کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان غه‌دری له‌ گۆڕانخوازان کرد

Wednesday, 29/07/2009, 12:00


زۆر جار قسه‌ له‌وه‌ ده‌کرێ که‌ مێژوو خۆی دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌ به‌ڵام له‌به‌رگی جیاوازوبه‌ دیکۆری جیاواز،کاتێک نوری ئه‌لمالیکی بڕیاری دروست کردنی ئه‌نجومه‌نی ڕابوونی دا،کاتی خۆیشی بریتانیایه‌کان هه‌مان سیاسه‌تیان په‌یڕه‌و کردبوو له‌ دروست کردنی ئه‌نجومه‌نی عه‌شائیری وخێڵه‌کی ئه‌مڕۆش به‌ دیوی تردا‌ نوری ئه‌لمالیکی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌هێز بکات هه‌ڵسا به‌ زیندوو کردنه‌وه‌ جاشایه‌تی له‌ سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک به‌ڵام له‌به‌رگی جیاوازی نوێدا،ئینگلیزه‌کان له‌ سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیست هه‌ڵسان به‌ بونیاد نانی په‌یڕه‌وگه‌ی جاشایه‌تی وفه‌وجی مسته‌شاری بۆ سه‌رۆک خێڵه‌کان تا سنوره‌کانی خۆیانیان بپارێزن وله‌پاڵیشیدا پارێزگاری له‌ کۆلۆنیالیزمی بریتانیا بکه‌ن له‌ کاتی ڕوودانی هه‌ر حاڵتێکی ته‌نگاودا،هه‌رچی نوری ئه‌لمالیکی وئه‌وانی ترن له‌ سه‌دده‌ی بیست یه‌ک هه‌ڵسان به‌ دروستکردنی فه‌وجی خێڵه‌کی وعه‌شائیری به‌ بیانوی پارێزگاری کردن له‌ خاکی عێڕاق جه‌نگان له‌ دژی تیرۆرستان،لێره‌ دا مه‌به‌ستم له‌وه‌ نیه‌ که‌ باس له‌وه‌ بکه‌م که‌ بۆچی بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون دروست کراو گۆڵه‌کانی مالیکی چی بوون له‌ دروست کردنی به‌ڵکو هێنانه‌وه‌ی نمونه‌یه‌کی خۆ دووباره‌کردنه‌وه‌ی مێژووه‌ له‌به‌رده‌م پیته‌کانی خۆیدا،له‌ کوردستانیشدا یه‌کێتی وه‌ک حزبێکی فره‌ ئایدیا ووه‌ک حزبێکی فره‌ مافیا له‌سه‌ره‌تاوه‌ دروست بوونی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناو تا گه‌یاندی به‌ ئه‌مڕۆ،ئه‌مڕۆش نه‌وشیروان مسته‌فا وهه‌ڤاڵانی هه‌ڵسان به‌ قاش کردنی یه‌کێتی ودروست کردنی یه‌کێتییه‌کی تازه‌ به‌ناوی گۆڕان،لێره‌ دا خۆ دووباره‌کردنه‌وه‌ مێژوو له‌وێوه‌یه‌ که‌ مام جه‌لال ساڵی شه‌ست وچوار که‌ بانگه‌شه‌ی بۆ مه‌لا مسته‌فا ده‌کرد که‌ کورد به‌ پرته‌قاڵ ده‌فرۆشێت وکورد ته‌سمیلی به‌عس وحکومه‌تی به‌عس ده‌کات،دوا به‌ دوای پێکداهه‌ڵچونه‌کانیان له‌گه‌ڵ ته‌یاری مه‌لا مسته‌فا له‌ ساڵانی شه‌ست وشه‌ش ودواتریش مام جه‌لال له‌ سه‌ره‌تاکانی هه‌فتا به‌ لێبوردن که‌وت وگه‌ڕایه‌وه‌ باوه‌شی مه‌لا مسته‌فا وئه‌ویش ناردی بۆ سوریا له‌ بواری په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ کار بکات،ئه‌مڕۆش هه‌مان شت جه‌لال تاڵه‌بانی جوان وپوخته‌ یه‌کێتی ته‌سمیلی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا کرده‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان مه‌سعود ی کوڕی مه‌لا مسته‌فا وه‌ریگرت نه‌وه‌ک مه‌لا مسته‌فا که‌وته‌وه‌ به‌لێبوردنێکی تر که‌ ئه‌ویش دروستکردنی هاوپه‌یمانیه‌تێکی بێمانا و تیایدا یه‌کێتی له‌ چه‌شنی ساڵانی هه‌فتا به‌ر لێبوردن که‌وتوه،لێره‌ پرسیار گه‌لێک هه‌ن بۆ ده‌بێت یه‌کێتی ئاوای لێبێت وبۆ ده‌بێت پارتی ده‌سه‌ڵاتێکی تیرانی وپڕ بڤه‌ به‌کار بهێنێت له‌ نۆمینه‌یتکردنی ده‌نگه‌ جیاوازه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی که‌ ئه‌مه‌ش ترسناکیه‌تێکی گه‌وره‌ی به‌دواوه‌یه‌ ودواڕۆژی دیکتاتۆری به‌ره‌و لوتکه‌ ده‌بات هه‌نگاوه‌کانی دیموکراسی قوت ده‌کات؟
من تا سه‌ر ئێسقان دژ به‌م‌ ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌نوسم وده‌دوێم وتا خوێنیش له‌ جه‌سته‌ما هاتوچۆ بکات دژ به‌ گه‌نده‌ڵی ونا یه‌کسانی ده‌نوسم جا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌ر که‌سێک به‌ڕێوه‌ی ببات،مه‌به‌ست له‌ نوسین وره‌خنه‌گرتنیش له‌ هه‌ناویدا گۆڕانه‌و گۆڕانیش له‌ ئارادایه‌ ئه‌و گۆڕانه‌ که‌ ناکۆکه‌ به‌ چه‌مکی گه‌نده‌ڵی وناکۆکه‌ به‌ مانیفێستی گه‌نده‌ڵکار ودز ومافیاو به‌ئاشکرا پێیان ده‌ڵێت منم له‌به‌رامبه‌ری ئێوه‌دا ده‌وه‌ستم
دوا به‌ دوای ڕاگه‌یاندنی لیستی گۆڕان وازیه‌ک دروست بوو که‌ سه‌راپا یاری کردن بوو به‌ هه‌وڵ وکۆششی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نوسن وره‌خنه‌ ده‌گرن و داوای گۆڕان ده‌که‌ن،به‌ڵام لیستی گۆڕان ئه‌م گۆڕانه‌ی کرد به‌ موڵی خۆی هه‌وڵ وکۆششی نوسه‌ران وڕۆشنبیران وته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و کرێکار و وشیارانه‌ی که‌ جه‌نگاون له‌ دژی نایه‌کسانی داوای گۆڕانیان کردووه‌ له‌ بیرکرد،دیاره‌ هه‌موو که‌سێک هه‌قی ئه‌وه‌ی داوای گۆڕان بکات ودروشم به‌رز بکاته‌وه‌ به‌ڵام به‌ مه‌رجێک له‌سه‌ر میلاکی ئه‌وی تر نه‌بێت کۆششی ئه‌ویتر نه‌خاته‌ بن‌ پێی،ده‌قیق ئه‌مه‌ لیستی گۆڕان وگۆڕانه‌ کۆنه‌ یه‌کێتیه‌کان کردیان،من وسه‌ددانی وه‌ک منیش بۆ چه‌ند ساڵێک ده‌چێت ئه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ باسی ده‌کات ئێمه‌ باسمان کردووه‌ جیاوازیش نیه‌ له‌ هیچ ڕووێکه‌وه‌ له‌ نێوانی ئێمه‌ ولیستی گۆڕان به‌ڵام ئه‌وان کۆنه‌ یه‌کێتی وئێمه‌ش هه‌ژاره‌ پێنوس به‌ده‌سته‌کانی سه‌ربه‌خۆین که‌ به‌داخه‌وه‌ نه‌ده‌بوایه‌ وا بوایه‌ ئه‌وه‌ی گۆڕان کردی سوکایه‌تی کرد به‌ فکره‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ چه‌ندین ساڵه‌ تێده‌کۆشن وداوای گۆڕان ده‌که‌ن له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی کوردی من له‌ ساڵی 2006 له‌ نوسینێکدا ڕه‌خنه‌م له‌ نه‌وشیروان گرت که‌ بۆ له‌ ئاست گه‌نده‌ڵیدا بێده‌نگه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌وکات چه‌ندینی ئه‌وانه‌ی که‌ ئێستا داوای گۆڕانده‌که‌ن و له‌ ناو لیستی گۆڕانن به‌ نوسین وئیمه‌یلی هه‌له‌ق مه‌له‌ق قسه‌ی ناشیرینیان بۆ ده‌ناردم ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ بون به‌ گۆڕانخواز وئێمه‌ش فت هه‌ر بۆیه‌ش هه‌قی خۆمانه‌ که‌ دژ به‌ گه‌نده‌ڵیه‌ی لیستی گۆڕانیش بنوسین وبدوێین نه‌وه‌ک پشتیگیریان بکه‌ین چونکه‌ سه‌ره‌تا سه‌رۆکی لیست ده‌بێت داوای لێبوردن له‌ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و گۆڕانخوازانی وه‌ک ئێمه‌ بکات که‌ هه‌قی خواردین دواتر له‌و هه‌موو که‌م وکوڕی وگه‌نده‌ڵیانه‌ له‌ خۆی بپێچێته‌وه‌ که‌ له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا له‌ناو یه‌کێتی وه‌ک حزب و وه‌ک حکومه‌ت داکران،دواتر بانگه‌شه‌ی گۆڕان بکات وخه‌ڵکی تر به‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خۆیان ببین وه‌ک گۆڕان

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە