکی ئه‌تۆمی وێرانکراو له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت بو وه‌ به‌ هه‌زاره‌هایان لێشه‌هیدبوبه‌زاریاندانه‌هات بڵێن شاره‌که‌مان شه‌هیدبووه‌ به‌هه‌وڵو کۆششی ده‌سه‌ڵاتداره‌ دڵسۆزه‌کانی به‌زوترینکات که‌وتنه‌ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی شاره‌که‌یان و ئه‌مڕۆ دوان له‌شاره‌جوانه‌کانی یابانه‌ هه‌رچی له‌وڵاتی قه‌زاوقه‌ده‌ری لای خۆمانیشه هه‌ڵه‌بجه‌ بۆته‌وێرانه‌ تا خه‌ڵکی خێری پێبکاتله‌کۆتاییدائه‌ڵێم هیوایدارم بۆ چابونه‌وه‌ ی هه‌موبرینداره‌کان وه‌ داواکارم له‌ نه‌وه‌ی نوێی ئه‌م شاره‌ ‌‌‌به‌رده‌وام بۆلابردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ چونکه‌ تائه‌مانه‌له‌ده‌سه‌ڵاتدابن هه‌رگیز برینه‌کانتان ساڕێژنا بێت بژی ڕۆله‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌مر دایکی ئه‌زادی مردن بۆکۆیله‌کانی دوژمنان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە