خەبات و تێکۆشان تاکە زامنى دەستەبەرکردنى ئامانجەکانمانە
Tuesday, 12/07/2011, 12:00
دواى تێپەرینى زیاتر لە دوو مانگ بەسەر سەرکوتى 19ى نیسانداو دیارنەبونى هیچ هەنگاویک لەلایەن دەسەلاتەوە بۆ وەلامدانەوە بە خواستە رەواکانى خەڵکى کوردستان، خەریکە زەمینەکانى هاتنەوە مەیدانێکى سەرلەنوێ دووبارە دەرەخسێ. چەند گروپێک لە گەنجانی شارەکانی کوردستان مەبەستیانە ڕۆژی ١٥ی تەموز خۆپیشاندان ئەنجام بدەن. ئەم هەوڵانە بە دوای قووڵبوونەوەی بێ ئومێدی و بێ بڕوایی هەرچی زیاتری جەماوەر بە دەسەڵاتی یەکێتی وپارتی ونائامادەیی ئەوان بۆ وەڵامدانەوەی سادەترین خواستەکانی جەماوەر دێت. لاوانی کوردستان چەندین ساڵە بەشێوازی جۆراوجۆر دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بەرزکردۆتەوە وخواستەکانی خۆیان بۆ فەراهەمکردنی لانی کەمی گوزەرانێکی ئینسانی، فرسەتی کار، بەرگرتن بەتاڵانکاری وگەندەڵی و ئازادی بێ قەید ومەرجی هەڵسوڕانی سیاسی پێشکەش کردووە، بەڵام پارتی ویەکێتی بەهیچ جۆرێک ئامادە نەبوون ونین گوێ بۆ ئەم داوایانە شل بکەن وسادەترین خواستەکان وەڵام پێ بدەنەوە. لە ١٧ی شوباتیشدا ئەم نارەزایەتیە بەشێوەیەکی فراوان تەقیەوە و شەقامەکانی کوردستان بوونە گۆڕەپانی هاتنە مەیدانی هێزی توڕە و بێزاری جەماوەر، لە پاش ٦٢ ڕۆژیش سەرەنجام بە زۆری چەک و هەڕەشەی خوێنڕشتن خۆپیشاندانەکان سەرکوت کران.
پەلاماری چەکداری ڕۆژی ١٩ی نیسان سەرەتای قۆناغێکی تربوو لە سەرکوت و کپکردنی دەنگە ناڕازیەکان لەلایەن دەسەڵاتی بۆرژوازی کوردەوە، ئەرکی هەموو هێزە شۆڕشگێڕەکانە کە بەرپەرچی ئەم سیاسەتە کۆنەپەرستانەیەی دەسەڵات بدەنەوە و پووچەڵی بکەنەوە. بانگەوازی گەنجان هەنگاوێکە لەم ڕاستایەدا وحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئەوپەڕی پشتیوانی خۆی لە هەولدان بۆ گرتنەبەرى رێگاى خەبات وتیکۆشان وبەدیاریکراویش لەپیناوى ناچارکردنى دەسەلات بەسەردانەواندن لەئاست ماف و داخوازیە رەواکانى خەلکى کوردستاندا دەردەبڕێت. لەهەمان کاتدا جەخت لەسەر ئەوە دەکات پێویستە لاوان وجەماوەرى ستەمدیدە ڕیزى خۆیان ڕێکخراوو مەحکەم بکەن، پێویستە ڕیزى سەربەخۆیان لەو حیزب ولایەنە بورژوازیانە جیابکەنەوە کەبەناوى ئۆپۆزسیۆنەوە بازاڕى سات وسەودایان بەخەبات وقوربانیدانى خەڵکەوە، لەگەڵ دەسەڵاتدا گەرمکردوە. دەبێ وەکو یەکیک لەدەرسە هەره گرنگەکانى هاتنه مهیدانی جهماوهری 17ى شوبات ئهوخاڵه بهههستیارییهوه لەبەرچاو بگیرێت، کەبەبێ ڕیزى ڕێکخراوو بەبێ خۆجیاکردنەوەى ئەم ڕیزە لەسیاسهتی حیزب ولایەنە ئۆپۆزیسیونە بورژوازى و سەوداگەرەکان، خەباتى جەماوەرى ناڕازى و ستەمدیدە بەسەرکەوتن ناگات، وە بۆجارێکیتر دهبێتهوه کارتی فشار و ساتوسهوداکردن لهگهڵ دهسهڵاتداراندا. کهوایه بهرلهههر حهرهکهت وههنگاوێک خۆتان لەدەوری خواستی ڕۆشن و دیاریکراو ڕێکبخەن و هەنگاوی یەکەم بۆ بەرپاکردنی خۆپیشاندان دەبێت سەرەتای گوڕێکی تر لەخەباتی جەماوەریی بەرفراوان و سەرتاسەری خەڵکی کوردستان بێت.
گەنجانی دڵ پڕ لە هیوای کوردستان:
ئێمە ئەو ڕاستیە دەزانین کەپاڵنەری ئێوەو هەوڵدان بۆ ڕژانەوەی دووبارە بۆ مەیدانەکان، تۆڵەسەندنەوە لە دەسەڵات و بهرههمی توڕەییی و بێزاریەکی بێ ئامانج نییە. بەڵکو لە درێژەی ئەو ناڕەزایەتیانەدایە کەلە ڕابردوودا ڕوویان داوە و بۆ هەمان ئەو خواستانەیە کەسادەترینیشیان تائێستا بەدەست نەهاتوون. ئێستاش کهدەستی ئۆپۆزیسیۆنى بۆرژوازی پیکهاتوو لەبزووتنەوەى گۆران وتاقمە ئیسلامیەکان ئاشکرابووه وساتوسهودایان بهخواستهکانی ئێوه بهبنبهست گهیشتووه، دەیانەوێت لەبەری ڕەنج وقوربانیدانی ئێوە کارتی فشارێک بهدهستهوه بگرن و بۆ وهرگرتنی ئیمتیازاتێک لەدەسەڵات هانتان بدهن بۆکاری بێئهنجام وبتانکهنهوه قوربانی سیاسهتی ناپیگیرانهیان. هەر بۆیە پێویستە فریو ئهم هێزانه نهخۆن وبە نەخشەی دروست وهەڵسانگاندنی وردەوە جارێکی تر پێ بنێنەوە گۆڕەپانی ڕووبەڕو بوونەوە. پێویستە کۆڕو کۆمەڵەکانی خۆمان لەگەڕەک وشوێنی کاردا ڕێکخراو بکەین، بەپشت ئەستوری هێزی ڕێکخراومانەوە بێینەوە مەیدان.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی سەرەڕای ئەوەی لەڕیزى پێشەوەى ئەم خەباتەدا ڕادەوەستێت و بەهەموو تواناى خۆی بۆڕابەرىکردن وبەسەرکەوتن گەیاندنى تێکوشانه جهماوهرییهکان تێدەکۆشێت، هۆشداریش بەدەسەڵات دەدات لەپەنابردن بۆ هەر کردەوەیەکی توندوتیژی وسەرکوتگەرانە. لە هەمان کاتدا بانگەوازی گەنجان و هەموو جەماوەرى ستەمیدە دەکات کەبە فراوانى لەم خەباتەدا بەشدارىبکەن و ڕیزى بزووتنەوەى ناڕەزایەتى وشۆرشگیرانە لە پێناوى ئازادى و یەکسانى و خۆشگوزەرانى بەهێزو پشت ئەستور بکەن.
حیزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان لاوان وجەماوەرى ستەمیدە بانگەواز دەکات بۆ ڕێکخستن و یەکگرتن و هاوئاهەنگ کردنی ڕیزەکانیان و کۆبوونەوە لەدەوری نەخشە وبەرنامەیەکی شۆڕشگێڕانە بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی ناڕەزایەتیەکان. کهوایه با دروشممان لەم شەپۆلە نوێیەی بەرەنگار بوونەوە، بریتیبێت لهڕێکخستن پێش خۆپیشاندان بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست